نوێنەری وەلی فەقيی ئەحمەدی نژادی بە دەست و پێوەندیی ئەمریكا لەقەڵەم دا
19:30 - 5 رێبەندان 2711
كوردپا: حوسێن شەریعەتمەداری سەركۆماری حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە دەست و پێوەندیی ئەمریكا و رۆژئاوا لە قەڵەم دا.
رۆژنامەی كەیهان لەزاری حوسێن شەریعەتمەدارییەوە بڵاوی كردەوە، دەوڵەت و بانكی ناوەندی لەگەڵ رۆژئاوا بەمەبەستی لاواز كردنی ئابووری ئێران رێككەوتوون.
نوێنەری وەلی فەقیي، مەحموود ئەحمەدی نژاد و مەحموود بەهمەنی بە هاوكار و هاوپەیمانی ئەمریكا و رۆژئاوا لەقەڵەم داوە.
بەوتەی شەریعەتمەداری، ئەو كەسانەی كە دیانهەوێلەگەڵ ئەمریكا و رۆژئاوا دەرگای وتوێژ بكەنەوە لە وەهم و خەیاڵدا دەژین و دەبێباش بزانن كە ئێستا سەردەمی \"شەعبی ئەبی تالب\" نیە.
مەحموود بەهمەنی لێپرسراوی بانكی ناوەندی ئێران ماوەیەك لەمەوبەر وتبووی، دەبێكۆمەڵگا بە شێوازێك بەڕێوە ببێن كە بتوانیین لەهەمبەر ئابلوقەكاندا خۆراگریی بكەین.
ئەو لێپرسراوە بارودۆخی ئێستای ئێرانی بە سەردەمی \"شەعی ئەبی تالب\" شوبهاندبوو.
عەلی خامنەیە لە پەرچەكرداریكدا وێڕای رەت كردنەوەی قسەكانی بەهمەنی رایگەیاندبوو، بارودۆخی ئێستا كۆمەڵگای ئێران هاوچەشنی \"بدر و خیبر\"ی سەردەمی بە دەسەڵات گەیشتنی ئیسلامە.
لەلایەكی دیكەوە ئەحمەد تەوەكولی نوێنەری مەجلیس لەو باوەڕەدایە، كە بانكی ناوەندیی لە كەمتەر خەمی و بە ئەنقەست پێش بە بێسەروبەرەیی بازاری سكە و دولار ناگرێت.
ئەو نوێنەرە وتیشی:دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد لە رووی بێتواناییەوە هیچ كارێكی لە دەست نایە و ناتوانێبانكی ناوەندی بۆ چارەسەركردنی هەڵكشان و داكشانی (جزر و مد) ئابووری ئەركدار بكات.