میتینگەکەی ١١ی ڕەشەممە هەڵەیەکی مێژوویی بوو یان مادیح ئەحمەدی خەواڵوویە؟
13:12 - 25 رەشەمه 2713
Unknown Author
حوسێن ڕەسووڵی
خوێنه‌ری به‌ڕێز سڵاو!
حەوتوویەک لەوە پێش که‌سێک به‌ناوی(مادیح ئه‌حمه‌دی) نووسراوه‌یه‌کی له‌سه‌رناوی (مێتینگی ١١ی ڕهشەمه هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی) لە ماڵپەڕە کوردیەکاندا بڵاو کرده‌وه.
ناوبراو له‌م نووسراوه‌دا ڕق و قینی دڵی خۆی ڕشتوه‌و دۆ و دۆشای تێکه‌ڵ کردووه.
خوێنه‌ری ئازیز!
چاوه‌ڕوان بووم ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆکه خۆیان به‌ده‌مڕاستی حیزبی دێمۆکرات و میراتگری شه‌هیدان داده‌نێن و نانی ناوی دوکتور قاسملو ده‌خۆن، لانی که‌م چه‌ند که‌سێک وه‌جواب هاتبان و پشتوانیان لهواقیعهکان و ڕاستیه‌کانی حیزب و شه‌هیدانی ڕیبهریان کردبا، هه‌ر نه‌با ده‌بوا مام هاشم که‌ریمی و مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده که به‌خۆشیه‌وه له‌ژیاندان و ئه‌ندامی کومیته‌ی زاگرۆس و نوێنه‌ری حیزب له‌شاره‌کانی سنه و مه‌هاباد بوون، وه‌جواب هاتبان. یا لانی که‌م لایه‌نگرانی ماموستا عه‌بدوڵا حهسهنزادهئهو کاره‌یان کردبا.
خوێنه‌ری هێژا!
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئهمڕۆکهبێ خاوه‌نه حیزبی دێمۆکرات و ڕابردووی خه‌بات و خوێن و که‌رامه‌تی شه‌هیده‌کانمانه.
هه‌ر ئه‌وه‌ش منی وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرن و ئه‌ندامێکی ساکاری بێ پله‌وپایه‌ی دانیشتووی سه‌رووی جه‌مسه‌ری جیهانی ناچار کرد، که‌ئه‌م کورته وه‌ڵامه‌ی ئاغا مادیح بده‌مه‌وه. چاوهڕاونیشـم که‌سانی به‌تواناتر و به‌ئاگاتر له‌مێژووی حیزب ئه‌م ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
بە بیانووی بە ناو خەسار ناسی و بە واتای خۆی بە بیانووی نیشاندانی دیوی ناوەوەی متینگەکەی ١١ی ڕەشەممەی ١٣٥٧ کە تێیدا حدکا تێکۆشانی خۆی ئاشکرا کرد، کەسێک بە ناوی مادیح ئەحمەدی له‌ژێر تیشکی خه‌یاڵی خه‌واڵووی خۆیدا بابەتێکی بێ بنەما و بێ ناوەرۆکی بە ناوی\" متینگی١١ی ڕەشەممە هەڵەیەکی مێژوویی\" بڵاوە کردۆتەوە.
نابراو سەرەڕای بێ ڕیزی کردنی بە سەرجەم ڕێبەری ئەوکاتی حدکا و ئێستای(حدک)، ویستوویەتی ئه‌م ڕۆژه مێژوویه‌و ئه‌و مه‌کانه جێی شانازییهبهپێچەوانە هه‌ڵسه‌نگێنی و پێشانی خوێنەری بدات.
ئاغای ئه‌حمه‌دی هه‌ر چه‌ند پێیوایهدژی ناوچه‌گه‌رایی ده‌دوێ، به‌ڵام ڕاست ئاو له‌ئاشی ناوچه‌گه‌رایی ده‌کات و دڵی ناحه‌زانی پێ شاد ده‌کات.
