نه‌ته‌وه‌و ناسیۆنالیزم، سه‌روه‌ری سیاسی و دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی
19:11 - 12 رەشەمه 2714
Unknown Author
مسته‌فا شه‌مامی
١- خه‌ڵک وه‌ک تووخم و ئێلێمێنتی سه‌ره‌کی دەوڵەت
له پرۆسه‌ی دروستبوونی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی دا، وجوودی‌کۆمه‌له خه‌ڵکێک که خاوه‌نی هێندێک کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندی مووشه‌خه‌س وە دیاریکروان، وه‌ک پێویستێکی هه‌ره‌بنه‌ڕه‌تی و به‌ردی بناغه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌نرخاندن.
له تاریفی خەڵک‌دا، ده‌توانین چه‌مکی خەڵک وه‌ک کۆمەڵە مرۆفێک که روو له ژووره‌وه خاوه‌نی هێندێک تایبه‌تمه‌ندی و مووشه‌خه‌ساتێکی هاۆبه‌ش و وه‌ک یه‌کن(تشابه روو له ژووره‌وه، واتە \"ئێمە\" )، وه روو له ده‌ره‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌هاوبه‌شانه به نیسبه‌ت خەڵکی دیکه و ده‌رو دراوسێ جیاوازیان ده‌کا (نامتشابه روو له ده‌ره‌وه، واتە \"ئەوان\") پێناسه‌بکه‌یین و بەم چەشنە بە پێی کۆدی: \"ئێمە و ئەوان\"، جێوازیەکانی نێوان ئیمە و ئەوان دەستنیشان بکەیین. دیاره ئه‌م کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه که له سه‌ر ئاستی خەڵک و جێوازی نێوان ئه‌م خەڵکه ده‌گه‌ل خەڵکانی‌تر ،رۆلی دیاریکه‌ر ده‌گێرن بریتین له: کو‌لتوور، نەژاد ، زمان.
له ره‌وه‌نگه‌ی سوونه‌تییه‌وه مه‌سه‌له‌ی لێک به‌ستنی ئیده‌ی خەڵک و دەوڵەت، ته‌نیا له کاناڵی چه‌مکی نه‌ته‌وه را ده‌توانرێ ئیمکان په‌زیر بێت، به‌و مانایه که نه‌ته‌وه پرۆژه‌یه‌کی مووشه‌خه‌سی سیاسی ئیده‌ی خەڵکه. بۆیه نابه‌جێ نابێت که لێره‌دا ئاماژه به سێ خاڵ بکه‌م که ده‌توانن تێشکهاوێژبن له سه‌ر چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی ساغکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له مێژوودا:
- نه‌ته‌وه له زۆر مه‌ۆرد دا، له ئه‌نجامی یه‌ک واقعییه‌تی ئێتنیکی/ کولتووری یه‌کده‌ست پێکهاتووه.
- زۆر له گه‌لان و قه‌ومه‌کان پێش ئه‌وه که خاوه‌ن شوناس نه‌ته‌وه‌یی بن، خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌روه‌ریی سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی بوون، که دواتر له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی دەوڵەتی مه‌ۆجووددا، پرۆژه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه‌یان مسه‌ۆگه‌ر کردوه.
- وجوود وه یان هه‌بوونی یه‌ک خەڵک یان گرووپێکی نەژادی وه یان زمانی، ناتوانرێ وه‌ک بوونی یه‌ک نه‌ته‌وه وه یان ناسیۆنالیته(میلییه‌ت) بێته نرخاندن، چه‌مکی ناسیۆنالیته به‌رابه‌ره به نه‌ته‌وه، وه خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌لام خەڵک یان قه‌ۆم نه‌گه‌ێشتۆته ئه‌م قۆناغه که خاوه‌نی سازی و سه‌روه‌ری سیاسی خۆی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی بێت.
