هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:04 - 1 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "لەنجاوا" سەر بە مەریوان، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کراوە.

ناوبراو، بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە گوندی "لەنجاوا" هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حەسەن فەرەجی و بەبێ بەڵگای یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە، کراوە.

حەسەن فەرەجی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" و "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.