مێژووی رووناکبیریی فەرەنسی لەسەدەی بیستەمدا، بەشی دووەم و کۆتایی
19:40 - 14 بەفرانبار 2712
Unknown Author
وەرگێران بۆ کوردی؛ جەمال نەجاری
ن:رامین جیهانبەگلو
قۆناغی سێهەم،
هەر وەک ئاماژەی پێکرا نەریتی رادیکالیزم و رووناکبیری لە فەرەنسا بە نامەی زۆلا دەست پێدەکا و بە دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا درێژەی پێدەدرێت.
لە قۆناغی سێهەمدا ئەو رادیکالیزمە فۆرمێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت و قارەمانانی رووناکبیرییەکەی لە کەسانی وەک؛ \"ئاندرێ مالرۆ\" فەیلەسووفی بەناوبانگی فەرەنسی \"ئالێن\" Alain پێک دێت.
ساڵی 1930 سەردەمی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا، سەرهەڵدانی نازیزم لە ئاڵمانیا و بەرەی جەماوەری (Front populaire) لە فەرەنسایە.
لەم قۆناغەدا دریفوسییەکانی وەک فەیلەسووفی فەرەنسی \"ئالێن\" بەیاننامەیەکی نوێ لە ژێر ناوی \"قسە دەگەڵ کرێکاران\" (Appel aux ouvriers ) ئیمزا دەکەن کە تیایدا سێ درووشمی؛ نان؛ ئاشتی و ئازادی؛ دەخەنە بەر باس. جێگەی سەرنجە کە \"ئاشتی و ئازادی\" بۆ بایەخی گرنگیی لایەنگرانی دریفوس لە 1898 بوو کە لێرەدا جارێکیتر دووبارە دەبێتەوە.
(ئاندرێ مالرۆ1976-1901) کەسایەتییەکی ناسراویتر لە رووناکبیرانی ئەم قۆناغە \"ئاندرێ مالرۆ\" یە کە ساڵی 1933 بە نووسینی کتێبی بەناوبانگی \"چارەنووسی مرۆڤ\" خەڵاتی ئەدەبیی گۆنگوری پێبەخشرا.
مالرۆ نووسەرێکی شۆرشگێرە بەڵام مارکسیست نیە.
بۆ مالرۆ مارکسیزم راهێنان نیە بەڵکوو ئیرادەیە، ئیرادەیەک بۆ ناسینی خۆت. بەم پێیە مارکسیست بوون بەمانای دروست گوتن نایەت، بەڵکوو بە مانای سەرکەوتنی بەبێ خەیانەت بەسەر خۆتدا دێت.
هەر بەم هۆیە مالرۆ لە شەڕی حەقیقی ئیسپانیا دەگەڵ کۆماریخوازەکان بەشدار دەبێت، چونکە بە بڕوای ئەو رووناکبیر تەنیا مرۆڤێکی خوێندەوار نییە، بەڵکوو کەسێکە کە ئاگایی و کردەوە دەبێ بە یەکەوە بەکار بێنێت.
رووناکبیریی چەپ لە فەرەنسا تێکەڵاوە بە شکستی کۆماریخوازەکان لە ئیسپانیا.
بەم پێیە رووناکبیرانی وەک؛ سارتەر، ریکور و لویناس لە بەرەکانی شەڕی جیهانیی دووهەم دان و بۆ بەندیخانەکانی نازی دەنێردرێن و هەندێکیان وەک ئەندرێ مالرۆ و ریمۆن ئارۆن بۆ هاوکاریکردنی شارل دۆگۆل و فەرەنسای ئازاد بۆ لەندەن دەڕۆن.
هەڵبەت هەبوون کەسانی وەک \"کلۆد لویی ئێشتراوس\" کە خۆیان لە شەڕی ئوروپا بەدوور ڕاگرت و لە قوتابخانەی فەرەنسی نیویورک دەست بە وانەوتنەوە دەکات. کەسانێکی وەک ژان دوسانتی و دۆمنیک دوسانتی تێکەڵ بە بزووتنەوە و بەرخۆدانیی فەرەنسا دەبن، بەڵام لە نیوان ئەواندا کەسانی وەک \"ویکتۆر بووش\" (Victor Busch) کاوێلس (Cavaills) لە لایەن نازییەکانەوە قۆڵبەست و پاشان تیرباران دەکرێن و بەشێکیشیان لە ئوردوگاکانی نازییەکاندا دەمرن.
بەڵام بەداخەوە لەو قۆناغەدا زۆرێک لە رووناکبیرانی دەستە راست هاوکاری حکوومەتی ویشی (Vichy) مارشال پتی و نازییەکان دەکەن.
