نیگەرانی کۆمەڵگەی جیهانی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە هەمبەر ڕەوشی تەندروستیی "محەممەد سدیق کەبوودوەند"

15:59 - 9 پووشپەڕ 2712
کوردپا: پاش ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی محەممەد سدیق کەبوودوەند کەمپەینی پشتیوانی له‌ که‌بوودوه‌ند، به‌یاننامەی ژمارە ١ی خۆی بڵاو کردەوە.

نوسخەیەک لەو بەیانننامەیە لەلایەن \"کەمپەینی پشتیوانی لە محەممەدسدیق کەبوودوەند\" و هەروەها ناوی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و رۆژنامەنووسان و ئەو ناوەند و حیزب و رێکخراوانەی کە هەتا ئێستا پشتیوانییان لە کەبوودوەند کردووە گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا کە ئەمەش دەقەکەیەتی:

\"محەممەد سدیق کەبوودوەند\"، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بەرپرسی حەفتەنامەی داخراوی \"پیام مردم، لە پێوەندییەک کەلە گرتووخانەی ئێڤینەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتوویەتی رایگەیاندووە \"بەم هۆیە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، وەڵامی ئەرێنی بە داخوازی ناوبراو بۆ دیتنی کوڕە نەخۆشەکەیان نەداوەتەوە، لە رێکەوتی 6ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و مانگرتنەکەی هەتا ئێستاش درێژەی هەیە.

\"محەممەدسدیق کەبوودوەند\" لە پووشپەڕی 1386ی هەتاویەوە، بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤدا قۆڵبەست کراوە و پاش چەندین مانگ زیندانی تاکەکەسی، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی \"هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی\" و \"پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی\" لە رێگەی دامەزراندنی رێکخراو مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی لەو ڕێکخراوەدا، به 10 ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کراوە.

دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەهۆی رەوشی دژواری زیندان و راگیرانی درێژخایەن و چەند مانگەی لە ژوورەکانی تاکەکەسیدا، تووشی نەخۆشیگەلی دڵ و پڕۆستات بووە و بە وتەی پارێزەر و هاوسەری ناوبراو، کەبوودوەند هەتا ئێستا، چەند جار تووشی سەکتەی دڵ بووە. پزیشکان ڕایانگەیاندووە کە \"محەممەدسدیق کەبوودوەند\" دەبێ هەرچی زووتر لە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ بخەوێنرێ و نەشتەرگەریی دڵی بۆ ئەنجام بدرێ.

هاوکات پزیشکان جەختیان لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە نەخۆشیی پڕۆستاتی ئەو گیراوە کوردە، پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و نەشتەرگەری هەیە. سەرەڕای پێداگریی پزیشکان لە هەمبەر پێویستیی نەشتەرگەریی دڵ و پڕۆستاتی کەبوودوەند و ئاگاداری بەرپرسانی کۆمای ئیسلامی ئێران لە نەخۆشیی ناوبراو و پێویستی چارەسەری پزیشکی بەپەلەی نەخۆشییەکانی، هەتا ئێستاش، هیچ گرینگییەک بە ویستی ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ. بنەماڵە، پزیشکان و پارێزەری ناوبراو نەدراوە و بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو، چاسەریی ناوبراو پشتگوێ دەخرێ.

هەر بەم هۆیەش و بنەماڵەی کەبوودوەند، چ بە شێوەی راستەوخۆ و چ لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە، داوای مەرەخەستی بۆ چارەسەریی پزیشکی ناوبراویان پێشکەش بە بەرپرسانی قەزایی ئێران کردووە بەڵام هەر جارە و بە بیانوویەک، ئەو داوایە رەت کراوەتەوە. بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی کەبوودوەند، بەرپرسانی قەزایی ئێران رایانگەیاندووە ئەگەر کەبوودوەند مەرەخەسی دەوێ، دەبێ بەرلە هەر کارێک، داخوازی داوای لێبوردن لە رێبەری کۆماری ئیسلامی واژۆ بکات. بەڕێز کەبوودوەند ڕایگەیاندووە \"بەم هۆیە کە هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە، ئامادە نیە داوای لێبوردن و بەخشین بکات\" و ئەو کارەی بە نالۆژیکی زانیوە.

