هاووڵاتییهکی خەڵكی بانە بە تەقەی هێزی ئینتزامی بریندار كرا
15:58 - 8 پووشپەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییهکی كوردی خەڵكی بانە لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، محەممەد حاجی ئەحمەدی هاوڵاتیێکی كوردی خەڵكی ئاوایی \"خوڕیاوا\" نیوەڕی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 7ی پووشپەڕ لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵ لەسەر سنووری بانە لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و بریندار كراوە.
ئەو هاووڵاتییه بریندارە دواتر بۆ چارەسەریی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە.
هەواڵنێری كوردپا، لەزاری شایەتحاڵانەوە بڵاوی كردۆتەوە، محەممەد حاجی ئەحمەدی بە ماشێنیكی 3F لە سنووری هەنگەژاڵ سەرقاڵی كاسبی و دابین كردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەكەی بووە و لە حاڵەتی تەواو بێدفاعیدا بووە و هیچ چهشنه بارێکی پێ نهبووه.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 11 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی كە 7 كەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومتی ئیسلامیی ئێران كوژراون یەك كەسیان لە سەرما رەق هەڵاتووە و 3 كەسی دیكەشیان كەوتوون بەسەر مینە چێنراوەكان و هەروەها 8 كەسی دیكەش بریندار كراون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ رێژەی راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.