ماره كردن و ماره‌یی چیه؟
15:30 - 8 جۆزەردان 2716
Unknown Author
مەهتاب خزری
هه‌ر له سه‌ره‌تای درووست بوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییەوە، مرۆڤ بیری له ژیانی تایبه‌ت و چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و کردووەتە و بۆ ئەوەیکەی مرۆڤ کە عەقڵ و مەنتقی هەیە، پێویستی بە هاووڕێیەک و هاوژینێک لە ژیانیدا کردووەتەوە کە لە ئاکام‌دا بیری لە \"هاوسه‌رگیری\" کردووەتەوە و بۆ گەیشتن بەو ئارامی و هاوژینە ڕێگای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی گرتە بەر.
پرۆسەی هاوسەرگیری خۆی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە ؛ بەڵام بەشێوەی تاکەکەسی و تایبەتی کە لە نێوان ژن و پیاودا دەبەسرێت و ژن و پیاو لە ئەنجامی پێگەیشتن و ڕێککەوتنێک ژیانی هاوبەش پێک دێنن.
ئه‌و بابه‌ته شێوه‌ی جۆراوجۆری به‌خۆویەوە بینیوه تا گه‌یشتووەته ئیستا كه لێرەدا ده‌مهه‌وێ باس له شێوازی ئێستای كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌م .
ده‌مهه‌وێ باس كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست به گشتی وكۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌تایبه‌تی بكه‌م كه ده‌بینین چه‌ندین كلتووری نابه‌جێ وبێ بنه‌ما هه‌ن کە كۆمه‌ڵگا به‌لاڕێدا ده‌به‌ن .
یه‌كێک له‌و كه‌لتوورانه كه ده‌مهه‌وێ باسی بكه‌م ماره‌یی یا \"مهریه\"ـیە.
ئه‌گه‌ر براوردێک له‌گەڵ كۆمه‌ڵگای ئیسلامی وغه‌یره ئیسلامییەکان‌دا بكه‌یین، ده‌بینین كه شێوه‌ی په‌یمانی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش زۆر جیاوازه.
له یاسای كۆمه‌ڵگای غه‌یره ئیسلامیدابۆ به‌ستنی په‌یمانی هاوسه‌رگیری به‌بێ جیاوازی له هه‌ر دوو لایه‌ن (ژن وپیاو) پرسیار ده‌كرێ ئایا تۆ ئاماده‌ی ئه‌و كه‌سه به هاوسه‌ر و هاو ژیانی خۆت قه‌بووڵ بكه‌ی یا نەخێر؟ لە ئەگەری ڕازی بوونی ژن و پیاو بۆ دەسپێکی ژیانی نوێ، به‌و شێوه‌یه په‌یمانی ئه‌خلاقی ده‌به‌ستن وژیانی هاوبه‌ش ده‌سپێده‌كه‌ن و ئه‌گەر هاتوو ئه‌و په‌یمانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبه بڕیاری هه‌ردو لایه‌ن ئەم ژیانە هاوبەشە له به‌رده‌م یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌ر دارایه‌كی كه هه‌یانه به‌پێی یاسا دابه‌ش ده‌كرێ.
به‌ڵامكه باس له یاسای ئیسلامی ده‌كرێ زۆر جیاوازه . شتێک به نێوی په‌یمانێکی تەواو دڵخوازنە و ڕازی‌بوونی ژن و پیاو لە ماره كردن و ماره‌یی‌دا نیە.
یه‌كه‌م شت با بزانین ماره كردن مانای چیه؟ واژه‌ی ماره كردن له كوێ وه‌هاتووه
مانای وشەی مارەیی چیە؟ (ماره‌كردن واته مهاركردن . مهریه واته ئه‌و كره‌سه‌یه كه مهاری ده‌كات. كه ئه‌و واژه‌یه له كه‌لتوری عه‌ره‌ب به ئه‌وساری وشترده‌گوترێ و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌كار هێنراوه.)
