نووسەرێکی لاو لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

22:15 - 27 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە، هەوڵی دەستبەسەرکردنی لاوێکی نووسەریان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە پێشانگایەکی هونەری لە شاری سنە، هێزە ئەمنیەتییەکان، ئومید سلێمانی، ئەندامی کانوونی نووسەران لە پارێزگای کرماشان‌یان دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

دەستبەسەر کردنی ئومید سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ بووە.

\"\"هەواڵنێری کوردپا و لە شاری سنە ڕایەگەیاند، چەند کەسێک لە لیباس شەخسییەکان لە فێستیڤاڵی فەرهەنگی و هونەری نەتەوەکانی ئێرانی، ئومید سلێمان‌یان دەستبەسەر کرد.

ئومید سلێمانی ناسراو بە \"سەنگەر\"، خەڵکی شاری پاوە کە خاوەنی سێ بەرهەم بە ناوەکانی \"راز اهرام، منطقه ٥٢\"،\"خنیاگر انزوا\" و \" آرزوهای نفرین\"ـە.

ناوبراو لە قۆناغی کارناسی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی شاری تاران و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی وەکوو لاوترین نووسەر لە ناوچەی هەورامان دەست نیشان کرا بوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر و تۆمەتی دەستبەسەر کردنی ئەو لاوە کوردە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.