هاتنی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ کوردستان

21:46 - 13 خەرمانان 2714
Unknown Author
هەژار کرماشانی

ناردنی هێزی نیزامی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کوردستان بەمەبەستی بەرگری لە کورد و عێراق هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، کە لەمێژووی کوردستان بۆ هەمیشە سەربەخۆیی دەکات بە هیوایەک کە هەتا هەتایە دەستمان پێ نەگات، ئەویش لە بەر دوو هۆ:

١_ هەر وەک هەموومان دەزانین کۆماری ئیسلامی تەنیا وڵاتێکە کە دەتوانێ لە مەسەلەی ئایینی و نەتەوەیی باشترین قازانج وەربگرێت، واتە لەو جیاوازییانە کەڵکی نابەجێ وەر دەگرێت و خۆی هەرجۆرە کە پێی خۆش بوو سیاسەت بکات. دەبێ لەداهاتوودا لە کەرکووک و خانەقین جاوەڕوانی شەڕی براکوژی بین لەنیوان شیعە و سوننە و کوردی ئیزەدی و عەرەب و... و هەروەها شەڕی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ پێشگیری لە سەربەخۆیی کوردستان.

٢_ کۆماری ئیسلامی لەدوای رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش)، هیچ کات ئەو ناوچانە خاڵی ناکات کە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعش هێزی هێناوەتە تێی و هەرێمی وکردستانیش ناتوانێ پێی چۆڵ بکات. ئەمەش بەو واتایە دیکە هزێک بۆ کۆنترۆڵ و دژی کورد لەناو خاکی کوردستان نیشتەجێ بووە، لە ناو خاکی کوردێک کە هەموو کات مێژوو لەبیر ئەکات.

٣_ بۆ هەمیشە هێزە نیزامی و سیاسییەکانی رۆژهەڵات کە دژی کۆماری ئیسلامین وەکوو دێمۆکرات و کۆمەڵە وەکوو ئێستا کە لەکەمپ نیشتەجێ بوونە لەبەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ناتوانن دژ بە رێژیمی ئیران دەست بۆ چەک بەرن و شەڕ بکەن، ئەگەریش وابکەن ئێران لە دوولاەوە واتە دەتوانێ هێرشیان بکاتە سەر ، ئەمەش بەو واتایەیە کە ، ئەو هەڵەیە کە یەکیەتی کردی نەتەنیا کوردستانی رۆژئاوا بوو بە ژیردەستی حکومەتی ناوەندی عێراق و ئێران، بەڵکوو خەڵکی رۆژهەڵاتیش بوو بە قوربانیی ئەم سیاسەتە پیسەی یەکیەتی.

بەڵێ یەکیەتی لەبەر ئەوەی بتوانێ لەداهاتوودا لەبەرانبەر پارتی و گۆران خۆی بنوێنێت سەد جار بە خەڵکی دوو پارچەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا خیانەتی کرد و بەداخەوە ئەبێ تا رووخانی ئێران کورد چاوەڕوان بێت هەتا بەئازادی بگات، هەر لە ئێستاوە کە سوپای پاسداران لەخاکی کوردستان جێگیر بووە و جارێکیش تەقەی لە پێشمەرگەی کوردستان کرد و دوایی بەهەڵە ناوی برد، ئەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵات بکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستی و دوایی کۆماری ئیسلامی بەهەڵە ناوی لێ ببات و یان وەک موجاهدینی خەلق هەموو رۆژێ بدرێنە بەر گولە خومپارە و هیرشی کەسانی نەناسراو و دوایی بە سەرکەوتن ناوی لێ ببات و هەموو رۆژێک براکان و خۆشکەکانمان ببن بە قوربانی خیانەتی یەکیەتی.

بەڵێ هاتنی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان لەبەر رەزای خودایان رزگارکردنی خەڵکی مەزڵووم نەبوو، بەڵکوو بەقەوڵی فارسەکان کە دەڵێن \"گربە برای رضای خدا موش نمیگیرە\"، بۆ ئەوە بوو کە بتوانێت بۆ هەمیشە زوانی کورد ببڕێت و دەستی لە دەسەڵات ببڕێت.

هەڵەیەک کە لەمێژووی کورد و کوردستان بۆ هەمیشە دەنووسرێت و هەموو دونیا ناوی ئەبات.