٢- ئیده‌ی نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌ی سیاسی
لێره‌دا نه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی خۆپێگه‌یاندنی دا پێویستی به پایه‌یه‌کی ئه‌ساسی له چه‌شنی گرووپێکی ئێتنیکی وه‌ک واقعییه‌تێکی بیۆلۆژیکی وه یان سرووشتی نییه، به‌لکوو له یه‌ک قۆناغی مووشه‌خه‌سی مێژوویی‌دا، وه له چوارچێوه‌ی جووغرافییای ئۆروپا دا، نه‌ته‌وه وه‌ک هێما و مۆعه‌رێفێکی ئیدیۆلۆژیکی بۆ دابین و مسه‌ۆگه‌رکردنی کارکردی ده‌ستگای دەوڵەتی سه‌رهه‌لده‌دا، وه به‌م چه‌شنه هه‌موو ئه‌ۆکه‌س یان که‌سانه که ئاویته‌ی(ئینتێگرال) ئه‌م دەوڵەته‌بوون له چوارچێوه‌ی فه‌زایه‌کی ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی وه سیاسی دا کۆده‌کاته‌وه و ئه‌منییه‌ت، ئاسایش و به‌رژ‌وه‌ندییه‌کانیان روو له ده‌ره‌وه ده‌پارێزێ، لێره‌دا وه‌ک روونه چ له ئۆروپا و ئه‌مریکا، وه چ له ئاسیا و ئه‌فریقادا، ئه‌م راستییه ده‌رده‌که‌وێ که \"دەوڵەت ئه‌مرازی پێکهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک به‌پێچه‌وانه\". دیاره له پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆنی دەوڵەتی واته به نه‌ته‌وه‌یی کردنی دەوڵەت دا، چه‌ند فاکتۆرێکی سیاسی، ئابووری، کولتووری رۆلی دیاریکه‌ر ده‌گێرن که ده‌بێ گرینگیه‌تی ئه‌م فاکتۆرانه له ره‌ۆتی شکل‌گیری و پێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی \"دەوڵەت/نه‌ته‌وه\" دا له به‌رچاوو بگیرێن.
به‌پێی مێژوو، ئه‌وه جوغرافیای سیاسی ئوروپایه که یه‌که‌مین نه‌ۆعی ئه‌م نه‌ته‌وه سیاسی و دەوڵەتیه‌مان پێده‌ناسێنێ، دەوڵەته ئوروپیه‌کان نه‌ک هه‌ر دامه‌زرێنه‌ری سازی سیاسی بوون به‌لکوو هه‌ۆلی گه‌شه‌ی په‌یوه‌نده‌کولتوورییه‌کانیشیان داوه، جا ئه‌م کولتوورانه چ تازه خولقێندرابن، وه یا خوود کولتوورگه‌لێکی ئه‌سلی و خۆمالی ئه‌ۆ گرووپانه بن که له سه‌ر خاکه‌که‌یان بەدرێژایی مێژوو وجوودیان هه‌بووه، ره‌نگه هێنانه‌وه‌ی میسالێک له‌م بواره‌دا بۆ ته‌فهیمی باسه‌که نامووناسیب نه‌بێت، بۆ وێنه سه‌رهه‌لدانی نه‌ۆعێک نه‌ته‌وه‌ی سیاسی بریتیه له “دەوڵەت/نه‌ته‌وه” ، به‌ۆ کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه که هاۆکات که دامه‌زرێنه‌ر و خولقێنه‌ری ئۆرگانیزاسیۆنێکه بۆ ئه‌نجامی ئیشوکار و بەکارهێنانی ئۆتۆریته‌ی سیاسییه، دروست له‌هه‌مان کاتیش‌دا خه‌ریکی دۆزینه‌وه و زه‌قکردنه‌وه‌ی مووشه‌خه‌سه‌یه‌کی ئێتنیکی، لینگویستیکی، و کولتوورییه که بتوانرێ وه‌ک خالی هاوبه‌ش و جێگه‌ی برواو متمانه‌ی هه‌موو ئه‌ۆ گرووپه نیژادی و زمانیانه بێت که پێکهاته‌ی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنن، که‌وایه لێره‌دا باسی دۆزینه‌وه، و بگرە ته‌قویه‌ت وه گه‌شه‌دانی خالی هاوده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی(سۆلیداریته)یه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی په‌ێکه‌رێکی ئۆرگانیکی، وه به یه‌ک گرێدراوه که ته‌نیا خاوه‌ن سه‌رێکی سه‌روه‌ر و ده‌نگ و ره‌نگێکی یه‌ک ده‌ست بێت، نه‌ک په‌ێکه‌رێکی چه‌ند سه‌رو چه‌ند ده‌نگ و چه‌ند ره‌نگ له‌چه‌شنی په‌ێکه‌ری چه‌ند سه‌ری کوردی، که به‌داخه‌وه چه‌ند سه‌ری و چه‌ند ره‌نگی و ده‌نگی کۆمه‌لگای سیاسی کورد به هه‌موو ئه‌حزاب و ئیلیتی سیاسی و ئه‌کتۆره‌کۆمه‌لایه‌تی‌کانیه‌وه، په‌ێکه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی کوردستانیان تووشی نه‌خۆشی ئیفلیجی کردووه، وه له‌مه‌ر شه‌رو ململانی شه‌خسی و رێکخراوه‌یی به‌لام له‌ژێر چه‌تری خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وا‌ییه‌تیدا، ئامانجی سه‌ره‌کیی و مێژوویی کوردیان که ساغکردنه‌وه‌ی ساورێنتی و سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کوورده، له‌بیر خۆیان و خەڵک بردۆته‌وه.
