لەسەدا 80ی موعتادانی ئێران، مەرگ چاوەڕوانیانە/ 10 میلیۆن موعتاد لە ئێران هەیە
15:51 - 4 رێبەندان 2711
كوردپا: لەسەدا 80ی بەكارهێنەرانی مادەی شیشە هەتا دوو ساڵی داهاتوو گیانیان لەدەست دەدەن و ئاماری گیان لە دەستدانی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان ئەمساڵ بە نیسبەت ساڵی 1389 لەسەدا سێزیادی كردووە.
محەممەد عەلی جەعفەر نژاد كارناسی بواری مادە سڕكەرەكان بە هەواڵدەریی \"مهر\"ی راگەیاندووە، بەكارهێنانى مادەی شیشە بە شێوەیەكی بەرچاو لە ئێران رووی لە زیاد بوون كردووە و وتیشی: هەتا دوو ساڵی دیكە نزیك بە 80% لە بەكارهێنەرانی ئەو مادەیيە دەبنە قوربانیی.
جەعفەر نژاد ئاشكراشی كرد، لەسەرەتادا نرخی مادەی شیشە 80 میلیۆن تمەن بوو كە چی ئێستا نرخی ئەو مادەیە لە وڵاتی ئێران 2 میلیۆن تمەنە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوكتور مەحموود خودا دووست بەرپرسی ناوەندی لێكۆلینەوەی پزشك قانوونی حكوومەتی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە پێوەندیی چوونە سەری ئاماری گیان لەدەست دانی بەكار هێنەرانی مادە سڕكەرەكان وتی: لەحاڵی حازردا 10 میلیۆن موعتاد لە ئێران بوونی هەیە.
كوردستانی ئێرانیش لەو قەیرانە بێبەش نەبووە و لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 169 كەس بە هۆی ئیعتیادەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای ساڵەوە لە پارێزگای تاران 837 حاڵەتی گیان لەدەست دان بە هۆی بەكارهێنانی مادە سڕكەرەكانەوە تۆمار كراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی پزشك قانوونی حكوومەتی ئێران لە سەرەتای ساڵی 1390وە، دوو هەزار و 710 كەس لە سەرانسەری ئێران بە هۆی ئیعتیادەوە گیانیان لەدەست داوە.