لێژنەی نەتەوەیی نووسەران لە ئۆکتۆبەری 1944 دا لیستێک لە نووسەران و رووناکبیران بە تاوانی هاوکاری دەگەڵ نازیسم بڵاو دەکاتەوە کە تیاید ناوی کەسانی وەک \"ژۆرژ سواریز، لویی فێردیناند سلین، مارسێل ژۆماندۆ، هانری دۆمۆنتراڵ، ساشا گیتری، دریۆ لاروشێل، رۆبێر برازیاک، پۆل سوران و لوسین روباتێ بەرچاو دەکەون.
لە نێوانیاندا کەسانێکی وەک سواریز و برازیاک دادگایی دەکرێن و سزای ئیعدامیان بۆ دەردەچێت، بەڵام لێرەدا دەبێ ئاماژە بە هەوڵی رووناکبیرانی دژەفاشیستی وەک ئالبێر کامۆ، مارسێل ئێمێ و کلۆد موریاک بکەین کە بۆ پێشگرتن لە ئیعدامی رووناکبیرانی دەستەراستی بناژۆ و لایەنگری نازیسم، بەیاننامەیەک ئیمزا دەکەن.
بەڵام ژان پۆل سارتەر لە وتارێکدا لە لە ئۆکتۆبەری 1945 لە گۆڤاری \"تان مودێرن\" کە بە هاوکاری ئارۆن، بودار، مێرلۆ پۆنتی بەرێوە دەبردرا بە ئەنجامێکی پێچەوانەی کلۆد موریاک دەگات. سارتەر دەڵێت: نووسەر کەسێکی بەرپرسە و خاوەنی بەرپرسایەتییەکی سیاسیشە.
بەم وتەی سارتەر قۆناغی چوارەمی رووناکبیری لە فەرەنسا دەست پێدەکات کە بە ساڵانی سارتەر دەناسرێت کە لە 1945 تا 1986 درێژەی هەیە.
لەم قۆناغەدا ئێمە دەگەڵ سەردەمێکی نوێ لە بەرپرسایەتیی رووناکبیری بەرەوروو دەبینەوە و جارێکیتر نەریتی خەباتی دریفوس بە خەباتی دژ بە داگیرکەر لە شەڕی ئەلجەزایر دەگۆڕدرێت.
هەروەها قۆناغی چوارەم، قوناغێکە کە تیایدا فەلسەفەی ئێگزیستالیزمی سارتەر، کامۆ، ژان وال و گابریل مارسێل بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت.
بەرگری لە بەرەی رزگاریخوازی ئەلجەزایر لە لایەن رووناکبیرانی چەپ، جارێکیتر ململانێ و کێشە لە نێوان لایەنگرانی مارکسیزم و چەپەکان دەگەڵ دژبەرانی خۆیان لە زەینەکاندا زیندوو دەکاتەوە.
ئەم هەڵوێستەی روناکبیریی فەرەنسا دژی داگیرکاری و سیستەمی ئێمپریالیزم دەبوایە لە چوارچێوەی ململانێیەکانی ئایدیولۆژیکی شەڕی سارد لە بەرچاو بگرین.
ئەگەر قبووڵی بکەین کە ژان پۆل سارتەر کەسایەتیەکی پارادێمی رووناکبیریی رادیکاڵە لەم قۆناغەدا، دەتوانین بڵێین کە ریمۆن ئارۆنیش ناسراوترین کەسایەتیی رووناکبیریی دژ بە کۆمۆنیزم و لیبرال لە فەرەنسایە لە قۆناغی چوارەمدا.
ریمۆن ئارۆن وبەرەی مارشال دۆگۆل خۆیان وەک ئۆردوگای دژی توتالیتەر پێناسە دەکەن و گۆڤارەکانی وەک (Contrepoint) و (esprit Liberte) و (Preuves) بە چاپ دەگەیەنن.
(ریمون ئارۆن 1983-1905) ریمۆن ئارۆن بە نووسینی کتێنی بەناوبانگی \"ئەفیوونی رووناکبیران\" لە ساڵی 1955 باس لە خولیا و هەڵەکانی رووناکبیرانی چەپ لەبەرانبەر تووتالیتاریزم دەکات.