دیاره له باسی سۆلیداریتەدا پێویسته ئاماژه به‌ۆه بکرێ که سه‌رئه‌نجام ئه‌ۆ هه‌ستی هاۆده‌ردی و هه‌مبه‌سته‌گی زه‌قکراوه له‌لایه‌ن دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌ویه، که له پرۆسه‌ی زه‌مان و کاتدا،ریشه‌ی خۆی داده‌کوتێ وه له ئاکامدا ناسیۆنالیزمێک له سه‌ر ئاستی ئیده‌ی نه‌ته‌وه‌ی سیاسی به‌رهه‌م دێنێ. هه‌لبه‌ت پێویسته ئه‌ۆه بگووترێ که له پرۆسه‌ی دروستبوونی دەوڵەتی مۆدێرن(سه‌ده‌کانی ناوه‌راست)دا، ده‌توانین بلێین که ئه‌م دەوڵەتانه دووربوون له ئاراسته‌کردنی چه‌شنێک پێوه‌ندی له نێوان مووشه‌خه‌ساتی کولتووری و سیاسی، وه ئه‌گریش هه‌مبه‌سته‌گیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ئارا دا بووبێ که ئه‌ساس و پاییه‌ی مه‌عنه‌ویی ئه‌م دەوڵەتانه‌ی پێکهێنابێ، دیسانیش ئه‌مه زۆر دوور بووه له پارتیکوولاریزمی ئێتنیکی و نیژادی.
٣- ئیده‌ی نه‌ته‌وه ، نه‌ته‌وه‌ی کولتووری
ئیده‌ی نه‌ته‌وه که له سه‌ر ئاستی واقعییه‌تێکی کولتووری خۆی ساز داوه، هه‌ر ئاوه‌ش وه‌ک واقعییه‌تێکی کولتووری و پێش سیاسی له چه‌شنی گرووپێکی ئێتنیکی‌دا خۆی ده‌داته ناسین، دیاره ئه‌ۆ گرووپه ئێتنیکییه‌ش له چه‌شنی خەڵک‌دا که به‌رپرسی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه دێته‌ئاراوه، گه‌ل وه یان گرووپی ئێتنیکی له کاتێکدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته حاله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی، وه یان \"نه‌ته‌وه‌ی کولتووری\"، که به کۆمه‌ل ئیراده بکه‌ن بۆ سازدانی ئۆرگانیزاسیۆنێکی سیاسی، که روو له ده‌ر‌وه خاوه‌ن که‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی بێت له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی. وه روو له ژوورێ خه‌ریک بێت به ته‌نزیمی پێوه‌ندییه‌کانی تاک و گرووپه‌کانی ناۆ کۆمه‌لگا و دارشتنی نۆرم و یاسا وه ته‌رح و پلانی ئابووی، کولتووری، ئه‌منییه‌تی، خده‌ماتی کۆمه‌لایه‌تی و،،،،،،،هه‌ته‌د .