به‌هه‌ڵه یان به‌ئه‌نقه‌ست بۆنه مێژوویی و شوێنه مێژووییه‌کان بێ بایخ ده‌کات و دهیانباتە ژێر پرسیار.
به‌ڵام حافیزه‌ی گه‌ل به‌هێزه و گه‌لی کورد و خه‌باتکارانی ڕیگای رزگاری نرخ و بایەخ و به‌های بۆنه مێژوویه‌کان و شوێن و مه‌ڵبه‌نده سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆیان له‌بیره و هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ن و به‌ری خۆره‌تاو بهبێژینگێ ناگیرێت.
مێژوو ئه‌وه‌یه که بووه‌و ناگۆڕێت، باشتره له‌فیکری پێکهێنانی مێژوو ئێستا وداهاتوودا بین. هه‌رکه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌رپرسی مێژووی ده‌ورانی خۆیه‌تی.
من و ڕه‌نگه هه‌موو تاکێکی کورد حه‌زی کردبێت و حه‌ز بکات که‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ رزگاری و مافی ئینسانی له‌شاره گه‌وره‌کانه، یان لانی که‌می له‌شوێنه پڕ حهشێمهتهکانهوه سه‌ری هه‌ڵدابا و سه‌ر هه‌ڵدات.
ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆزگه و ئاره‌زوو بێ، هه‌موو تاکێکی کورد خۆزگه و ئاره‌زووی ده‌کرد و ده‌خوازێ که له‌جیاتی ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای چله‌کان(١٩٤٠ ز) ڕووناکبیران و خه‌باتکارانی کورد له‌شاری مه‌هاباد حیزبی ئازادیخوازی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژ ک و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دامه‌زرێنن، ڕووناکبیران و خه‌باتکارانی کورد لهشارهگهورهکانی وه‌ک کرماشان و سنه و ورمێ دیاربه‌کر، هه‌ولێر... ڕێکخراو و حیزبی له‌م چه‌شنه‌یان دامه‌زراندبا و گهلێكێش زووتر دایانمه‌زراند با. به‌ڵام بۆ نهیانکردوهو بۆ نه‌بووه، ئه‌م باسهگرینگه له‌م کورته وه‌ڵامه‌دا جێی نابێته‌وه.
ئه‌وه که ناوچه‌ی موکریان و شاری مه‌هاباد بؤته پێشه‌نگ و شانازی پێکهێنانی ئه‌م حیزب و ڕێکخراوانه و دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی به‌نه‌سیب خۆی کردوه و گه‌وره‌ترین قوربانیشی له‌پێناودا داوه، جێگای شانازیه، هه‌تا ئێشتاش هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد شانازی پێوه‌ده‌کات. ئه‌حمه‌دی مافی خۆیه‌تی بێژێ حه‌زم ده‌کرد و خۆزگه ئه‌م مێتینگه له شاره‌کانی کرماشان و سنه گیرابا، نه‌ک ئهوهخهڵخاڵی ئاسا حوکم بدات و ئه‌م مێتینگه به(هه‌ڵه‌ی مێژوو)یی ناو بێنێت.
ئاغای ئه‌حمه‌دی ئه‌گه‌ر مسقاڵه زه‌ره‌یه‌ک ئاگاداری له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت، باش ده‌زانێت که نه ئه‌و کات و نه‌ئێستاش دوای ٣٥ ساڵ خه‌باتی خوێناوی کوردستان و ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و ئاواره‌بوون حیزبه‌که‌ی(حدک) نه‌ک هه‌ر ناتوانێت میتینگ له‌شاری کرماشان به‌رپا بکات، به‌ڵکو ناتوانێت شانه‌یه‌کی حیزبیش دامه‌زرێنێت، ته‌نانه‌ت تاکه کاردێکی سیاسی و کرماشانی(تێکۆشه‌ر ئیقباڵ سه‌فه‌ری) کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌حیزبه‌که‌ی بێزار ده‌کات و ده‌ری ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مێتینگه ١٩ رۆژ دوای ڕوخانی نیزامی شاهەنشاهی نه‌گیرابا و له‌سه‌ر پێناسه‌کانی ئاغا بۆ شاری(مۆدێرن، زانستی ستاندارد، ناوه‌ندی گه‌شه‌ی ناسیۆنالیستی، ناوه‌ندی توریستی...) چاوه‌ڕان ماباوه، نه‌ک ئه‌مڕۆکه، ده‌بوا ٣٥ ساڵی دیکه‌ش چاوه‌ران بێت تا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشانی ئاشکرای خۆی ڕابگه‌یه‌نێته‌وه و دووباره خۆی به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی و جیهان بناسێنیته‌وه.