رەنگە یەکێک لە سەرنجراکێشترین رووناکبیرانی ئەم قۆناغە \"ئالبێر کامۆ\" بێت کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆز دەگەڵ هەر دوو بەرەی راست و چەپ رووبەروو دەبێتەوە، کەلێنی نیوان سارتەر و کامۆ تا کاتی مردنی کامۆ لە 1960 دا دەمێنێتەوە سارتەر پاش مەرگی دەنووسێت؛ \"کامۆ دەربڕی سەدەیە و دژی مێژوو بوو، ئۆمانیزمی کەلەرەق، هەستیار و رەها، کامۆ خەباتێک بوو پڕ لە فرمێسک و دڵەراوکێ، دژی رووداوە پڕدەسکەوت و بێ گرفتەکانی ئەم قۆناغەیە\".
قۆناغی پێنجەم؛
بێ شک شوێنی کۆتایی قۆناغی چوارەم بزووتنەوەی 1968 و مانگرتنە خوێندکارییەکانە کە بە هاتنە مەیدانی رووناکبیرانی نۆێی وەک؛ میشێل فۆکۆ، فلیکس گواتاری، فرانسوا شاتلێ، فرانسوا لیوتار، ئاگهی رۆبۆر، ژیل دلۆز، ژاک دریدا دەناسرێت. ژیل دلۆز و گواتاری بزووتنەوەی 68 وەک \"رووداوێکی سرف و رەها و بەدوور لە هەر جۆرە هۆکارێکی نۆرمی\" دەبینن و باسی لێوە دەکەن.
مانگی مەی 1968 جارێکیتر وەک قۆناغەکانی پێشوو، رووناکبیرانی دەستە راست و دەستە چەپی فەرەنسا لە هەمبەر یەک دادەنێت. ئاندرێ مالرۆ و ریمۆن ئارۆن بۆ بەرگری لە ژنێڕاڵ دۆگۆل دێنە سەر شەقامەکانی پاریس، لە کاتێکدا سارتەر دەگەڵ گروپێک لە مائۆیستەکانی فەرەنسا بناغەی رۆژنامەیەک دادەنێن و لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست دەکرێت.
ئەو قۆناغە، قۆناغی پووکانەوەی سارتەرە لە رووی جەستەیی و مەعنەوییەوە. لە ساڵی 1973 سارتەر بینایی خۆی لەدەست دەدا بەڵام لە 1974 لەسەر بانگهێشتی نوێنەری گروپی سوپای سووری ئاڵمانیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لە بەندیخانە دیدارێک دەگەڵ \"بادرماینهۆف\" دەکات، بەڵام دژایەتی خۆی بۆ شێوازە تێرۆریستییەکانیان دەردەبرێت.
کەسایەتییە رووناکبیرییەکانی قۆناغی پێنجەم، رووناکبیرانی پاش مودێرنن کە هەر کام بە رەخنە لە مودێرنیتە لە ئایدیولۆژییەکانی تووتالیتەری نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم مەودایەکی رەخنەگرانە پێک دێنن، بەڵام بۆ شرۆڤە و باسکردنی فەلسەفەیەکی سیاسی نوێ هەوڵ نادەن.
کتێبە گرنگەکانی قۆناغی پێنجەمی رووناکبیری بریتیین لەو کتێبانەی خوارەوە؛
- کتێبی \"دژی ئۆدیپ\" لە نووسینی دلوز و گواتاری کە ساڵی 1972 چاپ دەکرێت.
- \"ئاگاداری و سزا\" لە نووسینی میشێل فۆکۆ کە ساڵی 1975 چاپ دەکرێت.
- سەرەنجام \"بارودۆخی پاش مودێرن\" لە نووسینی ژان فرانسوا لیوتار.
لەم قۆناغەدا میشێل فۆکۆ مانا سارتەرییەکەی رووناکبیر کە بۆ کەسایەتییە کلاسیکییەکانی رووناکبیر وەک \"کەسایەتی جیهانی\" ناو دەبات، تەئکید دەکاتەوە و دەخاتە ژێر پرسیار و قسە لە \"رووناکبیری تایبەت\" دەکات.
بۆ نموونە میشێل فۆکۆ لە دیمانەیەکدا دەگەڵ نوام چامسکی لە نوامبری 1971 دەڵێت: \"لەوانەیە کاتێک کە پرولتاریا دەسەڵات دەگرێتە دەست، دەسەڵاتێکی تووند و تیژانە، خوێناوی و دیکتاتۆرانە لەهەمبەر ئەو چینانەی کە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەرێوە ببات، من گرفتێک لەو بابەتەدا نابینم\".
رەنگە رادیکالیزم و رێرەوی چەپی بناژۆ لە لایەن زۆربەی رووناکبیرانی چەپ لە فەرەنسا بووە هۆی دروستبوونی گروپێکی گەنجتر لە رووناکبیران و فەیلەسووفان لە کۆتایی ساڵانی 1970 تا سەرەتای 1980 لە ژێر ناوی (nouveux philosophs) دێنە ناو پانتایی گشتی فەرەنساوە.
