مانگرتنی سەركەوتوو ئەو شتانەی پێویستە
16:46 - 19 جۆزەردان 2716
Unknown Author
هاوار بازیان
رۆژانە دەبینین و دەبیستین لە شوێنە جیاجیاكان و بۆ گەیشتن بە مەبەستێكی دیاریكراو دەست دەدرێتە مانگرتن. هەر لە مانگرتنی هەزاران كرێكاری كارگەیەك یان شوفێری تەكسیی وڵاتێک بۆ مووچە و بەنزین تا دەگاتە
مانگرتنی تاكە كەسی بۆ هەندێك داواكاری و بۆ نموونە مانگرتن لە خواردنەكەی محەمەد سەدیقی كەبوودوەند (چالاكی مافەكانی مرۆڤی كوردستان) و كۆمەڵێك زیندانی تر لە ئێران، بەڵام!
زۆربەی جاران ئەو مانگرتنانە بێ وەڵام دەمێننەوە و مەبەستی سەرەكیی خۆیان ناپێكن و رەنج بەخەسار دەبن بەداخەوە، چونكە مانگرتنیش وەک زۆربەی چەمكەكانی تری سیاسی، یاسا و شێوازی خۆی هەیە كە ئەگەر رەچاو نەكرێن، بە ئامانج ناگات یان لاواز دەردەچێ! مانگرتنێك كە دڵنیایی بدات لەوەی زۆربەی داواكانی خۆی بەدەست بخات دەبێ ئەم فاكتەرە سادە و سەرەكییانە لەخۆ بگری:
١. درووستكردنی سۆزی جەماوەری، بە دەستپێكی هەر مانگرتنێكی سەركەوتوو دادەنرێ. بەتایبەت كە مانگرتن لە خواردن گونجاوترە و خێراتر لە جۆرەكانی تری مانگرتن دەگاتە قۆناخی دەستەبەربوونی سۆز و سیمپاتی جەماوەری، بەتایبەت لە وڵاتێك كە باری مرۆیی بۆ خەڵكەكە گرینگە و كاتێك ئەو سۆزە درووست بوو دەبیتە كارتێكی فشار بۆ سەر ئەو لایەنەی مانگرتووەكە داواكانی لێدەكات.
٢. مانگرتنەكە لە حیزبێك یان پارتێک گەورەتر بكرێ! ئەگەر مانگرتنەكە گەورەتر لە پارتێكی سیاسی بی، ئەگەری سەركەوتنی زۆر زیاترە لەوەی تەنیا لە چوارچێوەی هێزێكی دیاریكراودا قەتیس بمێنێ، چونكە زۆرجار مانگرتوو دەبیتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكانی مەیدانەكە و بە مەبەستی سەرەكیی خۆی ناگا و رەنگە كەسانێك مەیلی پشتگیری و بەشدارییان لە سەرخستنی داواكانی مانگرتووەكەدا هەبی، بەڵام خۆی لێنادات و دواجار پێیوایە هەرجۆرە هاوكارییەك لە پرۆسەكەدا راستەوخۆ خزمەت بە لایەنێكی سیاسی دەكا!
٣. مانگرتنەكە بە پلان بی! پێویستە بەر لە دەستپێكی هەر مانگرتنێك، كەس یان كەسانی بەشدار ئاگاداری هێز و توانای خۆیان بۆ بەردەوامبوون لەسەر مانگرتنەكە بن، چونكە زۆرجار مانگرتن لە بەرەبەری گەیشتن بە ئامانجەكەی خۆیدایە كە مانەكە دەشكێ و تەواو دەبی! هەروەها دەبێ بزانین و روون بكرێتەوە بۆ نموونە پاش ١٠ رۆژ چی بكرێ، پاش ٢٠ رۆژ لە بێ وەڵامی لایەنی بەرامبەر، هەڵوێست چی دەبی. ناكرێ رۆژی یەكەم و رۆژی بیستەم مانگرتنێک هاوشێوە یەكتری بن و هیچ گۆڕانكارییەك لە گشتی پرۆسەكەدا رووی نەدابێ.
