مەریوان؛ لوقمان نیکزاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:35 - 12 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان نیکزاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاکەیەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردان، ئەو هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە کرابوو.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی لوقمان نیکزاد زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.