نوێنەرانی سەرەکی ئەم گروپە نوێیە، بریتی بوون لە رووناکبیرانی وەک بێرنار هانری لویی، نووسەری کتێنی \" دڕندەیی یان رووخساری مرۆیی\" و ئاندرێ گلۆکسمەن نووسەری کتێبی \" بیرمەندانی رێنما\" کە هەر کامیان لە ژێر کاریگەری \"سۆلژ نستین\" رەخنەیان لە توتالیتاریزمی کۆمۆنیستی و چەپ و حیزبی کۆمۆنیست گرتووە.
لە پاڵ ئەو کەسانە و رەخنەکانیاندا لە توتالیتاریزم، دەبێت ئاماژە بە رەخنەی توتالیتاریزم و چەپ لە ناوخۆی بزووتنەوەی چەپ بکەین کە لە لایەن سێ گروپی گرنگەوە ئەنجامدرا؛
⦁ گروپی گۆڤاری (Argument) واتە ئێدگار مورێن و کۆستاس ئاکسلۆس.
⦁ تاقمێک لایەنگری سووسیالیزم کەسانی وەک کلۆر لۆفۆر(قوتابی لۆپۆنتی) و ژان فرانسوا لیوتار لە خۆ دەگرن، پاشان لە ساڵانی 1960 لێک دادەبڕێن.
⦁ سەرەنجام گروپی گۆڤاری ئێسپریت (Esprit) کە بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە هانا ئارنت پێ دەنێتە ناو قۆناغێکی گرنگی رووناکبیری بە سەرنووسەری ئۆلیویە فۆژن.
دەکرێ رێکەوتی 18ی ئاوریلی 1980 بە دەسپێکی رووناکبیریی بەرپرسیار لە فەرەنسا دابنێین کە هاوکاتە دەگەڵ رۆژی بە خاکسپاردنی ژان پۆل سارتەر لە گۆرستانی پێرلاشێزی پاریس.
شرێر ژولی سەرنووسەری رۆژنامەی لیبراسیۆن کە سارتەر رۆڵی گرنگی لەسەرخستنیدا هەبوو لە سارتەر وەک کەسایەتییەک یاد دەکاتەوە کە وەک ولتێر و هۆگۆ سەدەی خۆیان پێکهێنا.
9 ساڵ دوای مەرگی سارتەر بە رووخانی دیواری بەرلین رووناکبیریی بەرپرسیار لە فەرەنسا کە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بە هەوراز و نشێوی زۆردا تێپەریبوو، فۆرمێکی نوێ بە خۆوە دەبینێت.
لەم قۆناغەدا رووناکبیران بە مەسەلە و بایەخە نوێیەکانەوە خەریک دەبن، لەوانە رەخنە لە بایەخە کولتوورییەکانی بەکارهێندراو دەگرن، بەڵام تێکەڵاوە بە بەرگریکردن لە تاکخوازی دێمۆکراتیک.
کەسانی وەک لووک فری، ئالێن فینککرۆت، ئۆلیویە فۆژن، پاسکال بروکنێر، لە ژێر کاریگەری بەرهەمەکانی ئارنت لۆفۆر، کنت، ریکور و کەسانی تر بە رەخنەی نیچە و هایدیگەر و بە شێوەی گشتی \"ئەندێشەی 68\" وە سەرقاڵ دەبن.
ئەم رەخنانە دەبنە هۆی درووستبوونی فەزای نوێ لە رووناکبیریی فەرەنسا و باسەکان دەربارەی پلۆرالیزم، دیموکراسی و یەکسانی لە جێی بەرگری سارتەری لە لە شۆرش و رووناکبیریی بەرپرسیار و جیهانی سێهەم دادەنێت.
ئالێن تورێن کۆمەڵناسی فەرەنسی لە کتێبی خۆیدا \"لە پاش سووسیالیزم\" باس لە مەرگی سووسیالیزم دەکات و ئاندرێ گوزێر کتێبێک لە ژێر ناوی \"ماڵاوا پرولیتاریا\" دەنووسێت.
بە مردنی ریمۆن ئارۆن لە ساڵی 1983، میشێل فۆکۆ لە 1984 و لیون دوبوار لە 1986 دا لاپەڕەیەک لە مێژووی رووناکبیریی فەرەنسا دەبەسترێ. پاش مردنی ئەو سێ بلیمەتە \"بورویە\" کۆمەڵناسی فەرەنسی بۆ ماوەی 15 ساڵ کەسایەتی دیاری رادیکالیزمیی رووناکبیریی فەرەنسایە. تاکوو ئەویش لە ژانوییەی 2002 ماڵاوایی لە جیهان دەکات.
