مەریوان/ ناوەندی "ڤەژین" چەندین خولی فێرکاری بەڕێوەدەبات
21:35 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی \"ڤەژین\" لە شاری مەریوان لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا کۆمەڵێک خولی پەروەردەیی و فێرکاری بەرێوە دەبات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە لایەن ناوەندی فەرھەنگی-ھونەریی ڤەژین، ٤ خولی پەروەردەیی و راهێنانی وەک: \"زمانی کوردی، وێنەگری، ڕێڕهوی توێژینهوهو شیکاریی فهلسهفی\" لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا بەریوە دەچێت.
خولی زمانی کوردی که له سێ ئاستی پۆلی یهک \"ڕێنووس\" - پۆلی دوو \"ڕێنووسی لاتین و ڕێزمان\" و پۆلی سێ \"زمان و ئهدهبیات\" پێکهاتووه، لەلایەن ئەو ناوەندە فەرهەنگییەوە بەڕێوە دەچێت.
هەروەها خولی فێرکاریی \"وێنەگری\" لە ئاستی بەرزداو بەمامۆستایەتیی \"هەژار رەحیمی نیا\" و هەروەها خولی فێرکاریی \"رێڕەوی توێژینەوە(روش تحقیق)\" بە مامۆستایەتیی \"حامید کۆنەپۆشی\" و هاوکاتیش خولی فێرکاریی \"شیکاریی فەلسەفە\" لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژینەوە بەرێوە دەچێت.
خوازیارانی فێربوون و پەروەردە بۆ بەشداریی لەم خولە فێرکارییانەدا، دەتوانن سەردانی بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.
ناوەندی ڤەژین لە نیوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا بە هاوکاریی مامۆستا \"عەتا نەهایی\" خولێکی فێرکاریی تایبەت بە چیرۆکنووسیی کوردی بەڕێوە برد.
ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک چالاکیی فەرهەنگی و هونەریی وەک: کۆڕی رێز لێنان لە مامۆستا عوسمان هەورامی، بەرز راگرتنی شەوی یەلدا و کۆمەڵێک خولی فێرکاریی زمانی کوردی، مۆسیقا و شێعری کوردی لە شاری مەریوان بەڕێوە بردووە.