هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

11:32 - 6 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مەنگووڕ کوردستانی"، کوڕی مامەند و خەڵکی گوندی "کەوپەڕ" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە تۆمەتی "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە سێ مانگ زیندان، مەحکووم کراوە.

محەممەد مەنگووڕ کوردستانی، پاش چەندین جار بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کرابوو.