نووسەرێكی كورد لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت دایە
14:08 - 14 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: نووسەرێكی كوردی خەڵكی شاری ماكۆ و دانیشتووی تاران بەهۆی نووسینەكانیەوە لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵنێری كوردپا لە تاران، عەلی بەلخكانلوو نووسەر و وەرگێڕی چەندین پەرتووكی سیاسی و زمانەوانی كەلە زمانی فەرانسەوییەوە بۆ زمانەكانی كوردی و فارسی وەردەگێڕێ، لەمەڕ دوایین كتێبی خۆی كە لەبارەی زمانی كوردییەوەیە و وەری گیڕاوەتە سەر زمانی فارسی، بەهۆی باس كردن لەسەر مێژووی مادەكان، مۆڵەتی چاپی پێنەدراوە.
هەروەها عەلی بەلخكانلوو ساڵی 1380 هەتا 1386 بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی كورد بووە لە تاران.
بەهۆی كردنەوەی خولی زمانی كوردی بە پیتی لاتین لە باژاری تاران كەوتۆتە بەر زەخت و گوشاری ناوەندی ئەمنیەتییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران.
هەروەها عەلی بەلخكانلوو داخوازی چاپ و وشانی رۆژنامەیەكی كوردی فارسی بۆ دەڤەری ورمێ پێَشكەش كردبوو، كە لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی پێنەرداوە.