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به چه‌مکی قه‌ۆم و قه‌ۆمییه‌ت بکه‌م که زۆرجار ده‌رباره‌ی کورد و گه‌لانی دیکه به‌کار ده‌هێندرێت، راسته که قه‌ۆم ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه وه له جێگه‌ی نه‌ته‌وه به‌کار دێت، وه‌ک زۆرجار ده‌لێن ئه‌منی قه‌ۆمی(ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) یان منافع و مسالحی قه‌ۆمی(به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی) و،،،،، ته‌نانه‌ت له سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیبێش‌دا ووشه‌ی قه‌ۆم به‌کار هاتووه، جا ئه‌وه که مه‌به‌ست قه‌ۆمه(به مانا فارسیه‌که‌ی) یان نه‌ته‌وه‌یه (گوومانی تێدا نییه که مه‌به‌ست نه‌ته‌وه‌یه) بابه‌تی ئه‌م نووسراوه‌یه نییه، به بروای من قه‌ۆم ئه‌گه‌ریش بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی نییه به‌کار بێت، ره‌نگه له جهۆههری مه‌سه‌له‌که شتێک که‌م نه‌کاته‌وه، هه‌رچه‌ند ره‌نگیشه له‌لایه‌ن کوردی خاوه‌ن بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ته‌حقیری نه‌ته‌وه‌یی و به بچووک نرخاندن بێته‌هه‌لسه‌نگاندن، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بێت کورد تا ئه‌ۆ کاته‌ی خاوه‌ن دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش خاوه‌نی هه‌موو فاکتۆره‌کانی ساغکه‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه بیین که هه‌شین(خاک، کو‌لتوور، زمان، نیژاد، مێژوو و داب و نه‌ریتی هاۆبه‌ش،،،،،،و )، مادام خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی و دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بیین مه‌حاله بتوانین له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه بده‌ێنه ناسین، بۆیه پێویسته وه ده‌بێ خه‌باتی کورد پێش هه‌موو شتێک خه‌باتێک بێت بۆ سه‌روه‌ری سیاسی و دامه‌زراندنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی کۆنفێدراسیۆنێکی ئێرانی، وه یان ناۆچه‌ییدا (دیاره ئه‌گه‌ر پێویست بێت له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ل پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی\"حکوومه‌تێکی دێفاکتۆی/ته‌وافووقی، ئینتیقالی، وه له ته‌بعید\" دا بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان، که بتوانی خه‌باتێکی مه‌د‌ه‌نی و پاسیفیک له ژووره‌وه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی کورد رێبه‌ری بکا، که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م ئارمانه‌ش، پێویسته وه ده‌بێ ده‌گه‌ل هه‌موو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به کێشه‌ی کورد یه‌ک له‌وان نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێته دیالۆگ و دانووستاندن، دێنینه به‌ر باس و لێدوان).
بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر‌و نیشاندانی گرینگییه‌تی له راده‌به‌ده‌ری چه‌مکی سه‌روه‌ی سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی، وه کارتێکه‌ری ئه‌م چه‌مکه له \"پرۆسه‌ی دگه‌ردیسی له خەڵک یان قه‌ۆم بۆ نه‌ته‌وه، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به قه‌ۆمی ئازه‌ری ئێران، و نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری ئه‌ۆدیویی سنووره‌کان بکه‌م، قه‌ۆمی ئازه‌ری دیویی ئێران له مقایسه ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری کۆماری ئازه‌بایجانی سه‌روو، له بوواری: ئێتنیکی، کولتووری، زمانی، مێژوویی، وه‌ک یه‌کن، به‌لام ته‌نیا جێوازی نێوانیان له‌وه‌دایه که ئازه‌رییه‌کانی ئه‌ۆدیوی سنوور خاوه‌ن سه‌روه‌ریی سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یین، بۆیه‌شه روو له ژوورێ خاوه‌نی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیانن، وه روو له ده‌ره‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی که‌سایه‌تی سیاسی و حقوقی پێویست بۆ هه‌لسوکه‌ۆت و چالاکی دیپلۆماتیکن، وه وه‌ک \"نه‌ته‌وه/دەوڵەت\" نوێنه‌رییان له رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌یه، به‌لام ئه‌گه‌ر سرنج بده‌یین ده‌بینین‌که ئازه‌رییه‌کانی ئێران له‌مه‌ر دارا نه‌بوونی سه‌روه‌ری سیاسی، له هه‌موو ئه‌ۆ که‌ساییه‌تیه حقووقی و سیاسیانه‌ی که‌برایانی ئه‌ۆ دیوی سنوور لێی به‌هره‌مه‌ندن، بێبه‌ش و محرومن، که‌وایه ده‌توانین بێنه سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته که جێوازی قه‌ۆم ده‌گه‌ل نه‌ته‌وه له‌ۆه‌دایه که قه‌ۆم به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه که خاوه‌ن ساورێنتی سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یییه، خاوه‌نی که‌سایه‌تی حقوقی و سیاسی نییه وه ، بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به‌کار ده‌هێندرێت که‌خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی له شکلی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بلێم\" قه‌ۆم واته نه‌ته‌وه‌ی بێ دەوڵەت \" ره‌نگه له جهۆههری نه‌ته‌وه‌یی بوونی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی م، یه‌ک له‌وان نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌م نه‌کردبێته‌وه.
