موحەمەد رەزاشای پەهلەوی شاهەنشای پارس و ئێرنێست پروون

17:50 - 11 سەرماوەز 2713
Unknown Author
شۆڕش گوڵكار

ئێرنێست پروون، یەكێ لە نزیكترین و نێوان خۆشترین هاوڕیانی موحەمەدرەزا پەهلەوی و كوڕی خزمەتكاری قوتابخانەی\" لەرووزە\" لە تەنیشت گۆلی ژنۆ لە سویس بوو. رەزاشا دەیهەویست كە ئەو بە ناو كوڕەی بە شێوازی رۆژئاوایی پەروەردە بكات، هەربۆیە قوتابخانەی لەرووزەی لە سویس دەشت نیشان كرد بۆ خوێندنی منداڵەكەی چونكە پێی وابوو كە سویس وڵاتێكە كە كەمترین دەستێوەردانی هەیە لە كاروباری ئێران.

ئێرنێست پروون دە ساڵ لە موحەمەدرەزا گەورەتر بوو یارمەتی بابی دەدا لە كاروباری خاوێن كردنەوەی قوتابخانەكە. لە یەكێ لە پەرتووكەكان لەمەڕ هاوڕێتی شا و ئێرنێستدا نووسراوە كە: پروون كەسێكی كز و چووكە بووە و زۆر جاران لە لایەن قوتابیانەوە گاڵتەی پێ كراوە. هەروەها لەو سەرچاوەگەلە هاتووە كە رەزاشا رقێكی تایبەتی لە پروون بووە چوونكە بارودۆخی كوڕەكەی خۆی چاک ناسیوە!!.

بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم قسەیە فردۆست لە بیرەوەریەكانیدا نوسیویە كە رەزاشا بە تەواوەتی دژی هاتنی پروون بوو بۆ تارانێ لەگەڵ موحەمەدرەزاشای دڵئاواڵە!! بەڵام موحەمەدرەزاشا گوێ بەم قسەیەی باوكی نەداو بە پێداگری خۆی هەر لەگەڵ خۆی هێنایە تارانێ و بردیە نێو كۆشكەوە چونكە پێویستی پێ بوو.

پاش دوورخستنەوەی رەزاشا لە ئێران و تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر هاتنی پروون بۆ ئێرانێ، ناوبراو گەیشتە ئاستێک كە هەموو كاروبارێكی كۆشكی وەئەستۆ گرت.

موحەمەدرەزاشا وەكوو بووكەڵەیەک لەژێر دەسەڵاتی وی‌دا بوو بە هیچ جورێكیش نەیدەتوانی و نەیدەوێرا بە راشكاوانە بە پێچەوانەی بڕیارەكانی پروون هەڵسووكەوت بكات چوونكە پروون ئاگاداری هەموو نهێنیەكی موحەمەدرەزاشا بوو پڕكەرەوەی بۆشایەكەشی بوو. هەر بۆیە تەواوی كەسایەتیە سیاسی و بەڕێوەبەرانی حكوومەتی پەهلەوی رێزی تایبەتیان هەبوو بۆ ئێرنێست پروون چوونكە مێردی ئەعلاحەزەرتی هومایونی شاهەنشای ئێرانێ بوو!!!.

جێگای ئاماژەیە كە لە هەندێك سەرچاوە مێژوویەكاندا هاتووە كە موحەمەدرەزاشا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێرانێ لە باژێری ژنیڤ لە سویس لە كن قەشەیەک ژیانی هاوبەشی لەگەڵ ئێرنێست پروون پێكهێناوەو مێردی پێكردووە.

حوسێن فێردووست لە بەشێكی دیكەی بیرەوەریەكانیدا دەنووسێ كە شێوازی ئاخاوتن و هەڵسووكەوتی پروون لەگەڵ شا لە ئاستی موحەمەدرەزا شا نەبوو بەردەوام بە شێوازێكی نەگونجاو نەشیاو لەگەڵ موحەمەدرەزاشا هەڵسووكەوتی دەكرد.

موحەمەدرەزاشا پاش كودەتای ٢٨گەڵاوێژ لە ژێر گوشاری ئەمریكیەكان بەرە بەرە لە پروون دووریگرت و بەڵام شەمسی پەهلەوی ناوبراوی بردە كۆشكەكەی خۆی تاكوو لەگەڵ وی تێكەڵ بێت.

پروون لە شیعر و فەلسەفە و ئەدەبیات لە ئاستێكی بەرزدا بوو بەردەوام رۆمانی بە شێوازێكی سەرنج راكێش بۆ شا دەخوێندەوە. ئێرنێست پروون لە ساڵی ١٣٤٠ هەتاوی لە لایەن موحەمەدرەزاشاوە دەرمان خواردكراو كۆچی دوایی كرد، دیارە هۆكاری دەرمان خواردكردنی پروون لە لایەن موحەمەدرەزاشاوە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە ناوبراو پیر و پەككەوتە ببوو، ئیدی نەیدەتوانی بۆشای ئەعلاحەزرەتی هومایونی پڕكاتەوە بۆیە شا ئەوی بە موزاحم و كێشە دەبینی بۆیە بە شێوازی كۆنی فارسان واتە دەرمانداو كردن ناوبراوی بەرەو لای ئیمام زەمان بەڕێ كرد. هاوكات لەگەڵ كۆچی دوایی پروون موحەمەدرەزاشا بە هاریكاری میسیونێرێكی ئەمریكی دانیشتووی ئێران خەیبەرخانی گودەرزی گۆڵفبازی بە نێوبانگی نێونەتەوەی پەیدا كرد كە بتوانێ جێگای بە تاڵی پروون بۆ شاهەنشای ئێران پڕكاتەوە.

ئێرنێست پروون پاش خزمەتێكی زۆر بە ژیاری شاهەنشای پارس لە گۆڕستانی زەهیرولدەوڵە بە شێوازێكی زۆر ئاسای و بێ هیچ رێورەسمێك وەكوو كەسێكی بێ ناونیشان نێژرا، هەرچەند جاروبار زۆرێك لە ژنانی كۆشكی شاهەنشای پارس بە دزیوە سەردانی مەزارەكەیان دەكرد و تاجەگوڵینەیان لەسەری دادەنا چوونكە بیرەوریان لەگەڵی هەبوو خاوەنی منداڵ بوو لە وی.