ن:رامین جیهانبەگلو
قۆناغی سێهەم،
هەر وەک ئاماژەی پێکرا نەریتی رادیکالیزم و رووناکبیری لە فەرەنسا بە نامەی زۆلا دەست پێدەکا و بە دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا درێژەی پێدەدرێت.
لە قۆناغی سێهەمدا ئەو رادیکالیزمە فۆرمێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت و قارەمانانی رووناکبیرییەکەی لە کەسانی وەک؛ \"ئاندرێ مالرۆ\" فەیلەسووفی بەناوبانگی فەرەنسی \"ئالێن\" Alain پێک دێت.
ساڵی 1930 سەردەمی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا، سەرهەڵدانی نازیزم لە ئاڵمانیا و بەرەی جەماوەری (Front populaire) لە فەرەنسایە.
(بەرەی جەماوەری Front populaire- 1903)
بۆ رووناکبیران سەردەمی (Front populaire) بابەتی سەرەکی بەرگریکردن لە بایەخەکانی کۆماریخوازی و چەپ لە بەرانبەر فاشیزم و فرانکوایزم بوو.لەم قۆناغەدا دریفوسییەکانی وەک فەیلەسووفی فەرەنسی \"ئالێن\" بەیاننامەیەکی نوێ لە ژێر ناوی \"قسە دەگەڵ کرێکاران\" (Appel aux ouvriers ) ئیمزا دەکەن کە تیایدا سێ درووشمی؛ نان؛ ئاشتی و ئازادی؛ دەخەنە بەر باس. جێگەی سەرنجە کە \"ئاشتی و ئازادی\" بۆ بایەخی گرنگیی لایەنگرانی دریفوس لە 1898 بوو کە لێرەدا جارێکیتر دووبارە دەبێتەوە.
(ئاندرێ مالرۆ1976-1901)
مالرۆ نووسەرێکی شۆرشگێرە بەڵام مارکسیست نیە.
بۆ مالرۆ مارکسیزم راهێنان نیە بەڵکوو ئیرادەیە، ئیرادەیەک بۆ ناسینی خۆت. بەم پێیە مارکسیست بوون بەمانای دروست گوتن نایەت، بەڵکوو بە مانای سەرکەوتنی بەبێ خەیانەت بەسەر خۆتدا دێت.
هەر بەم هۆیە مالرۆ لە شەڕی حەقیقی ئیسپانیا دەگەڵ کۆماریخوازەکان بەشدار دەبێت، چونکە بە بڕوای ئەو رووناکبیر تەنیا مرۆڤێکی خوێندەوار نییە، بەڵکوو کەسێکە کە ئاگایی و کردەوە دەبێ بە یەکەوە بەکار بێنێت.
رووناکبیریی چەپ لە فەرەنسا تێکەڵاوە بە شکستی کۆماریخوازەکان لە ئیسپانیا.
بەم پێیە رووناکبیرانی وەک؛ سارتەر، ریکور و لویناس لە بەرەکانی شەڕی جیهانیی دووهەم دان و بۆ بەندیخانەکانی نازی دەنێردرێن و هەندێکیان وەک ئەندرێ مالرۆ و ریمۆن ئارۆن بۆ هاوکاریکردنی شارل دۆگۆل و فەرەنسای ئازاد بۆ لەندەن دەڕۆن.
هەڵبەت هەبوون کەسانی وەک \"کلۆد لویی ئێشتراوس\" کە خۆیان لە شەڕی ئوروپا بەدوور ڕاگرت و لە قوتابخانەی فەرەنسی نیویورک دەست بە وانەوتنەوە دەکات. کەسانێکی وەک ژان دوسانتی و دۆمنیک دوسانتی تێکەڵ بە بزووتنەوە و بەرخۆدانیی فەرەنسا دەبن، بەڵام لە نیوان ئەواندا کەسانی وەک \"ویکتۆر بووش\" (Victor Busch) کاوێلس (Cavaills) لە لایەن نازییەکانەوە قۆڵبەست و پاشان تیرباران دەکرێن و بەشێکیشیان لە ئوردوگاکانی نازییەکاندا دەمرن.
بەڵام بەداخەوە لەو قۆناغەدا زۆرێک لە رووناکبیرانی دەستە راست هاوکاری حکوومەتی ویشی (Vichy) مارشال پتی و نازییەکان دەکەن.
