مارتین لۆته‌ره‌كانی كوردستان ڕۆژتان باش!
22:40 - 24 خاکەلێوه 2716
Unknown Author
كه‌یهان یووسفی
هه‌ندێک جار بۆ گۆمه‌یكی مه‌نگ هاویشتنی به‌ردێک به‌سه تا چییه‌تی و گشتیه‌تی گۆم و بنی گۆممان بۆ ده‌ربخات.
ده‌ری بخات كه له گۆمه‌ێكی مه‌نگدا پاڵه‌وان بێ ناسنامه‌یه و قرژاڵ و بۆقی بن گۆم، بۆ هه‌میشه وه‌ک خۆیان ده‌مێنن و سه‌فه‌ری زه‌ریا نه ئیشی ئه‌وانه و هه‌ربۆیه ڕەقیان له هه‌ور و تۆفانی پڕه له بارانه، نه‌كا سه‌فه‌ری زه‌ریا كه‌وێته پێشیان و ونبوون ببێته چاره‌نووسیان.
كۆمه‌ڵگای مه‌سخكراویی ئێرانی، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی هیوابڕاوی په‌رته‌وازه و لێكدابڕاوه. كۆمه‌ڵگایه‌ک كه تاک له سێبه‌ری خۆی ده‌ترسێت و ده‌زگای سیخۆری و پۆلیسی ته‌شه‌نه‌ی كردۆته نێو هه‌موو سوچ و بن سووچی. به‌ڵام دیكتاتۆری هه‌رمان نیه و هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به دیكتاتۆر به‌خشیوه خۆی ده‌یرووخێنێ.
مارتین لۆته‌ره‌كه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كه بێ هیوایی كردۆته واقع بینی سیاسی، نه‌ک پرۆژه‌یه‌كی پێیه و نه‌كیش حازره ده‌ست له كورسیه بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، نه‌ک ڕووناكبیرێكی ڕێگاپیشانده‌ره و نه‌ک شۆڕشگێڕێكی ڕێگه‌خۆشكه‌ر، به‌ڵكوو تریبۆنێكی قسه خۆشی بێ ناوه‌ڕۆک و به‌ری له پراكتیكه، ئه‌مڕۆ به باڵای باڵی به‌رزی هه‌ڵۆدا ده‌ڵێت و سبه‌ی قاره‌مانی ئه‌و قه‌لی بن كه‌لاوه‌یه.
شۆڕشگێڕی و خه‌بات و بگره سیاسه‌ت به‌م هه‌موو هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینه ناكرێت.
شۆڕشگێری و خه‌باتگێڕی بنه‌ما و پره‌نسیپێكی پێناسه‌كراوی هه‌یه، ڕێچكه و بنه‌مایه‌كی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ته‌ناف و سێداره و گولە‌بارانیش ناتوانێت لێوه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌م دانسی پیشله‌ئاسایه له پێناو چیدایه؟
ئه‌م هه‌موو ڕاگۆڕین و تۆخمی ناهۆمێدی چاندنه له به‌رچی؟
مرۆڤ ده‌بێت چه‌ن جار هه‌موو كوێره رێگاكان تاقی بكاته‌وه؟
تۆ بڵێی ئه‌م ڕێبه‌ره بلیمه‌ته؟
تا كووو ئێستا چییه‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌ناسیبێت؟
یا ئه‌م لێداوانانه بۆنی بۆكرۆزی سووتماكی وره‌ی شۆڕشگێڕی و ئیراده‌یه‌كی نه‌ماوه.
سه‌یرتر له كاكی لۆته‌ر، قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته كوێر و كه‌ڕ كراوه‌كانن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێت حوشتر هێلكه‌یان بۆ بكات و خه‌باتی مه‌ده‌نی له شه‌قامه‌كانی ئۆرووپاوه بگوازنه‌وه بۆ كوردستان و ئێران.
نازانم پێوانه بۆ ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسه‌نگاندنه چییه؟
كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر مل بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی بدات تۆ بڵێی بۆچی لافاوی خوێنی له سووریه و یه‌مه‌ن وه‌ڕێ خستووه و به هه‌موو نرخێک له پشتی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاوه‌ستاوه؟
هه‌ر باسیان نه‌كرد بۆمان له ماوه‌ی گشت ئه‌م ساڵانه‌دا كه بوونه‌سه كه‌واسووری پێش ئه‌م تیۆرییه، چۆن و چلۆن ئه‌م خه‌باته پێش ده‌كه‌وێت و سه‌رده‌كه‌وێت؟
به‌سه‌نده كردن به چن رسته‌یه‌كی چوار كتێب و تیۆری چه‌ن كه‌سێک و به هێما و ئۆلگۆ هێنانه‌وه‌ی گاندی و لۆته‌ر و ئا‌مریكا و هیند تۆ بڵیی بتوانێت به‌ستێن خۆشكه‌ری هه‌ڵگیرسان و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بێت له ئێران؟
كوردستانی رۆژهه‌لێت ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده له ده‌ستی ڕێژیمی داگیركه‌ری تارانه‌وه ده‌ناڵێنێ و برینداره، سه‌ده ئه‌ونده له دسه‌تی به‌ناو ڕێبه‌ری ناكارامه و ڕووناكبیری سه‌ر لێشێواوه ده‌ناڵێنی كه داهاتووی پڕه له ناڕوونی
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.