لە شاری مەهاباد هاووڵاتییەک کوژرا

14:43 - 6 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەک چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆیەکی نادیار لە شاری مەهاباد کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەک بەناوی \"هیوا مەعرووفی\" لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەاسراوەوە بە زەبری گولـلە کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە لە پێش نەورۆزەوە لە ساردخانەی شاری مەهابادا راگیراوە و هەتا ئێستا شوێنی نیشتەجێ بوونی کەسوکار و بنەماڵەکەی نەزانراوە.

هەروەها رۆژی سێشەممەی حەفتەی رابردوو هاووڵاتییەک لە شاییەکدا لە چوارڕێیانی ئازادیی شاری مەهاباد لەلایەن کەسێکەوە بە چەکی کڵاشنیکۆف کوژرا.