لە هێرشی چەكداری ئەمریكا بۆ سوریە، رێژیمی ئێران رووبەڕوبوونەوەی چەكداری هەڵنابژێرێت
21:59 - 6 خەرمانان 2713
Unknown Author
شۆڕش گوڵكار
خەڵكی وەزاڵە هاتووی سووریە بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دژ بە سەرەڕۆی و سەركوتی لە رادەبەدەری رێژیمی بەعسی ئەو وڵاتە بە سركردایەتی بنەماڵەی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئەسەد دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و نارەزایەتی نواندن، بەڵام مەخابن، رێژیمی سەركوتگەری بەعسی بنەماڵەی ئەسەد هەر وەكوو پیشەی هەمیشەی خۆی لە بەرانبەر ئەم نارەزایەتیانەدا دەستی دایە سەركوتێكی بێ بەزییانە و لە هەموو جۆرە كەرەسەیەكی قورس و سووكی عەسكەریش كەڵکی وەرگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی بەم دەنگە ماف خۆازانە بێنێ کە لەم نێوەشدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ پسانەوە پشتیوانی لەو رێژیمە كردوو بەردەوام پارەو تفاق و هێزی بۆ یارمەتیدانی ئەسەد نارد و بە گشتی تەواوی هەوڵی خۆی لەو ماوەیە وەگەڕ خست كە پێش بە رووخانی ئەم هاوپەیمانە ستراتێژیكەی كە هاوڕاز و هاوكاری بووە لە چالاكیە تیرۆریستیەكانی بگرێ و كەچی پاش دوو سێ ساڵ هیچ نەیتوانی كۆتایی پێ بێنی بەڵكوو بەهێزتر و بەرینتریش بوو تا جێگایەک كە هەنووكە بەس چەند گەڕەكێكی دیمەشقی پایتەخت لە كونتڕۆڵی ئەسەد ماوەتەوە رێژیمی بەعسی ئەسەد كە هەنووكە كارت گەیشتووەتە ئێسقانی و مەڕنەمۆكی لێ ئاڵاوە و بەرەو مەرگ و لە ناوچوون دەڕوات و خولەكەكانی كۆتایی هەتاهەتایی دەستی پێ كردووە دوایین پەلەقاژەی كردوو چەكی قەدەغەكراو ئەهریمەنی شیمیای دژ بە ژن و منداڵی بێ تاوان بە كار هێنا.
بە كار هێنانی چەكی كیمیای لە لایەن رێژیمی ئەسەدەوە كۆ دەنگیەكی نێونەتەوەی چێ كرد و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یەكەمین هەڵویستی رایگەیاند كە كاردانەوەی چەكداریمان دەبێ دژی ئەم كارە قیزەونەی ئەسەد و هێرشی چەكداری دەكەینە سەری تاكوو بزانێ كە كۆمەڵگەی نێونەتەوەی ناتوانێ دەست لەسەر دەست دابنێت تاكوو كۆمەڵكوژی لەو وڵاتە بكرێ، راگەیاندنی هێرشی چەكداری بۆ سەر رێژیمی سوریە ئێرانی هەژاند و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی لەم هاوپەیمانە نگریسە تیرۆریستە لە بەرامبەر هەڵویستی هێرشی چەكداری ئەمریكا دەستیان كرد بە فڕوفیشاڵ و هەڕەشە و گوڕەشە: جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند كە رێژیمی ئێران لە هەر بارودۆخێكدا پشتیوانی لە بەرەی بەرخۆدان و بە تایبەت ئەسەد دەكات.
وەزیری بەرگری كۆماری ئیسلامی رایگەیاند كە وەها هێرشێکدا سەقامگیری و هێمنی ناوچە لە نێو دەبات!.
جێگری ستادی هاوبەشی هێزە چەكدارەكانی ئێرانیش لە بەرامبەر هەڵویستی هێرشی چەكداری ئەمریكا بۆ سەر رێژیمی ئەسەد رایگەیاند كە تێپەڕاندنی هێڵی سووری سوریە ئاكامی خراپی لێ دەكەوێتەوە بۆ كۆشكی سپی.
سەرۆكی بە ناو پەڕلەمانی كۆماری ئیسلامیش هەر لەم پێوەندیەدا بە رۆژائاوای رایگەیاند: \"ئەگەر هێرش بكەنە سەر سوریە دەبێ نیگەرانی منداڵە نامەشروعەكەی خۆتان واتە رێژیمی زایۆنی بن\".
بەڵام ئەم هەڕەشەو گوڕەشانەی كۆماری ئیسلامی بەس لە چوارچێوەی قسە دەمێنێتەوە چوونكە كۆماری ئیسلامی بە درێژایەی تەمەنی پیشانی داوە كە پاراستنی نیزامی لە هەموو شت بۆی گرنگترە و بە كردەوەش تەقیە بەشێكی دانەبڕاوە لە سیاسەتی دەرەوەی، بۆیە لە ئەگەری هێرشی چەكدرای ویلایەتە یەكگرتووەكان كۆماری ئیسلامی رووبەڕووبوونەوەی چەكداری بەكار ناهێنێتوو وەكوو ئەزموونی عێراق و ئەفغانستان بەس پاش پڕۆسەی رووخانی رێژیمی دەسەڵاتدار دەست دەكات بە تەیاركردنی گروپە تیرۆریستیەكان بۆ كاری تەقینەوە و تیرۆركردن واتە شەڕی ناڕاستەوخۆ دەكات.