نه‌کا ئاغا مادیح هه‌ر له‌بنەڕەتدا دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ راگه‌یاندن و خه‌باتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌بێت، که‌هه‌یه‌تی.
ئێساش کهئاغا نانی خه‌ڵکی شاری سلێمانی ده‌جاوێ، ڕه‌نگه سبه‌ی شه‌کرێکی دیکه‌ش بشکێنێت و هێرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری(ڕانیه) که‌بۆ چاوه‌ڕوان نه‌بوون هه‌تا خه‌ڵکی شاره(مۆدێرن، زانستی ستاندارد، توریستی، ناوه‌ندی توجارهتی، خاوه‌ن گه‌شه‌ی ناسیۆنالیستی...) موسڵ و هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌هۆک ڕاپه‌ڕن، جا ئه‌وانیش ڕاپه‌ری بان و تووشی ئه‌م (ههڵهمێژوویی) نه‌بووبان.
توڕه‌بوون و لێکدانه‌وه‌که‌ی نابراو بێهوده‌یه، قه‌ست و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئاغا ده‌ژایه‌تی ده‌گه‌ڵ شه‌خسی کاک دوکتور قاسملو و شاری مه‌هاباده، به‌ڵام له‌ژێر په‌رده‌ی بۆ له‌شاره‌کانی کرماشان و سنه مێتینگی (١١ ڕهشەمهی ١٣٥٧ ) دیاری نه‌کراوه، شاردۆته‌وه.
ئاغای ئه‌حمه‌دی ده‌نووسی(بەو بۆنەوە کە کۆماری کوردستان لە ناوچەیەکی بووچکی چەند هەزار کەسیدا راگەیەندرا، بازنەی گەشەی هەستی نەتەوەیی‌و ناسیۆنالیزمی کورد لە رۆژهەڵات زۆر سنووردار بووەو بە گوێرەی پێویست لە دەرەوەی سنوورەکانی کۆمار گەشەی نەکردووە).
واژه‌ی(چه‌ند هه‌زار که‌س) یانی که‌متر له‌چوار پێنج هه‌زار که‌س، لانی زۆری نیوه‌ی ده‌هه‌زار که‌س.
وا دیارهئاغا که کارگێڕیش بووهلهبهشی سیاسی ته‌له‌ڤیزیۆنی(کوردکانال)و ئێستاش به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی بۆ ڕیبه‌رایه‌تی وازی لهبازی هێناوه، نه‌ک هه‌ر هیچ زانیاریه‌کی له‌هه‌ل و مه‌رجی مێژوو کوردستان و هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ماوه‌ر و بافتی کۆمه‌ڵایه‌تی خەڵکی کوردستان نیه، له‌باری زانیاری جوغرافیاییشه‌وه گێره‌ی له گه‌ڕه‌کی کارێزه وێشکهی سلێمانی ده‌گه‌ڕێ.
ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمار، چ وه‌ک حه‌شیمه‌ت و چ وه‌ک ڕووبه‌ری خاک ئه‌گه‌ر نیوه‌ی حه‌شیمه‌ت و خاکی کوردستان نه‌بێت، چی وای که‌متر نیه‌و نه‌بووه.