(ئازادی، بەرابەری، برایەتی- دروشمەکانی شۆرشی مەزنی فەرەنسا)
کەسانی وەک \"موراس\" و لایەنگرانی ئەوە وەک \"پییەر بووتان\" وەک دژایەتیکردن دەگەڵ دیموکراسی و کۆماریخوازی، سێ درووشمی (کار، بنەماڵە، نشتیمان) لەبەرانبەر درووشمەکانی شۆرشی فەرەنسا (ئازادی، بەرابەری، برایەتی) (Liberté, Égalité, Fraternité) یان بەکار دەهێنا و بەرگرییان لێدەکرد.لێژنەی نەتەوەیی نووسەران لە ئۆکتۆبەری 1944 دا لیستێک لە نووسەران و رووناکبیران بە تاوانی هاوکاری دەگەڵ نازیسم بڵاو دەکاتەوە کە تیاید ناوی کەسانی وەک \"ژۆرژ سواریز، لویی فێردیناند سلین، مارسێل ژۆماندۆ، هانری دۆمۆنتراڵ، ساشا گیتری، دریۆ لاروشێل، رۆبێر برازیاک، پۆل سوران و لوسین روباتێ بەرچاو دەکەون.
لە نێوانیاندا کەسانێکی وەک سواریز و برازیاک دادگایی دەکرێن و سزای ئیعدامیان بۆ دەردەچێت، بەڵام لێرەدا دەبێ ئاماژە بە هەوڵی رووناکبیرانی دژەفاشیستی وەک ئالبێر کامۆ، مارسێل ئێمێ و کلۆد موریاک بکەین کە بۆ پێشگرتن لە ئیعدامی رووناکبیرانی دەستەراستی بناژۆ و لایەنگری نازیسم، بەیاننامەیەک ئیمزا دەکەن.
(کلۆد موریاک 1996-1914)
موریاک لە نامەیەکدا بۆ دۆگۆل دەنووسێت؛ ((مەبەستی ئێمە ئاوڕنەدانەوە لە بەرپرسایەتی ئەو رووناکبیرانە نییە، بەڵام ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە ئامانجە هەڵەکان پێویستیان بە شەهید نییە و لێخۆشبوون هەندێ جار ئاقڵانەترین هەڵوێستە)).بەڵام ژان پۆل سارتەر لە وتارێکدا لە لە ئۆکتۆبەری 1945 لە گۆڤاری \"تان مودێرن\" کە بە هاوکاری ئارۆن، بودار، مێرلۆ پۆنتی بەرێوە دەبردرا بە ئەنجامێکی پێچەوانەی کلۆد موریاک دەگات. سارتەر دەڵێت: نووسەر کەسێکی بەرپرسە و خاوەنی بەرپرسایەتییەکی سیاسیشە.
بەم وتەی سارتەر قۆناغی چوارەمی رووناکبیری لە فەرەنسا دەست پێدەکات کە بە ساڵانی سارتەر دەناسرێت کە لە 1945 تا 1986 درێژەی هەیە.
(ژان پۆل سارتەر 1905- 1980 )
قۆناغی چوارەم؛لەم قۆناغەدا ئێمە دەگەڵ سەردەمێکی نوێ لە بەرپرسایەتیی رووناکبیری بەرەوروو دەبینەوە و جارێکیتر نەریتی خەباتی دریفوس بە خەباتی دژ بە داگیرکەر لە شەڕی ئەلجەزایر دەگۆڕدرێت.
هەروەها قۆناغی چوارەم، قوناغێکە کە تیایدا فەلسەفەی ئێگزیستالیزمی سارتەر، کامۆ، ژان وال و گابریل مارسێل بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت.
بەرگری لە بەرەی رزگاریخوازی ئەلجەزایر لە لایەن رووناکبیرانی چەپ، جارێکیتر ململانێ و کێشە لە نێوان لایەنگرانی مارکسیزم و چەپەکان دەگەڵ دژبەرانی خۆیان لە زەینەکاندا زیندوو دەکاتەوە.
(سارتەر و دوبووار لە سەردانیاندا بۆ کووبا دەگەڵ چگوارا گفتگۆ دەکەن- 1960)
لەو قۆناغەدا سارتەر بۆ کووبا و یەکێتی سۆڤییەت سەفەر دەکات و پێشەکییەک لەسەر کتێنی \"دۆزەخییەکانی سەر زەوی\" لە نووسینی \"فرانتس فانوون\" دەنووسێت.ئەم هەڵوێستەی روناکبیریی فەرەنسا دژی داگیرکاری و سیستەمی ئێمپریالیزم دەبوایە لە چوارچێوەی ململانێیەکانی ئایدیولۆژیکی شەڕی سارد لە بەرچاو بگرین.