که‌وایه کێشه‌ی کورد، کێشه‌یه‌کی خۆماڵی و پرسی قه‌یرانی شوناس نه‌ته‌وه‌یی، وه سه‌روه‌ری سیاسییه، نه‌ک ئه‌وه که به ئانقه‌ست وه به مه‌به‌ستی چه‌ۆاشه‌کردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌واییه‌تیمان، یار و نه‌یار نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک قه‌ۆم بێنه‌ناساندن، به‌لکوو له راستیدا به پێی تێئۆری دەۆلەت و هەروەها نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، مادام کورد خاوه‌نی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی نییه، که‌وایه وه‌ک \"ته‌به‌عه‌ی کۆمه‌لگای جیهانی\"، و ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان، وه له ئاکامدا وه‌ک نه‌ته‌وەی خاوەن کەسایەتی حقووقی وە سیاسی حیسابی بۆ ناکرێ، ئاشکرایه که که‌ماسی پرسی کورد له‌م گیروداره‌ی قه‌ێرانی هووییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا پرسی سه‌روه‌ری سیاسی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه کۆمه‌لگای سیاسی کورد به هه‌موو حیزب و ئێ‌لیتی سیاسی و ئه‌کتۆره کۆمه‌لاییه‌تیه‌کانی، پێویسته به جێگه‌ی خۆماندوو کردن و به هه‌ده‌ردانی هێزو ته‌وانی مادی، مه‌عنه‌ویی، وه فیزیکی له پێناو شه‌ر و ململانی ئیدیۆلۆژیکی ورێکخراوه‌یی، وه چه‌مکگه‌لێکی لاوه‌کی وەک(سێکۆلاریزم، کۆموونیزم، دێمۆکراسی و پلورالیزم ،،،)،هه‌ۆل بده‌ن له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی پرسی سه‌ره‌کی، واتە سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورددا چالاکی سیاسی و دیپلۆماتیکی خۆیان ئۆرگانیزه بکه‌ن، تابه‌لکوو بتوانرێ له چوارچێوه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر تۆپی ئه‌م ئه‌رزه که‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی له چه‌شنی دەوڵەت/نه‌ته‌وه\" بۆ کورد مویه‌سه‌ر بکرێت. جا دوایی ئه‌وەی که توانرا مالی و کیانی نه‌ته‌وه‌یی کورد دامه‌زرا وه له‌محازری نێۆنه‌ته‌وه‌ی سه‌پت کرا، ئه‌ۆ کات ده‌توانیین خه‌بات بۆ دێکۆری ناۆخۆی وه‌لاتی خاوه‌ن سه‌وه‌ری سیاسی کوردستان، به چه‌مکگه‌لی وه‌ک دێمۆکراسی و پلورالیزم و ،،،،، ئاراسته بکه‌یین.