با ئاغای ئه‌حمه‌دی هه‌ر ئه‌مڕۆ بێت و سه‌رژومێری و پێوانه‌ی بکات دیاره نیسبهتهکهبۆ پێشووش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوچه‌ی فۆرمی و ڕه‌سمی ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆماری کوردستان به‌شاهیدی مێژووی کورد‌و دۆست و دوژمنانی کورد و کوردستان بریتی بووه له: شار و ناوچه‌کانی (سه‌قز، هه‌وشار، بانه، بۆکان، میاندواو، مه‌هاباد، سه‌رده‌شت، پیرانشار، نه‌غه‌ده، شنۆ، ورمێ، شاپوور، خۆی، ماکۆ، پولده‌شت،،،) بووه، که ته‌ژین لههۆز و عەشیرهتی گه‌وره‌و ده‌سته‌ڵاتداری کوردستان.
ده‌سته‌ڵاتی مانه‌وەی کۆماریش نه‌ک هه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵکو هه‌موو کوردستانی گه‌وره‌ی گرتۆته‌وه، بۆ وێنه گوندی زه‌رده‌ی کرماشان زاوگهی کاک ئیقباڵ سه‌فه‌ری یه‌کێک له‌بنکه هه‌ر به‌هێزه‌کانی فیکری و عه‌مه‌لی کۆماری کوردستان بووه.
له‌م سه‌د ساڵەی دوایشدا جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مافخوازه‌کانی(به‌قه‌ولی ئاغا، گه‌شه‌ی ناسیۆنالیستی) کوردیش هه‌ر له‌م مەڵبهنده سه‌ریان هه‌ڵداوه(شیخ عوبیدیلای نه‌هری، هه‌مزەئاغای مه‌نگوڕ، سمکۆی شکاک، مه‌لا خه‌لیلی گۆڕه‌مه‌ری، ئهمهرهسووری بێژوێ، حیزبی ئازادیخوازی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژ ک، حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، کۆماری کوردستان، جوڵانه‌وه‌کانی ساڵانی ١٣٤٦- ١٣٤٧).
ئه‌م ڕووداوانه ناوچه‌که‌یان له‌چاو نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌موو دۆستان وداگیرکه‌رانی کوردستان کردۆته ناوچه‌یه‌کی ته‌واو سیاسی، جا با من وئاغای ئه‌حمه‌دی پێشمان ناخۆش بێت
ڕووداوه و ڕووی داوه، ئاغای خامه‌نه‌ییش به‌عاله‌می ئاشکرا له‌کاناڵی ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامیه‌وه ڕایگه‌یاند که‌سه‌ری ماری( مه‌هاباد)هو ده‌بێ سه‌ری پان بکرێته‌وه.
وه‌ک هه‌موو که‌س ده‌زانێ و ڕهنگهئاغای ئه‌حمه‌دیش ئه‌گه‌ر خه‌واڵوویی بڕه‌وێته‌وه، باش بزانێت،ئیشتاش ئه‌م ناوچه‌یه له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئێران ئهمنیەتیتر و میلیتاریزتر کراوه.
ئاغای ئه‌حمه‌دی دەڵێ(دیاریکردنی شارێک وەک ناوەندو پایتەخت، لە ئێستادا زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کە دەبێ ئەو شارە خاوەن تایبەتمەندییەکانی شارێکی مۆدێڕن بێ. چەند تایبەتمەندییەکی گرنگیی شارێک کە دەبێتە ناوەند بریتییە لە: ١ـ لە رووی شارسازییەوە پێشکەوتوو بێ‌و دەرەتانی پەرەسەندنی هەبێ، ٢ـ لە رووی ئابوورییەوە پێگەیەکی بەهێزی هەبێ، ٣ـ ناوەندی ئاکادێمی و زانستیی ستاندارد و پێشکەوتووی تێدابێ، ٤ـ لە رووی جوگرافییەوە وا هەڵکەوتبێ کە بتوانێ دەوری ناوەند بگێڕێ، ٥ـ لە رووی توریستییەوە سەرنجڕاکێش بێ‌و...).
ئاغای ئه‌حمه‌دی تووتی ئاسا هێندێک واژه‌ی به‌کار هێناون، به‌بێ ئه‌وه له‌مانا و مه‌به‌ستیان تێ بگات.
