لە شاری یاریی مەشهەد منداڵان فێری بارهێنانی شەڕ دەکەن

20:57 - 5 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە پارکەکانی شاری مەشهەد بە ناوی \"پارک سنگی\" بۆ منداڵانی تەمەن ٨ هەتا ١٣ ساڵان شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق شێوە سازی دەکەن.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، حەمید سادقی بەرێوەبەری فەرهەنگسەرای \"کودک و آیندە\" لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بەناوی فەزای \"شهربازی\" گوویەتی: منداڵان پاش ناونووس کردن، بە سەر گرووپە ٨ هەتا ١٠ کەسیەکاندا دابەش دەبن و پاش لە بەرکردنی جلوبەرگی نیزامی بە ناو ١٢ ژووری ئەو پێشانگایەدا تێدەپەڕن.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو منداڵانە پاش تێپەڕین بە ژووری \"غەدیر\" لە ژووری مۆحبانی ئەهلی بەیت لەگەڵ بابەتی مەهدویت ئاشنا دەبن.

بە وتەی سادقی ئەو منداڵانە لە درێژەدا پاش ڕیزکردنیان بە ناو ژوورەکانی وەلایەتی فەقیهـ و ئینقلاب و دەفاعی موقەدەس‌دا دەڕۆن و لە دوایین ماکێتدا گومەزی ئێمامی هەشتمی شێعەکان هەیە.

ناوبراو دەڵیت؛ ئەو منداڵانە وەکوو شەڕکەرانی هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆز ماڵئاوایی لە ئیمام ڕەزا دەکەن و بۆ شوێنی شەڕەکان ڕەوانە دەکرێن و لە شوێنی شەڕەکان بە ناو دوژمنی جۆراوجۆری فەرزی تێپەڕ دەبن.

کەرەستەی شەڕی منداڵان \"هاویشتنی تۆپە پلاستیکییەکان بۆ لای دوژمنی فەرزی و تەقەکردن بە چەکی دار بۆ لای ماکێتی نتانیاهو، ئاڵای ئامریکا و ئیسرائیل وەسف کردووە و دەڵێت؛ پاش سەرکەوتنی شەڕ دەچنە ناو ژوورەی بەرگری لە حەرەمی زەینب و بابەتی داکۆکیکارانی حەرەم و شەڕ لە سووریە و هەروەها داعش و بیرۆکەی داعشیان فێر دەکەن.

ناوبراو له درێژەدا گوتی، پاش کێبڕکێی هاویشتنی تۆپ بە ماکێتی داعش، ئالی سعوودی و سەرکەوتن لە شەڕ لەگەڵ داعش\" و لە داوایین ژووردا، چاوی ئەو منداڵانە بە پەڕۆیەک دەبەسترێ و داوا لەو منداڵانە دەکەن بەو تۆپانە کە لە بەردەستیان دایە پازڵی ئاڵای ئیسرائیل نیشانە بگرن و تێکی بدەن و ئاڵای ئێران بەرز بکەنەوە.
\"38002.jpg\"

\"38000.jpg\"

\"38001.jpg\"