مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

18:30 - 3 پووشپەڕ 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد مینوویی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی کەماڵ خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵـ"ـی شاری مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "سوورێن" گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە گومان پێبوونی شتومەکی قاچاخ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، دەسڕێژەی لێکرابوو.