له پرسی ساغکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی دا، ته‌بعه‌ن له باسی چۆنییه‌تی دروستبوونی ئه‌م ئیراده سیاسیه، وه فاکتۆرگه‌لێکی ده‌خیل و کارتێکه‌ر له ره‌ۆتی چێکردن و پێگه‌یاندنی به ئه‌مری واقیع، ره‌نگه چه‌ند پرسیار مه‌تره‌ح بن، به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بێت نه‌ته‌وه له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌ک ده‌توانێ به که‌سایه‌تی حقووقی و سیاسی بگات، که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له نه‌تیجه‌ی ئیدیۆلۆژی و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی خاوه‌ن ژێرخانێکی کۆمه‌لایه‌تی(چه‌مکی گه‌ل یان قه‌ۆم)خۆی پێگه‌یاندبێ، که‌له سه‌ر ئاستی ئه‌م ژێرخانه وه له کات و زه‌مانی پێویستدا بکرێت و بتوانرێت دیواری هێواو ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی له سه‌ر هه‌لبچێندرێت، دیاره ئه‌م ژێرخانه یان پێگه‌کۆمه‌لاییه‌تیه نه‌ک وه‌ک فاکتۆرێکی دیاریکه‌ر بۆ ناسیۆنالیزم، به‌لکوو زیاتر وه‌ک ژێرخانێکی یارمه‌تیده‌ر وه مه‌ووادو که‌ره‌سه‌ی خامی سه‌ره‌کی و پێویست بۆ پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی پۆزیتیڤ، حیسابی بۆ ده‌کرێ. هه‌لبه‌ت چاوورێخشاندنێک به مێژووی دەوڵەت/نه‌ته‌وه سازیدا، بۆمان ده‌رده‌خا که سه‌ره‌رای فاکتۆری خۆمالی، زۆر فاکتۆرگه‌لی ده‌ره‌کیش هه‌ن که له پرۆسه‌ی شکل‌گیری و خۆپێگه‌یاندنی و سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌ۆتنی ئه‌م بزووتنه‌وانەدا رۆلی سه‌ره‌کی و کارگه‌ر ده‌گێرن، بۆ وێنه گینزبێرگ له راستای کارتێکردنی فاکتۆرگه‌لی خۆمالی و ده‌ره‌کیدا که له سه‌ر ئاستی سه‌رخستنی پرۆژه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه رۆلی کارگه‌رو دیاریکه‌ریان هه‌بووه، ئاماژه به حه‌ۆت٧ نه‌ۆع نه‌ته‌وه ده‌کات:
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی رۆلی کارتێکه‌رانه‌ی زنجیره‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی بنه‌ماله‌یه‌ک، پێک هاتوون.
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی یه‌کیه‌تی خاک و کولتوورێکی هابه‌ش، وه له ژێر هێژموونی و ده‌سه‌لاتی یه‌ک حکوومه‌ت دا خۆیان پێگه‌یاندووه.
• ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی که له ئه‌نجامی په‌رشوبلاوی و روخانی ئه‌مپراتۆریه‌کان هاتوونه سازبوون.
• ئه‌ۆ نه‌ته‌وانه‌ی که له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌گه‌لێکی جوودایخوازی، که‌سایه‌تی حقووقی و سیاسیان له چه‌شنی دەوڵەت/نه‌ته‌وه، به‌ده‌ست هێناوه.
• نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی دژی ئیستعماری، پرۆژه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه‌یان سه‌رخستووه.
•نه‌ته‌وه‌گه‌لێگ که له ئه‌نجامی ده‌ستخستن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی زلهێزه‌کان سه‌ریان هه‌لداوه.
• حاله‌تێکی تایبه‌تی و ته‌رکیبی چه‌ند فاکتۆری، که ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌توانێ له مه‌ۆرید قه‌ۆمی یه‌هوود دا سادق بێت.
٤- پرۆسه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌لدان وه شکل‌گیری(فۆرماسیۆن)سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی.
