لە سایین‌قەڵا هاووڵاتییەک بەسەر بڕدراوی دۆزرایەوە

19:46 - 8 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە رۆژانی رابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەوشار بە شێوەیەکی گوماناوی سەربڕدراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٤ی رێبەندان تەرمی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \"جەعفەر قسمەتی\" خەڵکی گوندی \"قۆزڵوو\"ی ناوچەی هەوشاری سەربە شاری \"سایین‌قەڵا\" لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە سەر بڕدراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش کوژران لە بەر دەرکەی ماڵەکەی خۆی فڕێدراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەر هۆکاری کوژران و شوناسی بکوژ، یان بکوژەکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.