ئیستا با بێینه سه‌رماره‌كردن؛ كه دوو كه‌س بڕیارده‌دن یا بڕیاریان بۆ ده‌ده‌ن كه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنن مامۆستای ئایینی بانگ ده‌كه‌ن تاكو ژنه‌كه له‌و پیاوه‌که ماره بكات. ماموستا یه‌كه‌م جارپرسیار له پیاوه‌كه ده‌كات ئایا تۆ ئاماده‌ی ئه‌و ژنه له سه‌ر ئه‌وه‌نده زێر وپوڵه ماره بكه‌ی؟ پاشان له ژنه‌كه ده‌پرسی ئایا تۆ ئاماده‌ی له سه‌ر ئه‌و بڕه زێر و پووڵه خۆت ماره بكه‌ی؟ ئیستا ئه‌گه‌ر چاو لێبكه‌یین ئه‌م بابه‌ته زیاتر له مامه‌ڵه‌یه‌كی تجاری ده‌چێ تا په‌یمانێكی ئینسانی وئه‌خلاقی.
به‌داخه‌وه ئه‌م كه‌لتووره بە جۆرێک له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاوه كه هیچ كه‌س ئاماده نیه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ به‌یه‌كتر كچه‌كه‌ی بچێته ناو ژیانی هاوبه‌ش. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی دایكان وباوكان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه به بڕی ماره‌یی زۆر داهاتوو‌ی كچه‌كانیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن قیمه‌ت له‌سه‌ر جگه‌رگۆشه‌كانیان داده‌نێن و له هه‌مان كاتدا ناچاره هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بۆكوڕه‌كه‌ش ژن بخوازێ.
ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌یه خزمه‌ت به‌داهاتوو ناكات ته‌نیا له به‌های مرۆڤایه‌تی كه‌م ده‌كا‌ته‌وه.
ئیستا به‌و شێوه‌یه ژیانی هاوبه‌ش پێک دێت به‌ڵام زۆرجارئە‌و مامه‌ڵه‌یه سه‌ری نا‌گرێت چونكه ئه‌وه ژیانی مرۆڤه‌كانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.به‌ڵام زۆر شرووشتییه‌كه‌ژیان به‌و شێوه‌یه كه‌تۆ ده‌تهه‌وێ نه‌چێته پێش تووشی نه‌هامه‌تی بێت ڕۆژێک پێوست بێ جیا ببنه‌وه .
ئیستا لێره ده‌رئەنجامی ئەو جۆرە ژیانە ده‌بێته چی؟ ئه‌گه‌ر پیاو دارا بێ زۆر ئاسان پاره‌ی مارەیی دەدات بە ژنەکە و زۆر ئاسان لێی جیا دەبێتەوە وئه‌گه‌ر نه‌داریش بێ ئه‌وه ده‌بێ ژن یا ده‌بێ به مه‌جبووری ژیانێكی پڕ له‌نه‌هامه‌تی بباته سه‌ر یا واز له هه‌موو هه‌ق و حقووقی خۆی بێنێت. زۆر جاریش پیاو ئه‌گه‌ر ویستی ژن ته‌ڵاق بدات بۆ ئه‌وه‌ی كه ژن هیچی پێ نه‌بڕێت هێنده ئازاری ده‌دات تا ناچاری دەبێت دەست لە هەموو مارەیی خۆی هەڵبگرێت.
ئیستا باس لێرەدایە ئایا به ڕاستی ماره‌یی ده‌توانێ ژیانی خوش و به‌خته‌وه‌ر بۆ ژن دابین بكات؟
یا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان؟ماره‌یی نه‌ک به‌ها نادات به‌ڵكو لە زۆر حاڵەتیش ژیان تێک دەدات.
لە کۆتایی‌دا، پێویسته دایک وباوكان به‌ر له‌وه‌ی بیر له ماره‌یی وماڵی دونیا بكه‌نه‌وه له ڕه‌وشت وكه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان تێبگه‌ن وبزانن كه چه‌ند باوه‌ڕ وخوشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر هه‌یه و ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بنیاد بنێن .
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.