مەئموورێكی ئەمنیەتیی حكوومەتی ئێران خوازیاری لەناوچوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە
16:23 - 13 جۆزەردان 2712
كوردپا: لە كۆبوونەوەیەكدا كە لەژێر ناوی\"چاوە كراوەكان\" لە زانستگایەك لە سنە بەڕێوە چوو، لێپرسراوێكی ئەمنیەتی خوازیاری لەناو چوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 9ی جۆزەردان لەلایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستانەوە لە ساڵۆنی كۆلیژی ئەدەبیاتی زانستگای كوردستان بەڕێوە چوو، كە تێیدا چەندین بابەت لە چوارچێوەی دژە سیخوڕی و ئەمنیەتیدا هاتنە گۆڕی.
لەو كۆبوونەوەیەدا لێپرسراوانی هەموو ئیدارە و ئۆرگانە حكوومەتییەكانی پارێزگای كوردستان و گشت فەرمانبەرانی حەراسەتی ئەو ئیدارانە بەشدار بوون.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە، یەكێك لە میوانانی ئەو كۆبوونەوەیە بەناوی\"حاجی ئاغا موقەدەم\" كە وەك یەكێك لە لێپرسراوانی \"دژە سیخوڕی\"ی حكوومەتی ئێران ناسێنرا، لە نێواخنی قسەكانیدا بە هێنانە گۆڕی پرسە ئەمنیەتییەكان لەناو جوغرافیای دراوسێیەكانی ئێران، باسی لە نابووتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و لەسەر ئەو بۆچوونەی سوور و پێداگر بووە.
لە پەراوێزی ئەو كۆبوونەوەیەدا كارگایەكی پەروەردیی لەژێر ناوی \"دژە سیخوڕی\" بۆ لێپرسراوانی ئیدارە و بەرپرسانی حیراسەتی بەڕێوە چوو كە تێیدا چەندین رێكاری پەروەردەیی لەبارەی چۆنیەتیی پێشگیری لە \"دەست و پێوەندیی حیزبە كوردییەكان\"ی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دام و دەزگا ئیدارییەكانی حكوومەت، خرانە روو.