پاش خەوێندرانی کوڕی کەبوودوەند بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی نەناسراوی خوێنی لە نەخۆشخانە و درێژخایەن بوونی پڕۆسەی دەرمانەکەی، کەبوودوەند زۆر جار داوای ئیزنی کردووە تا رێگە بدرێ کوڕە نەخۆشەکەی ببینێ و هەوڵی چارەسەرکردنی بدات، بەڵام ئەو داواکارییە هەرگیز قەبووڵ نەکراوە. لە رێبەندانی 1390ی هەتاویدا و پاش مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند و زەخت و گووشاری کەسایەتی، گرووپ و ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری ماڤی مرۆڤ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، کۆماری ئیسلامی ناچاربوو، ئیزنی دیتنی کەبوودوەند و کوڕەکەی بدات.
دوابەدوای پەرەسەندنی نەخۆشی \"پێژمان\" کوڕی کەبوودوەند و ڕەتکردنەوەی داخوازی ئیزنی دیتنی کوڕەکەی و گوێنەدانی بەرپرسان بۆ خواستەکانی، \"محەممەد سدیق کەبوودوەند\" ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی 6ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوویەوە مانی لە خواردن گرتووە.

کێشانی 5 ساڵ زینداک، ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی، نەخۆشیی دڵ، کێشەی پرۆستات، مانگرتن لە خواردنی درێژخایەن، هەموو و هەموو، هەلومەرجێکی دژوار و مەترسیداری بۆ تەندروستی دامەزرێنەری رێکخراو مافی مرۆڤی کوردستان پێکهێناوە و ئەگەر درێژە پەیدا بکات، کارەساتێکی دیکەی مرۆیی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لێدەکەوێتەوە.

هەر لەمبارەوە، بنەماڵەی کەبوودوەند و ئەندامانی شۆڕای بەرزی رێکخراو مافی مرۆڤی کوردستانیش رایانگەیاندووە کە لە پشتیوانی کەبوودوەند و بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە قەبووڵنەکرانی داخوازییەکانی ناوبراو، لە چوارشەممە 24ی جۆزەردانەوە مان لە خواردن دەگرن.

دامەزرێنەری رێکخراو مافی مرۆڤی کوردستان، کەلە ساڵی 2011، وەکوو بەربژێری گرتنی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی دەستنیشان کرا، و هاوکات لە ساڵانی رابردووشدا، چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی تری لە بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانی پێ بەخشرا، تەنیا گیراوی نەخۆش، لەناو گرتووخانەکانی ئێران نیە کە بەهۆی بەدوادانەچوونی پزیشکی و شەرت و مەرجی نالەباری گرتووخانەکان، ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی، تووشی نەخۆشیی جۆربەجۆر بووە.

گوێنەدان بە رەوشی تەندرووستیی گیراوان و پشت گوێ خستنی ناردنیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، هەتا ئێستا بۆتە هۆی مردن و نوقسانی جەستەیی دەیان گیراو. تەنیا لە بەهاری ئەمساڵ دا، 4 گیراوی کورد، بە هۆکاری جیاواز، لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانیان لەدەست داوە.

بەداخەوە، ئەمڕۆ، گوێنەدان و پشتگوێ خستنی چارەسەریی پزیشکیی گیراوانی نەخۆش لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن بەرپرسانەوە، بۆتە ڕێگە و شێوەیەک لە ئەشکەنجە و گوشار خستنەسەر گیراوانی سیاسی بە مەبەستی تۆبە پێکردنی زۆرەملی بۆ تاوانگەلێک کە هەرگیز ئەنجامیان نەداوە و پاشەکشە لە داوا رەواکانیان. بۆ وێنە دەتوانین گیان لەدەستدانی دوو گیراوی سیاسی بە ناوەکانی \"مەنسوور رادپوورر\" و \"مەهدی زالیە\"، لەو مانگەی دواییدا بە نموونە بهێنینەوە.

ئەندامانی کەمپەینی بەرگری لە \"محەممەدسدیق کەبوودوەند\" لەسەر ئەو باوەڕەن کە چالاکییەکانی ئەنجامدراو لەلایەن کەبوودوەند، بەشێک لە ئەرکەکانی هەر داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤە کە بە ئامانجی پەروەردە، پەرەپێدان و بە بەڵگەکردنی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی لە کوردستانی ئێران ئەنجامدراوە. هەر بۆیەش کەمپەین، نەتەنیا گیرانی کەبوودوەند بەهۆی چالاکییە ئاشتیخوازیانەکەی بە نایاسایی نازانێ بەڵکوو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئێران، وەکو یەکێک لە واژۆکەرانی پەیمانی نێونەتەوەیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان، ناچار و بەرپرسیارە کە گیانی ناوبراو و گیراوانی سیاسی تر بپارێزێ.

کەمپەینی پشتیوانی لە \"محەممەدسدیق کەبوودوەند\"، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی توند بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی دەزگای قەزایی و ئەمنیەتیی ئێران لە هەمبەر کەبوودوەند و لەبەرچاو نەگرتنی داخوازییە رەواکانی ناوبراو، قەبووڵ نەکردنی ئەو ویستە یاساییانەی کەبوودوەند وەک ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی ناوبراو پێناسە دەکات و رایدەگەیەنێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسە لە هەرچەشنە رووداوێکی نەخوازراو کە بۆ \"محەممەدسدیق کەبوودوەند\" بێتە پێش.