بۆ وێنه(زانستیی ستاندارد)، یانی چی. ئه‌وێس وه‌ک(شاری زانستی ستاندارد!!؟؟). ئه‌دی زانستی نا(زانستیی ستاندارد) چیه؟؟
له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شاری پێته‌ختیش بۆچوون و پێناسه‌کانی هه‌ر هه‌ڵه‌و خه‌یاڵی خهواڵووین.
له‌گه‌لێک وڵاتی دونیادا پێته‌خت و شار و مه‌کۆ و ناوه‌ندی سیاسی له شاره‌که‌م حه‌شیمه‌ت و که‌م کارگه و کارخانه و نابازرگانیهکانه.
بۆ وێنه: نێویۆرک له‌گشت باره‌کانی ئابووری و بازرگانی و حهشیمهتهوهله واشینگتۆن له‌سه‌رتره. به‌رلین له بۆن... به‌پێچه‌وانه‌ی پێناسه‌کانی ئاغا پێشترێش ناوه‌ندی ده‌سته‌لاتی سیاسی لهپیتهخت و شاره مه‌زنه‌کانه‌وه بۆ شوینی بچکۆلهگوێزراوهنهوه: ئاتاتورک ناوه‌ندی ده‌سته‌ڵاتی له گه‌وره‌ترین شاری تورکیه‌و ته‌نانه‌ت شاری ئورووپاییش وه‌ک ئیستانبوڵ بێت، که‌ناوه‌ندی بازرگانی و توریستی و دهروازەیئاسیا بۆ ئورووپا بوو و هه‌یه، بۆ شارێکی بچووکی وه‌ک ئانکارای گواسته‌وه.
رووسه‌کان له پیترزبۆرگ بۆ مۆسکۆ... له‌ئێران له‌شاری ئیسفه‌هان نیوه‌ی جیهان گوێزرایه‌وه بۆ شیراز، لهشێرازهوه گوێزرایه‌وه بۆ کوێرهدێێ تاران، ئێستاش ئهوهئاخوندان له‌ده‌ست ئه‌و شه‌رت و مهرجانەی ئاغا بۆ پێته‌ختی ده‌ستنیشانی کردون هه‌ڵدێن و ده‌یانهه‌وی بۆ ده‌شتێکی چۆل و هۆلی بیگوێزنه‌وه... یانی ناوه‌ندی سیاسی و بڕیاردان له‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و پێناسه نه‌ناسه‌ی ئاغا ده‌یان کات، به‌جێ ده‌هێڵن.
به‌پێێ بڕیاری نێو ده‌وڵه‌تی (په‌یمانی سێڤر) شاری مێژووی موسڵ وه‌ک ناوه‌ند و پێته‌ختی کوردستان دیاری کراوه‌و ناسراوه، ئه‌دی بۆ ئێستا هه‌ولێر بۆتهپێتهخت... ئاغا مادیح!
دیاره واژەکان بێده‌نگ نابن، هاوار ده‌که‌ن ، ڕێگات پێ ناده‌ن به‌هه‌ڵه‌و به‌مه‌به‌ستی ناحه‌ز و نابه‌جێ و بێ بنه‌ما ده‌کاریان بێنی.
ئێستاش شاره‌کانی ئیسفه‌هان و شیراز له تاران توریستی ترن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که له پەیڤی ئاغا دا هاتوه ناوه‌ندی سیاسی و ده‌سته‌ڵات گه‌ره‌که:(ئەو شارە خاوەن تایبەتمەندییەکانی شارێکی مۆدێڕن بێ). زۆربه‌ی ئه‌م شارانه‌ی که له‌سه‌رتاوه بوونه‌ته ناوه‌ندی دیار و ناسراو و گرینگ ، یا به‌په‌یڤی کاک مادیح(مۆدێڕن ؟) نه‌بوون.
وه‌ک سوورهتاو ئاشکرایه که ئاغا مادیح کێچی ده‌که‌وڵی که‌وتوه‌و ترسی لێ نیشتوه که مه‌بادا کوردستان رزگار بێت و مه‌هاباد بکرێته پێته‌خت. تۆوی جیاوازی و پهراکهندهگی و دۆژمنایه‌تی ده‌چێنێت.