پرسی چۆنیه‌تیی په‌ییدابوونی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌کرێ به‌چه‌ند شێوازی نه‌زه‌ری فۆرمووله بکرێت:
ئه‌لف/ شکل‌گیری(فۆرماسیۆن)، ب/ خوولقاندن، س/ دامه‌زراندن یان درووستکردن، دیاره له هه‌موو ئه‌ۆ مه‌ۆریدانه‌دا پرۆسه‌یه‌ک مفرووزه، که له ره‌ۆت و درێژایی ئه‌م پرۆسه‌زه‌مانیه‌دا، ئه‌م چه‌شنه دەوڵەته نه‌ته‌وه‌ییانه خۆیان دێنه‌سازدان، وه به‌م رواله هه‌ووییه‌ت و که‌سایه‌تی سیاسی خۆیان به‌ده‌ست دێنن، لێره‌دا هه‌ر‌وه‌ک ئاشکرایه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌که خوولقاندن و درووستکردن، به پێچه‌وانه‌ی شکل‌گیری(فۆرماسیۆن) پێویستیان به درووستکه‌ر و خوولقێنه‌ر هه‌یه، وه بۆ ئه‌م کاره‌ش بوونی که‌س یان که‌سانێکی خاوه‌ن پرۆژه‌ی خوولقێنه‌رو هه‌ده‌فمه‌ند، وه‌ک پێویستێکی حاشاهه‌لنه‌گر دێنه‌به‌چاوو، به‌لام شێوازی شکل‌گیری دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی، شێوازێکه که له پرۆسه‌یه‌کی نێوترالدا، وه به‌بێ ته‌ئسیرپه‌زیری پرۆژه‌ی خوولقێنه‌ر و هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌م که‌س یان ئه‌ۆ که‌س له پرۆسه‌دا خۆ پێده‌گه‌یه‌نێ، به واته‌یه‌کی‌تر ئه‌م پرۆسه‌ی شکلگیری‌یە، پرۆسه‌یه‌کی ته‌عه‌مودی(ئینتێنسیۆنال)نییه، به‌لکوو ره‌ۆتێکی سرووشتیه که به‌بێ ته‌داخوولی ئێ‌لیتی سیاسی و ئه‌کتەرگه‌لی کۆمه‌لایه‌تی، ورده‌ورده پرۆسه‌ی شکل‌گیری دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجامی نه‌هایی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ.
کۆنسێپت و فه‌رزییه‌ی په‌ییدابوونی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی خۆپێگه‌یاندن(فۆرماسیۆن)، له چوارچێوه‌ی زانستی سیاسی و کۆمه‌لناسیدا، په‌ێوه‌ندی به سوونه‌تێکه‌وه هه‌یه که زۆر له دووره‌وه هاتووه (تۆکێویلی، مارکس، وێبێر، سیمێز)وه ئێستاشی ده‌گه‌لدا بێت هه‌ر په‌یره‌ویی لێده‌کرێ(مانن، تیلی) و که‌مره‌نگ نه‌بۆته‌وه، په‌یامی جهۆههری ئه‌م بۆچوونه ده‌کرێ ئاوا وه‌ربگیرێت که: \"پرۆسه‌گه‌لێک که سه‌رئه‌نجام،وه به شێوه‌یه‌کی قه‌تعی و لێبراوانه له ره‌ۆتی گۆرانکارییه‌کانی کۆمه‌لگادا ره‌نگده‌ده‌نه‌وه، پێویسته وه‌ک ره‌ۆتێکی نێوترال، وه دوور له ته‌داخوولی ئاکسیۆنی هه‌ده‌فمه‌ندی ئه‌کتەری کۆمه‌لایه‌تی، و به‌گره وه‌ک پرۆسه‌گه‌لێکی کوێرو نابینا که له بنه‌ره‌تدا له وه‌لامی کارکه‌ردی هیچ که‌سێکدا، پێک نه‌هاتوون بێنه‌نرخاندن\".
- دوو ره‌وه‌نگه‌ی دروستبوونی سه‌روه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی
له مه‌ۆرد چۆنییه‌تی دروستبوونی ساورێنتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له چه‌شنی دەوڵەتی سه‌روه‌رو حاکم، و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی \"دەوڵەت/نه‌ته‌وه دا، دوو ره‌ۆه‌نگه‌ی سرنج‌راکێش هه‌ن که ئاماژه به ره‌ۆتی دگه‌ردیسی له‌دەوڵەت بۆ نه‌ته‌وه، وه له خەڵک یان قه‌ۆمی(به مانا فارسیه‌که‌ی) خاوه‌ن پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی بۆ پێکهاته‌ی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن:
- ره‌وه‌نگه‌ی یه‌که‌م پێوایه که له پرۆسه‌ی \"دەوڵەت/نه‌ته‌وه\" سازیدا، به هۆی ئه‌وه‌که نه‌ته‌وه پێش درووستبوونی دەوڵەت وجوودی هه‌بووه، که وایه ئه‌م \"نه‌ته‌وه‌بێ دەوڵەته\" ده‌بێ، بکه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ئێستاتالیزاسیۆن، واته به دەوڵەتی کردنی نه‌ته‌وه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی سترکتووری دەوڵەت/نه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه به درێژایی دوو فازی سه‌ره‌کیدا، وه‌ک فازی یه‌که‌م خوودئاگاهی و ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی، وه فازی دووهه‌م ئه‌ۆتۆئۆرگانیزه‌کردن له شکلی دەوڵەت دا، تێپه‌ر ده‌بێ. (ئه‌مه‌نووسخه‌یه‌کی گونجاوه بۆ کێشه‌ی کورد، واته به دەوڵەتی کردنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌وه‌یی کورد، وه ساغکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه، به‌لام ،،،،،) له ده‌رفه‌تێکی دیکه دا ئه‌م باسه ده‌که‌ینه‌وه.