کەمپەینی پشتیوانی لە \"محەممەدسدیق کەبوودوەند\"، داوا لە سەرجەم کەسایەتی، گرووپ و رێکخراوەکانی پشتیوانی ئازادی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە سەرانسەر جیهان دەکات کە وێڕای مەحکووم کردنی ئەو دۆخە داسەپاوە بە کەبوودوەند و چالاکانی تری توندکراو لە گرتووخانەکانی ئێران، بە ئاشکرا داوا لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بکات کە گیراوانی سیاسی ئازاد و بەدواداچوونی بەپەلە بۆ نەخۆشی و پێداویستییە مرۆیی و پزیشکییەکانی گیراوان بکات.

کەمپەینی پشتیوانی لە \"محەممەد سدیق کەبوودوەند\"
4ی پووشپەڕی 1391 – ٢٤ ژوئەنی ٢٠١٢
Web site: http://4kaboudvand.wordpress.com

زۆر کەسایەتی، نووسەر سیاسی، چالاکی مافی مرۆڤ و کۆمەڵایەتی و ناوەند و رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ حیزب و رێکخراوی سیاسی پشتیوانییان لە محەممەدسدیق کەبوودوەند کردووە کە ناوی بەشیکایان لەم لیستە دایە:

ناوەندەکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ
دوکتۆر شیرین عیبادی/ براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی
دوکتۆر کەریم لاهیجی/ فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ
رێکخراو مافی مرۆڤی کوردستان
کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران
ئەنجومەنی پشتیوانی لە گیراوانی سیاسی ئازەربایجان لە ئێران
یەکسانی بۆ ئێران
کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ
ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران
بواری سێهەم
ناوەندی بەرەنگاری نەژادپەرستی و هەڵاواردن دژ بە عەرەبەکان لە ئێران
رێکخراو مافی مرۆڤی ئەهوازی- ئوورووپا
کۆمیتەی کوردەکانی دانیشتوی ئەمریکا بۆ دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران
کۆمەڵەی داکۆکیکاری لە مافی مرۆڤ لە ئێران-باشووری کالیفۆرنیا
ئەنجومەنی داکۆکیکارانی دێمۆکراسی لە ئێران- باشووری کالیفۆرنیا
رێکخراو مافی مرۆڤی کورد لە ئورووپا
ئەنجومەنی قەڵەمی کورد
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە ی لۆسئانجلێس-وەلی
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە ی فرانکفۆرت
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە ی لۆس ئانجلێس و سەن فێرناندۆ
لایەنگرانی دایکانی پارکی لالە ی کۆڵنی ئاڵمان
رێکخراوی ژنانی کوردی دانیشتووی ئوبساڵا

کۆمه‌ڵه‌ی کوردوستان له‌ ئۆپسالا
کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شەپێدانی کوردستان
کانوونی نووسەرانی کوردستان
کۆمەڵەی ئاشتیی کوردستان ـ نۆروێژ

رێکخراوە سیاسییەکان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران/ حدکا- نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئەمریکا
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
حیزبی کۆمەڵەی کوردستان
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- باکووری ئەمریکا
تۆری هاوپێوەندی ئێرانییەکان- فەرزنو- ئەمریکا
حیزبی دێموکراتی کوردستان

توێژەر، نوسەر، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ و مامۆستای زانکۆ
نەییرە توحیدی؛ مامۆستای زانکۆ، ئامریکا
کازم عەلەمداری؛ مامۆستای زانکۆ، ئامریکا
سیاوەش ئەبقاری؛ مامۆستای زانکۆ، ئامریکا
شەهلا ئەبقاری؛ مامۆستای زانکۆ، ئامریکا
عەلیرەزا عەزیزی؛ کۆمەڵناس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ، ئامریکا
میرۆ عەلیار؛ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یۆسف عەزیزی بێنی تەڕەف؛ نوسەر و رۆژنامەنوسی عەڕەب
ناهید بەهمەنی؛ حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پەرتۆ نوری عەڵا؛ شاعیر، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ
ئێلاهە ئەمانی؛ بەرپرسی
سۆفیە سەدیق پور؛ چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ
محەمەد ئەمیری موقەدەم؛ وتەبێژی ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران
ئیبراهیم ئەلاعرابی؛ ناوەندی ئەوروپایی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئەهواز
کامڕان عەشتاری؛ ئەندامی \" عرصە سوم\" ( گۆڕەپانی سێیەم، پێوەندیدار بە رۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی)
ئایدا سەعادەت؛ ئەندامی کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافەکانی مرۆڤ
شادی سەدر؛ بەرێوە بەڕی عەداڵەت بۆ ئێران