ئەگەر قبووڵی بکەین کە ژان پۆل سارتەر کەسایەتیەکی پارادێمی رووناکبیریی رادیکاڵە لەم قۆناغەدا، دەتوانین بڵێین کە ریمۆن ئارۆنیش ناسراوترین کەسایەتیی رووناکبیریی دژ بە کۆمۆنیزم و لیبرال لە فەرەنسایە لە قۆناغی چوارەمدا.
ریمۆن ئارۆن وبەرەی مارشال دۆگۆل خۆیان وەک ئۆردوگای دژی توتالیتەر پێناسە دەکەن و گۆڤارەکانی وەک (Contrepoint) و (esprit Liberte) و (Preuves) بە چاپ دەگەیەنن.
(ریمون ئارۆن 1983-1905)
رەنگە یەکێک لە سەرنجراکێشترین رووناکبیرانی ئەم قۆناغە \"ئالبێر کامۆ\" بێت کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆز دەگەڵ هەر دوو بەرەی راست و چەپ رووبەروو دەبێتەوە، کەلێنی نیوان سارتەر و کامۆ تا کاتی مردنی کامۆ لە 1960 دا دەمێنێتەوە سارتەر پاش مەرگی دەنووسێت؛ \"کامۆ دەربڕی سەدەیە و دژی مێژوو بوو، ئۆمانیزمی کەلەرەق، هەستیار و رەها، کامۆ خەباتێک بوو پڕ لە فرمێسک و دڵەراوکێ، دژی رووداوە پڕدەسکەوت و بێ گرفتەکانی ئەم قۆناغەیە\".
قۆناغی پێنجەم؛
بێ شک شوێنی کۆتایی قۆناغی چوارەم بزووتنەوەی 1968 و مانگرتنە خوێندکارییەکانە کە بە هاتنە مەیدانی رووناکبیرانی نۆێی وەک؛ میشێل فۆکۆ، فلیکس گواتاری، فرانسوا شاتلێ، فرانسوا لیوتار، ئاگهی رۆبۆر، ژیل دلۆز، ژاک دریدا دەناسرێت. ژیل دلۆز و گواتاری بزووتنەوەی 68 وەک \"رووداوێکی سرف و رەها و بەدوور لە هەر جۆرە هۆکارێکی نۆرمی\" دەبینن و باسی لێوە دەکەن.
مانگی مەی 1968 جارێکیتر وەک قۆناغەکانی پێشوو، رووناکبیرانی دەستە راست و دەستە چەپی فەرەنسا لە هەمبەر یەک دادەنێت. ئاندرێ مالرۆ و ریمۆن ئارۆن بۆ بەرگری لە ژنێڕاڵ دۆگۆل دێنە سەر شەقامەکانی پاریس، لە کاتێکدا سارتەر دەگەڵ گروپێک لە مائۆیستەکانی فەرەنسا بناغەی رۆژنامەیەک دادەنێن و لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست دەکرێت.
(ستافی گۆڤاری Tel quel 1968)
لەم قۆناغەدا فلیپ سۆلرێز کە خۆی پەیرەوەی لە ئایدیولۆژی مائۆیستی دەکات، گۆڤاری (Tel quel) وەرێدەخات کە لەساڵانی دوایی مەی 1968 کەسانی وەک؛ تۆدر رۆف جولیا کریستوا، رۆڵان بارت هاوکاری ئەو گۆڤارە دەکەن.ئەو قۆناغە، قۆناغی پووکانەوەی سارتەرە لە رووی جەستەیی و مەعنەوییەوە. لە ساڵی 1973 سارتەر بینایی خۆی لەدەست دەدا بەڵام لە 1974 لەسەر بانگهێشتی نوێنەری گروپی سوپای سووری ئاڵمانیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لە بەندیخانە دیدارێک دەگەڵ \"بادرماینهۆف\" دەکات، بەڵام دژایەتی خۆی بۆ شێوازە تێرۆریستییەکانیان دەردەبرێت.
کەسایەتییە رووناکبیرییەکانی قۆناغی پێنجەم، رووناکبیرانی پاش مودێرنن کە هەر کام بە رەخنە لە مودێرنیتە لە ئایدیولۆژییەکانی تووتالیتەری نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم مەودایەکی رەخنەگرانە پێک دێنن، بەڵام بۆ شرۆڤە و باسکردنی فەلسەفەیەکی سیاسی نوێ هەوڵ نادەن.