به‌م په‌یڤه:(مەهاباد لە رووی هەڵکەوتەیی جوگرافییەوە، پۆزیشنێکی باشی نییەو ناتوانێ دەوری سەنتەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بگێڕێ. جوگرافیای رۆژرهەلاتی کوردستان درێژ‌و باریکە لە ماکۆو خۆییەوە دەست پێدەکاو شۆڕ دەبێتەوە بۆ خوارەوە بەرەوە ئیلام‌و لۆڕستانو خوارتر. لەم هێڵە جوگرافییەدا فرەچەشنییەک دەبینرێ کە پێکهاتووە لە زاراوە و بن زاراوەو ئایین و وردە کولتووری جۆراوجۆر. بە لەبەرچاو گرتنی ئەم تایبەتمەندییانە بۆمان دەردەکەوێ کە ڕووی زانستییەوە، مەهاباد ناتوانێ دەوری سەنتەری لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بگێڕێ‌و ببێتە ناوەندێک بۆ شکاک، (کورمانج) ئەردەڵان، کەلهۆڕ، لۆڕ، یارسان‌و کوردی شیعەو کوردی سوننە...) نێشانی ده‌دات کاکی خه‌واڵووی دودڵی مه‌به‌ستداری ده‌روون بێمار، کوردستان کوردستانه و خه‌ڵکی کوردی کوردستان به‌هه‌ر ئایین و له هه‌ر هۆز و تیره‌یه‌ک بن کوردن و هاووڵاتی کوردستانن و کوردستان هی گشت کوردستانیانه. من ئاغا دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، له‌سبه‌ی ڕۆژی ئازادی و رزگاری کوردستاندا مه‌هاباد ناکرێته پێته‌خت. ڕه‌نگه‌هیچ شارێکیش نه‌بێت و ناوچه‌یه‌کی به‌رفره‌وانی بۆ ئه‌م پێته‌خته دیاری بکرێت.
هیودارم پێته‌خته‌که‌مان هه‌ر هه‌ولێر بێت، به‌ڵام مه‌هاباد بۆ هه‌تا هه‌تایه وه‌ک ناوه‌ند و شارێکی سیاسی و خه‌باتکار و شوێن و مه‌کۆی یه‌که‌م پێته‌ختی کوردستان له‌مێژووی کورد و جیهاندا ده‌مێنیته‌وه.
ئه‌وه‌ش په‌یڤێکی دیکه‌ی ئاغا مادیح: (\"ئەگەر حیزبی دێمۆکرات تێکۆشانی ئاشکرای خۆی، یان یەکەم میتینگیی جەماوەری خۆی لە شارەکانی سنە و کرماشان راگەیاندبایە، ئێستا ئاستی گەشەی ناسیۆنالیزمی کورد و هەستی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیەکی دیکەی هەبوو\").
یانی خه‌باتی گشتی نزیک هه‌فتا ساڵه‌ی گه‌رمێن وکوێستانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خه‌باتی خوێناوی ئه‌م ٣٥ ساڵه‌ی هێزه کوردیه‌کان له‌دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و نه‌ڕه‌و گوڕه‌ی ده‌یان کاناڵی ڕادیۆیی و تهلهفیزۆینی و سه‌دان گۆڤاری جۆراجۆری و کورد و کوردستانی و جیهانی هیج ته‌ئسیر و شوێنه‌وارێکی له‌سه‌ر (گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی) ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانه‌ناوه، به‌ڵام مێتینگێکی ٢ سه‌عاته ئه‌و هه‌سته‌ی وه‌ها به‌رز ده‌کرده‌وه، که‌ئه‌مڕۆ کاری کوردی له‌ئاسمان ده‌بوو، یا ئهوهمهکتهبی قورئانی ئاغا له‌شاری سنه ههڵئهوهشاوه.
بۆ زانیاری ئاغا ده‌سته‌واژه‌ی(گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی) هه‌ر یه‌کن و یه‌ک مانان، پێت وانه‌بی که‌شفی(که‌وش)ت کردوه.
ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئاغا بۆ وێنهههستی نه‌ته‌وه‌یی له‌شار سنهگهشهی نه‌کرده‌وه، دیاره ئه‌وه چاوی ئاغا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خهڵکهنابینی و گوێی هاواری مافخوازی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خەڵکە حه‌قخواز و شه‌رافه‌تمه‌ندانه نابیسێ، به‌ڵام ئاغا پێت وا نیهبهرپا کردنی مه‌کته‌بی ئیسلامی قورئانی ئاغائهحمهد له‌سه‌ر گه‌شه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی نیه.
وەک هەموو لایەک دەزانین، حه‌ز ده‌کەم ئاغا مادیحیش بزانێت، ڕووناکبیرانی خه‌باتکاری ناوچه‌و شاری مه‌هاباد و له‌سه‌رووی هه‌موان پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و حیزبه‌که‌ی، له‌ده‌ورانی ئه‌نگوسته‌چاوی دیکتاتۆری وبێدهنگیدا هه‌ل ومه‌رجی زه‌مان و مهکانیان قۆسته‌وه‌و کۆماری کوردستانیان لە مەهاباد دامه‌زراند و دامەزراندنی کۆمار لە مەهاباد و ڕووداەکانی دیکەی دوای کۆمار پلە و پایە و پێگەی مەهابادیان لە شارکی بچووکەوە گوازتەە بۆ ڕیزی شارە گەورەکان لە ئاستی جیهاندا، هەر ئەوەش وای کرد کە لە ١١ی ڕەشەممە ٥٧ ڕێبەری حدکا و لە سەرووی هەموانەوە شەهید د.قاسملوو بە وردبینیەکی بێ وێنەوە شاری مەهاباد بۆ ئەو میتینگە دیاری بکات و بێ گومان نەک ئاسەواری ئەرێنی یان بەوتەی ئاغا مادیح نیگەتیڤی لە سەر بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو، بگرە ئاسەوارەکانی هەتا ئێستاش نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرە لە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان گەشاوەن و کەس ناتوانێ نکۆڵی لە کاریەگەرییەکانی کۆمار لە سەر هەموو کورد بکات.
مەهاباد هەم شوێنی لە دایک بوونی حدکا بووە وهەم بێشکەی کۆرپە ساوا و چاو گەشەکەی کۆماری کوردستان بوو، هه‌م شوێنی له‌دایک بوون و مه‌زاری پێشه‌وا و هاوڕییانی بوو، هه‌م مه‌کۆی خه‌باتکارانی جووڵانه‌وه‌کانی ٤٦ - ٤٧ بوو... ئه‌دی مه‌رجی شار و ناوه‌ندی سیاسی له‌وه زیاتر چ ده‌بن و ده‌بێ کوێ بێت؟
من ئاواتم ده‌خواست که‌ئه‌م مێتینگه هه‌ر له‌شاری مه‌هاباد و مانگێک دواتر(10ی خاکه‌لێوه) له‌ڕۆژی شه‌هید بوونی پێشه‌وادا بایه.
کاریگەرییە نیگەتیڤیەکان!!
ئاغای ئه‌حمه‌دی که‌باسی کۆمیتەی زاگرۆس دەکات، دەڵێ هەموویان خەڵکی ناوچەکانی موکریان و سەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و خەڵکی ناوچەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەگەڵ نەبووە و ئەو کەسانەش کە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە لایەن کومیتەی زاگرۆسەوە ناردراونە سنە و کرماشان خەڵکی ناوچەکانی موکریان بوون !!
کەس نیە لە ئاغا مادیح بپرسێ ئەرێ کاکی برا تۆ خه‌ونی ده‌بینی، یا خه‌یاڵ ده‌که‌ی؟
کومیتەی زاگرۆس لهڕێبهرایهتی ئه‌و کاتی حدکا پێکهاتوه و خەریکی کاری سیاسی بووە و به‌پێی ئیمکان و توانایی ئه‌وکات کاری دابه‌ش کردوه، خۆ بازاری کرێکاران نیە بە کەیف و ڕادەی پێداویستی خۆی کرێکار بگری و کار پێ بسپێرێ!!!
