ناوەندەكانی مافی مرۆڤ خوازیاری هەنگاوی كردەیی بە دژی سانسور لە ئێرانن
15:57 - 4 رێبەندان 2711
كوردپا: ناوەندەكانی مافی مرۆڤی ئێران داوای لە وڵاتانی بەشدار لە كۆبوونەوەی نێودەوڵەتی پێوەندییەكانی رادێویی لە ژنۆ كرد، لە هەمبەر خستنە سەر پارازیت بۆ سەر كاناڵە ماهوارەییەكان لەلایەن حكوومەتی ئێرانەوە، بێدەنگ نەبەن.
كەمپێنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران داوای لە سەرجەم هاووڵاتیانی دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد هەوڵەكانیان بە دژی سانسور لە ئێران وەگەڕ بخەن و داوا لە بەرهەمهێنەرانی نێودەوڵەتی كەلوپەلی ماهوارە بكەن كە خزمەت گوزارییەكانیان بۆ حكوومەتی ئێران بپچرێنن.
هادی قائمی وتەبێژی كەمپێنەكە رایگەیاند، كونفرانسی ئەمساڵ بە جیدییەوە دەبێئەو كێشانە تاوتۆی بكا و پێویستە حكوومەتی ئێرانش كۆتایی بەو هەڵسوكەوتە دوو فاقییەتیانەی بهێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵنێرانی بێسنوور پشتیوانی خۆیان لە چالاكانی ئێرانی راگەیاندووە و هاوكاتیش نێگەرانیان لە پێوەندیی سانسور كردنی كاناڵ و سایتەكان لەلایەن حكوومەتی ئێران و چین و كوباوە دەربڕیوە.
هەواڵنێرانی بێسنوور حكوومەتی ئێرانیان بە یەكێك لە وڵاتانی دژی زانیاری و سەركوتی راگەیەنەكان لەقەڵەم داوە.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەرقاڵی دامەزراندانی تۆڕی زانیاری میللیە و ئەو تەرحە نیگەرانییەكەی بەر چاوی لای لایەنگرانی دونیای مەجازی و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ درووست كردووە.