مەریوان؛ سورەیا حەق‌دووست، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:07 - 31 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، سورەیا حەق‌دووست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی "ماڵی ئینسان" لە مەریوان دەسبەسەر و بۆ سنە ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو چالاکە مەدەنییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سورەیا حەق‌دووست، پاش دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.