تاوانی ڕێبەری ئەو کاتی حدکا چی بووە کە خەڵكی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەلاتی کوردستان بەشداری شۆڕ‌شیان نەکردوە؟
ئه‌وە نیهئێستاش جه‌نابت نایکه‌ی و له‌شاری(مۆدێرن، زانستی ستاندارد، ناوه‌ندی توریستی و گه‌شه‌ی ناسیۆنالیستی... پاڵت داوه‌ته‌وه)
ئاغا مادیح به‌هه‌ڵه‌ی مێژووی ده‌زانێت که‌بۆ کاک دوکتور قاسملوو بۆ تاران، ماموستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زادهبۆ مه‌هاباد، مام هاشم که‌ریمی بۆ سنه... دیاری کراون، که‌هیچکامیان خه‌ڵکی ئه‌م شارانه نه‌بوون و بهحهساوی ناوچه‌گه‌رایی ئه‌ژمێرێت.
ئەوە کە ئاغامادیح پێێ وایە، د. قاسملوو و ڕێبه‌ری حیزب خوێندنه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌کان نه‌بووه و ده‌بوا لە بری تاران دوکتور خۆی چووبا سنە یان کرماشان، ئەوپەڕی ساویلکەیی ناوبراو دەگەیەنێ، شەهید د. قاسملوو وه‌ک ڕێبەری حیزب، لە هەموو کەس و لایەنێک باشتر هەستی بەو ڕاستیە کردبوو که‌تاران ناوه‌ندی گشتی بڕیاردان و مه‌کۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانییه‌و پێویستهجووڵانەوەی ڕزگاری خوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهجووڵانهی سه‌رانسه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی(فارس، تورک، به‌لوچ، عه‌رب، تورکه‌مه‌ن) ببەستێتهوهو لە ئاکامدا بیانکاتهپشتیوانی جووڵانەوەی مافخوازانه‌ی کوردستان و هه‌ستی مافخوازی نه‌ته‌وه‌کانی سته‌م لێکراوی ئێرانی وهخهبر بێنێت، کەوابوو ئاسایی و زۆریش سرووشتی بوو کە د. قاسملوو وەک سکرتێری حیزب و کەسێکی شارەزا بە سیاسەتی نێونەتەوەیی و ئاشنایەتی لە ڕادەبەر لە سەر ئازادیخوازانی دیکەی ئێران تارانی بۆ کار کردن هەڵبژاردوە کە بی گۆمان ئەوە لە سەر ڕەزامەندی کومیتەی زاگرۆسیش بووە، بەڵام وەک دەبینین ئاغا مادیح لە دەلاقەی بیری تەسکی خۆیەوە ئەویش دوای نزیک بە ٤٠ ساڵ ئه‌م دابه‌ش کردنی کاره‌و میتینگی ١١ی ڕەشەممە و ئاشکرا بوونی تێکۆشانی حدکا وەک دەڵێن \" ههنگهمێشێکی لە کلۆرەدارێک دا دیوەتەوە\" تازە بە وتەی خۆی ڕوونکردنەوەیەکی ڕەخنە گرانەی بۆ ئەو ڕووداوە هەیە.
پوختەی ئەو باسە کە ئاغا مادیح هێناویەتەوە لە سەر ئەگەر و ڕەنگە، هەڵبەستراوە و بنەمایەکی سیاسی و رێئالیستانهی نیە و هه‌ر خه‌یاڵی خاوە و ڕژتنی خه‌م، هەر بۆیە لە کۆتایی دا حەز دەکەم ئەو وتەیەی شەهید د. قاسملوو وەبیر ئاغا مادیح ئەحمەدی بێنمەوە کە هەمیشە دەیکوت\" ئەگەر مرۆڤ لە سەر شتێک زانیاری نەبوو بی دەنگ بێ باشترە\"
ناوەرۆکی ئەو بابەتە را و سەرنجی نووسەرە و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرس نیە