٤. مانگرتووەكە پێویستی بە دەنگێک هەیە تا زمانحاڵی بی! ئەو كەس یان كەسانەی ماندەگرن ناتوانن كارەكەی خۆیان بە میدیایی بكەن بەتایبەت ئەگەر زیندانی بن و دەنگیان كپ كرابی! بۆیە پێویستە لە چوارچێوەی گرووپ یان كەمپینێكدا هاوكات كە هەوڵی كۆكردنەوەی پشتگیری دەدرێ، زمانحاڵی مانگرتووانیش بی. ئەو كەمپینە ئەركی تریش لە ئەستۆ دەگرێ كە زیاتر لۆجیستیكی دەبی وەک دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستییەكانی پرۆسەكە.
٥. تێگەیاندنی كەسانی بڕیار لەدەست! زۆرجار مانگرتوو دەكەوێتە سەر كۆڵانێک یان جاددەیەک و ئەوانەی سەردانیان دەكەن نە بڕیار بەدەستن و نەك خاوەن دەسەڵات تا شتێک بكەن. پێویستە دەنگی مانگرتووان بگاتە ئەو شوێنانەی پەپوندییان بە مەسەلەكەوە هەیە. بۆ نموونە لە كەیسی مانگرتنی دواییی زیندانیان لە ئێران، یەكەم و گرینگترین شوێن كە پێویستە دەنگی پێ بگات ناوەندە مرۆیییە نێودەوڵەتییەكان لەوانە ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، هیومەن رایتس وۆچ و چاودێری مافەكانی مرۆڤە لە ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان! پاشان دەكرێ هەڵوێستی رەسمیی ئەوان وەک بەڵگەیەک رادەستی ناوەندە سیاسییەكانی وەک پەرلەمانی ئوروپا، كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ، كۆنسوڵخانەكان و ... بكرێ.
٦. میدیا و راگەیاندن بە بڕبڕەی پشتی هەر مانگرتن یان چالاكێكی لەوشێوە دادەنرێ و خەڵک و دەسەڵات دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی! جگە لەوەی مانگرتن كەرەستەیەكی باشی میدیاییە بۆ ئەوەی میدیایەک كار لەسەر بازنەیەكی گەورەتر بكا و بەو بیانوویە هێرش بكاتە سەر لایەنی لاوازی حكوومەتێک یان ئەوەی مانگرتنی لەدژ راگەیانراوە و رەخنەبارانی بكا. لە رێگەی بەهێزكردن و میدیاییكردنی چالاكییەكانی مانگرتن زۆر بە ئاسانی دەكرێ ئەو مەسەلە بە جەماوەری بكرێ و سۆزی بۆ دروست بی كە دواجار هەردووكیان دەبن بە فشار لەسەر لایەنی جێبەجێكاری داواكانی كەسی مانگرتوو. گەورەترین مانگرتن بەبێ راگەیاندن و میدیا ئەگەریش ٦ مانگ بەردەوام بی، هێشتا بە مەبەستی خۆی ناگا، چونكە نەیتوانیوە بەرپرسیارێتی گشتی درووست بكا.
٧. كردنەوەی رێگەی جۆراوجۆر بۆ پاڵپشتی! یەكێک لە هەڵەكانی مانگرتن بەتایبەت لە كوردستان، تێنەگەیشتنە لەوەی چۆن دەتوانین پشتگیری بۆ مانگرتنێک بدۆزینەوە. زۆربەمان یەكسەر بیر لەوە دەكەینەوە دەستبەجێ بچین و ئێمەش وەک مانگرتووەكە، دەست بە مانگرتن بكەین كە ئەوەیان ئەگەر لاوازترین جۆری پشتگیری نەبی، بێگومان لە لاوازەكانە! پاڵپشتی دەكرێ لە خاڵەكانی تردا بكرێن كە باسیان كرا.
٨. دۆزینەوەی لایەنی دارایی! سەیر نییە كە بڵێین مانگرتنیش وەک هەر بابەتێكی تر پێویستی بەباری باشی ئابووری و دارایی هەیە بۆ ئەوەی كەسانی نێزیک یان كەمپەینەكە دەستی كراوە بێ لە هاتوچۆ، بانگهێشتكردنی كەسایەتییەكان و میدیاكان، چاپ و بڵاوكردنەوەی راگەیەنراو و نامیلكە، پەیوندییەكان و .... . بۆ ئەو مەبەستە دەتوانین روو لەو كەسانە بكەین كە دەخوازن پشتگیریی مانگرتووەكە بكەن، بەڵام لەبەر هەندێک هۆكار و تێبینیی خۆیان حەز ناكەن بە ئاشكرا دیار بن.