فاخته زەمانی، بەرپرسی رێکخراوی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی ئازەربایجان له ئیران
شەریف بیهروز، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئامریکا
رەزا کەعبی، نوێنەری کۆمەله زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
سەلاح بایەزیدی، نوێنەری کۆمەله له ئامریکا
حەسەن حاتەمی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئەمریکا
نیما ئەردەلان، کۆنگرەی نەتەوەیی باکووری ئەمریکا
بیژەن پیرزاده، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریک
خەسرو بەندەری، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
حەسەن کەلانتەری، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
پانتا بەهرامی، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
رەزا ئەکرەمی، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
فەرید ئەشکان، چالاکی مافی مرۆڤ، ئەمریکا
رەزا گوهەرزاد، نووسەر و بەرهەم هێنەر رادیو ک، ئار، ن، سیاسەتی ئەمرۆ
پترا لومرزهایم، چالاکی مافی مرۆڤ، ئالمان
مەریەم حکمەت شوعار، چالاکی مافی مرۆڤ
توران نازمی، چالاکی مافی مرۆڤ
مەریەم ئاهاری، چالاکی مافی مرۆڤ، ئە،ریکا
سەبری نەجەفی، چالاکی مافی مرۆڤ
حەسەن لباشی
بیژەن میهر
فەرزین بوستیجانی
ئەکبەر مەعرووفی
بیهروز ستوده
فیروز فولادی
موحەممەد ئال ئەحمەد
داریوش مەعرەفەت
حامید کوسەری
سیما خاشه
ئەحمەد مەشعوف
ئیلاهه شەکرایی
ئەنوشه مەشعووف
روبورتو گودو
ئەمیر خزری
نیما مەشعووف
ئیلاهه مەشعووف
موحسن نیژاد
نادر فیروزی
حامید شیرازی
ئولی ساندان، چالاکی مافی مرۆڤ- ئالمان
د. زەردەشت حاجو ، سەرنووسەری پنی کوردی
رۆنی ئالاسور، رۆژنامه وان، نووسەر، بەرپرسی چاپەمەنی ماڵی ئارارات (ئا-ن-پ )
د. میساق پارسا، مامۆستای زانکۆ، ئەمریکا
رەزا هیوا، شاعیر و چالاکی مافەکانی مرۆڤ
فە رهاد جه‌هانمیهه‌ن ، مامۆستا زانکۆ و چالاکی مافی مرۆڤ لە سوئید
شەهلا دەباغی
هۆزان محمود، چالاک له‌ بواری مافی ژنان- به‌ریتانیا
رویا تلووعی، نووسەر و چالاکی مافی ژنان
مەهین شوکرولاپوور، چالاکی مافی مرۆڤ
سەحەر دیناروەند، چالاکی مافی مرۆڤ

ئیلهام چایچی، چالاکی مافی ژنان
هاژه‌ سلێمان سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
دوكتور دانا سەعید سۆفی؛ سەرۆکی لێژنەی کاروباری کۆمەڵگای مەدەنی لە باشووری کوردستان
مه‌نسووره‌ بێهکیش (دایکی بێهکیش)
مونیره‌ براده‌ران، چالاکی ژنان ، نووسه‌ر
په‌روانه‌ وه‌حید مه‌نش، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ماڵی ئازادی(خانه‌ی ئازادی)
گیسوو نیا، به‌رپرسی کارگێڕی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران
هادی قائێمی، به‌رپرسی کارگێڕی که‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤی ئێران
مه‌حموود ئه‌میری موقه‌ده‌م، وته‌بێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
ئیبراهیم عەربی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هوازی_ئورووپا
ئیسماعیل مه‌ولوودی،یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی،چالاکی سیاسی_مه‌ده‌نی، سوید
نه‌جیب مه‌حموود_چالاکی مافه‌کانی ژنان
له‌یلا سه‌یف ئێلاهی

میدیا:
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Facebook:
Email: [email protected]

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کەمپەین لە باشووری کوردستان:
زاهید حه نبه لی
ژمارە تەلەفۆن: 07503523517
ئیمەیل: [email protected]

پێوەندی لە ئەوروپا:
ناهید موکری
ژمارە تەلەفۆن: 0046709245858 / 0046725369175
ئیمەیل: [email protected]

پێوەندی لە ئەمریکا:
ئازاد مورادیان
ژمارە تەلەفۆن: ١٨١٨٤٣٤٩٦٩٢
ئیمەیل: [email protected]