لە ورمێ تەرمی کورێکی تەمەن ١١ساڵ دۆزرایەوە

19:04 - 14 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ پاش نزیک بە یەک مانگ لە بێ سەروشوێن بوون دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی رێبەندان تەرمێ مێرمنداڵێک بەناوی \"بنیامین بێنهومۆن\" تەمەن ١١ ساڵ و خەڵکی گوندی \"گردوان\"ی ناوچەی \"مەرگەوەڕ\"ی سەربە شاری ورمێ پاش ٢٨ رۆژ بێ‌سەروشوێن بوون لە نزیک گوندی \"هاشم‌اوا\"دۆزرایەوە.

\"10964.jpg\"
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش دۆزرانەوە، بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی قانوونیی شاری ورمێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری بێ سەروشوێن بوون و مردنی \" بنیامین بێنهومۆن\" رانەگەیەندراوە.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستاش لاوێکی کورد بەناوی \"ئەسەد ئەرسەن\" کوڕی خالس کە ٢ مانگ پێش ئێستا لە دووکانەکەی خۆی لە شاری ماکۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوبوو، کە چەند رۆژ پێش ئێستا لە نزیک چۆمی \"زەنگبار\" دۆزرابوویەوە.