(بزووتنەوەی 1968 فەرەنسا)
بەم پێیە دەکرێ رووناکبیریی قۆناغی پێنجەم لە ژێر ناوی \"بزووتنەوەی 68\" هەڵسەنگێنین کە رووناکبیرییەکی پاش مودێرنە و خواستە فەلسەفییە نوێیەکانی هایدیگەر و نیچە و مارکس و فۆید لە خۆ دەگرن.کتێبە گرنگەکانی قۆناغی پێنجەمی رووناکبیری بریتیین لەو کتێبانەی خوارەوە؛
- کتێبی \"دژی ئۆدیپ\" لە نووسینی دلوز و گواتاری کە ساڵی 1972 چاپ دەکرێت.
- \"ئاگاداری و سزا\" لە نووسینی میشێل فۆکۆ کە ساڵی 1975 چاپ دەکرێت.
- سەرەنجام \"بارودۆخی پاش مودێرن\" لە نووسینی ژان فرانسوا لیوتار.
لەم قۆناغەدا میشێل فۆکۆ مانا سارتەرییەکەی رووناکبیر کە بۆ کەسایەتییە کلاسیکییەکانی رووناکبیر وەک \"کەسایەتی جیهانی\" ناو دەبات، تەئکید دەکاتەوە و دەخاتە ژێر پرسیار و قسە لە \"رووناکبیری تایبەت\" دەکات.
(میشێل فۆکۆ 1983- 1926)
بەڵام هەڵوێستە سیاسییەکانی فۆکۆ ئاوێتەی هەڵەکانیش بووە کە لە دواتر لەلایەن فەیلەسووفانی نوێ لە ساڵانی 1980 رووبەرووی رەخنە دەبێتەوە.بۆ نموونە میشێل فۆکۆ لە دیمانەیەکدا دەگەڵ نوام چامسکی لە نوامبری 1971 دەڵێت: \"لەوانەیە کاتێک کە پرولتاریا دەسەڵات دەگرێتە دەست، دەسەڵاتێکی تووند و تیژانە، خوێناوی و دیکتاتۆرانە لەهەمبەر ئەو چینانەی کە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەرێوە ببات، من گرفتێک لەو بابەتەدا نابینم\".
(بێرنار هانری لویی لە 1979 دا)
قۆناغی شەشەم؛رەنگە رادیکالیزم و رێرەوی چەپی بناژۆ لە لایەن زۆربەی رووناکبیرانی چەپ لە فەرەنسا بووە هۆی دروستبوونی گروپێکی گەنجتر لە رووناکبیران و فەیلەسووفان لە کۆتایی ساڵانی 1970 تا سەرەتای 1980 لە ژێر ناوی (nouveux philosophs) دێنە ناو پانتایی گشتی فەرەنساوە.
نوێنەرانی سەرەکی ئەم گروپە نوێیە، بریتی بوون لە رووناکبیرانی وەک بێرنار هانری لویی، نووسەری کتێنی \" دڕندەیی یان رووخساری مرۆیی\" و ئاندرێ گلۆکسمەن نووسەری کتێبی \" بیرمەندانی رێنما\" کە هەر کامیان لە ژێر کاریگەری \"سۆلژ نستین\" رەخنەیان لە توتالیتاریزمی کۆمۆنیستی و چەپ و حیزبی کۆمۆنیست گرتووە.
لە پاڵ ئەو کەسانە و رەخنەکانیاندا لە توتالیتاریزم، دەبێت ئاماژە بە رەخنەی توتالیتاریزم و چەپ لە ناوخۆی بزووتنەوەی چەپ بکەین کە لە لایەن سێ گروپی گرنگەوە ئەنجامدرا؛
⦁ گروپی گۆڤاری (Argument) واتە ئێدگار مورێن و کۆستاس ئاکسلۆس.
⦁ تاقمێک لایەنگری سووسیالیزم کەسانی وەک کلۆر لۆفۆر(قوتابی لۆپۆنتی) و ژان فرانسوا لیوتار لە خۆ دەگرن، پاشان لە ساڵانی 1960 لێک دادەبڕێن.
⦁ سەرەنجام گروپی گۆڤاری ئێسپریت (Esprit) کە بە خوێندنەوەیەکی نوێ لە هانا ئارنت پێ دەنێتە ناو قۆناغێکی گرنگی رووناکبیری بە سەرنووسەری ئۆلیویە فۆژن.
(ژان پۆل سارتەر 1960)
قۆناغی حەوتەم؛دەکرێ رێکەوتی 18ی ئاوریلی 1980 بە دەسپێکی رووناکبیریی بەرپرسیار لە فەرەنسا دابنێین کە هاوکاتە دەگەڵ رۆژی بە خاکسپاردنی ژان پۆل سارتەر لە گۆرستانی پێرلاشێزی پاریس.