٩. پێویستە بزانین تا كەی بەردەوام دەبین! ئەگەر چاوەڕێین كەسی مانگرتوو تا مردن لە مانگرتن بەردەوام بی و ئێمەش هانی بدەین و پشتگیری بكەین تا ئەوكات، ئەوە مەسەلەیەكی ترە و باسی ئێرە نییە! بەڵام ئەگەر بەنیازین كەسەكە سوود لە مانگرتن وەربگرێ بۆ ئەوەی بە كۆمەڵێک داواكاری بگات پێویستە بیر لە دۆخی تەندرووستیی مانگرتووەكەش بكەینەوە، چونكە بە دەگمەن داواكاری هەن كە مرۆڤـ ئامادە بی بە مانگرتن گیانی بۆ بدا. بەڵێ هەندێكجار مانگرتوو دەكەوێتە نێوان دوو بژاردە بۆ هەڵبژادن كە یەكێكیان گیان لە دەستدانە و بەهۆی بیر و بۆچوونەكەی هەمان رێگەی مەرگی هەڵدەبژێرێ، بەڵام لێرەدا مەبەستمان زیاتر مانگرتنێكی ئاسایییە كە پێویستە بزانین رێكار زۆرن بۆ ئەوەی درێژە بە مانگرتنێک بدرێ. بۆ نموونە دەبێ بزانین كە پێدانی ئاو و ڤیتامینەكان ناچنە خانەی شكاندنی مان و دەتوانین لەو رێگەوە مانگرتنەكە بەهێز و ماوەدرێژتر بكەین تا دەگاتە ئەو ئاستەی كاریگەر بی و مەبەستەكانی بپێكێ.
١٠. پێویستە بەردەوام رای گشتی لە پێشهاتەكانی پرۆسەكە ئاگادار بكرێتەوە تا هێزی مانگرتنەكە بەفیڕۆ نەچی و خەڵک پێی ئاگادار بی. زۆرجار رووی داوە كە رۆژانی یەكەم و دووەمی مانگرتنێك رەنگدانەوەیەكی زۆر باشی هەبووە و رووماڵی باش كراوە، بەڵام دواتر بێدەنگەی لێكراوە تا رۆژانی ١٢ و ١٣ كە بەوشێوەیە ١٠ رۆژی كەسی مانگرتوو كە رەنگە سەختترین رۆژانیشی بووبێ، فەرامۆش كراون!
بە كورتی
مانگرتن ئاسان دەست پێدەكا و هەموومان هەر ئێستە دەتوانین دەست بكەین بە مانگرتن، بەڵام كە دەستی پێكرد و بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگات دەبێ ئەوانەی نێزیک لە رووداوەكەن و خۆیان بەرپرس دەزانن بەر لە هەموو شت سۆزی جەماوەری بۆ درووست بكەن و پرسەكە بخرێتە دەستی میدیا تا پاڵپشتی بۆ كۆ بكاتەوە و بەردەوامیش رای گشتی لێ ئاگادار بكرێتەوە و هەڵوێستی ناوەندە ناودەوڵەتییەكان بخرێتە بەردەمی سیاسی و بڕیار لە دەستەكان تا بتوانن وەک فشار دژی لایەنی بەرامبەری مانگرتوو بەكار بهێنرێ و دواجار مەبەستی خۆی بپێكێ. ئەگەر مانگرتن بە شێوەی بازنە و سیستەمی بەڕێوە نەچێ، جگە لەوەی سەرئێشەیەک دەبی بۆ هەندێكان و برسێتییەكیش بۆ كەسی مانگرتوو، ئەوە ئەزموونێكی شكستخواردوو جێدەهێڵی كە زیانی گەورە بەر خودی مانگرتن دەگات كە وەک كارتێكی فشاری مەدەنی بۆ گەیشتن بە ماف و داواكان دادەنرێ.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.