- ره‌وه‌نگه‌ی دووهه‌م به پێچه‌وانه‌ی ره‌وه‌نگه‌ی یه‌که‌م، پێیوایه که به هۆی ئه‌وه که ساختار‌و سازی و پێکهاته‌کانی دەوڵەتی پێش سه‌رهه‌لدانی نه‌ته‌وه وجوودییان هه‌بووه،که وایه ئه‌م دەوڵەته پێش‌ساختەیه ده‌بێ بکه‌وێته ناۆ پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن، واته به نه‌ته‌وه‌یی کردنی دەوڵەتی مه‌ۆجوود، بۆ ئه‌وه که له ئه‌نجامی ساغکردنه‌وه‌ی دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی، پرۆژه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه مسه‌ۆگه‌ر بکرێت.
دیاره له‌م بواره‌دا دەوڵەتی مه‌ۆجوود بۆ خۆ به نه‌ته‌وه‌یی کردنی تووشی گیروگرفتی شووناس و هووییه‌ت، وه گه‌ران به دوای دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌و ماتریالی هووییه‌ت‌ساز له چه‌شنی: \"ماتریالی مێژوویی، جووغرافیایی، بێۆلۆژیکی، حافزه‌ی جه‌معی، فانتاسیای که‌سایه‌تی، ئیلهاماتی مه‌زهه‌بی و ئایینی و ،،،،،هه‌ته‌د\" ده‌که‌وێ، به‌لام دیسانیش دوای دۆزینه‌وه‌ی ماتریالی هووییه‌ت ساز، گرفتی گۆران و ته‌بدیلی ئه‌م ماتریاله به هه‌ست و نه‌ستێکی هاۆبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان تبعه‌ی دەوڵەتی و گرووپه کۆمه‌لایه‌تی و کۆمه‌لگاکان زه‌ق ده‌بێته‌وه، که ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رئه‌نجام له نه‌تییجه‌ی زه‌ختی ده‌سه‌لاتی مۆنۆپۆلی زۆری(هێز،زوور) مه‌شروعه‌ی دەوڵەتی، به هووییه‌ت و پێناسێکی نه‌ته‌وه‌یی، وه دەوڵەتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌بدیل ده‌بێت.
- ره‌وه‌نگه‌ی دووهه‌می ساغکردنه‌وه‌ی دەوڵەت/نه‌ته‌وه، واته ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی ستروکتۆری دەوڵەتی مه‌ۆجوود، له بوواری زانستی سیاسیه‌وه زۆرتر رێالیستی، وه له بوواری مێژوویی وه‌ک ره‌ۆتێکی گوونجاو ده‌گه‌ل باروو دۆخی ئۆروپا دێته‌نرخاندن، له باری مێژووییه‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی ناسیۆنالیزاسیۆن و به نه‌ته‌وه‌یی کردنی پێکهاته‌ی دەوڵەتی مه‌ۆجوود، له ئه‌ساسدا له ئۆروپای رۆژئاوا ده‌ست پێده‌کا، واته له سه‌ده‌ی ١٥هه‌تا سه‌ده‌ی ١٨، وه له واقیعدا پرۆسه‌ی مووشه‌خه‌سه‌ن ناسیۆنالیزاسیۆنی ده‌وله‌تی، له کات و زه‌مانێکی پێش سه‌رکه‌ۆتنی شۆرشی فه‌رانسه(١٧٨٩) ده‌ستی پێ‌کرد وه هه‌تا ئاخرووئوخری سه‌ده‌ی ٢٠ ده‌وامی هێنا، حه‌ره‌که‌تێک که له ژێر ته‌ئسیرو کارتێکردنی پرۆسه‌ی به جیهانی بوون واته گلۆبالیزاسیۆن، خه‌ریکه عاله‌مگیر ده‌بێت.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەو ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.