هاووڵاتییەک لە زیندانی نەغەدە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" ئێعدام کرا

13:33 - 1 گەلاوێژ 2720

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، زیندانییەک بە ناوی "کامیل قادری ئەقدەم" کوڕی "عەزیز" خەڵکی گوندی "دێڵز"ی پیرانشار، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە ئێعدام کرا.

ئەو زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەستـ"ـی هاووڵاتییەک بە ناوی "شۆڕش قوبادیان" دەسبەسەر کرا و بە هەمان تۆمەت لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە پاش پێنەدانی ڕەزامەندی لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە جێبەجی کراوە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، دوو زیندانی بە ناوەکانی "ئەسەد کشاوەرز و ئەمین سەفەرکەش" بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.