نەغەدە؛ پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:24 - 11 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان پێنج هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی، سەردار ڕامین و ڕامین ڕامین"، خەڵکی گوندەکانی "قاڕنێ" و "چەقەڵ مستەفا" سەر بە نەغەدە، دەسبەسەر کردووە.

ناوبراوان بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستوونە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو پێنج هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

وێنە: سەردار ڕامین، داوود ڕەحیمی و ئەسعەد ڕامین