لە ساڵیادی کۆبانێدا
12:55 - 11 خەزەڵوەر 2716
Unknown Author
مەهدی خالید خەمبار
ملپێوەنانی کوردستان لە لایەن گروپی تیرۆریستی داعش و ئەنفالی شەنگالیەکان و ڕەشەکوژیەکانی کۆبانێ و هێرشەبەردەوامەکانیان بۆ سەرکەرکوک ڕێشەیەکی نەتەوەیی،سیاسی،مێژویی قوڵی هەیە، گەلی کورد بە یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتیمانی و تۆکمەترکردنی سەنگەرەکانی ڕوبەڕوبونەوە وهەڵتەکانی سنورەدەستکردەکان توانی فاڵی داعشچیەکان و ناسیونالیستە عەرەبەکان بەتاڵ بکاتەوە.
کۆبانێ هەم دەروازەیەکی گرینگی بەیەکەوە بەستنەوەی هەردو سنوری کوردستانی ڕۆژئاوا و باکورە وهەمیش ناوچەیەکی ستراتیژی دەوەڵەمەندە هەربۆیەش بۆ داعشچیەکان و دوژمنانی ناوچەکەبوەجێچاوتێبڕین وئامانجێکی گەورەی هێنانەدی خەونەکانیان. کۆبانێ کرایە ئامانجی هێرشێکی بەرفراون و درێژخایانی گەورە و بەر ڕەحمەتی هەمو جۆرە چەکێکی قورس و وێرانکەر، بەمەش شەڕڤانانی کوردیان پەلکێشی شەڕێکی خوێناویکرد و شەڕوانانی یەپەگە و یەپەژە کەوتنە نێو بەرخۆدانێکی یەکلاکەرەوە و بەرەی شەڕ گەیشتە ئەوپەڕی خاڵی گەرمی.
ژنانی کورد لەئێستادا توانیان ( زێڕینیای ئامێدی ) زیندوبکەنەوە و جیهانیان بردە باری ئەوەی کە ئیتر ناکرێ لە دورەوە وەک ڕابردو تەماشای فلیمە ئاکشنەکانی کورد بکەن هاوپەیمانان کە درکیان بە مەترسی ئەم ئافاتە لە سەر ئاسایشی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی و دیمکراسی کرد، ئیتر ناچار بەوە ببن گمەیەکی شەرمنۆکانەیان لێبێت، دەکرا بەر بەو وێرانکاریە گەورەیەی کۆبانێ بگیرێ !؟ خاوەخاوی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا زۆری خایاند ، بۆیە داروبەردی بەسەریەکدا ڕوخا و بو بە شوێنەوار و مۆزوخانەیەکی شەڕ.
شەڕ لە کۆبانێخوێناویتر و کارەساتبارتر دەبو، خوێنی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوایەتی لە شادەماری تاکی کوردا دەستی بە جمانکرد، کۆبانێ وەک سومبوڵێکی پیرۆزی خۆڕاگری دەبینرا،هەر بۆیەش ڕژانە سەر شەقامی کوردستانیان هەمو وڵاتانی گرتەوە هەرێمی کوردستانیش بەمەبەستی قایلکردنیان بە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆکۆبانێ و فریاکەوتنی شەڕڤانانی کورد، تاکە ڕێگەی وشکانیش بۆ گەیاندن خاکی تورکیا بو، بەڵام ئەمە بۆ تورکیای کەمالیست زۆر قورس بوو، چونکە کەوتنی کۆبانێ بە خاڵی هاوبەشی بەرژەوەندیە سیاسی و ئەمنیەکانی خۆی و داعش دەزانی.
بەخۆشی بو یان تورشی؟ ڕەوانەکردنی هێزی پێشمەرگە و چەکی قورس بە خاکی تورکیادا چوە بواری جێبەجێکردنەوە و جێدەستیشی لە ئازادکردنی کۆبانێدا کاریگەربو، لە دوای ١٣٥ ڕۆژ خەبات و قوربانیدان کۆبانێ بە تەواوەتی لە چەتەکانی داعش پاککرایەوە، لە ئێستاشدا لە هەمو لایەک خەریکە تەنگ بەداعش هەڵدەچنن.
کاتی ئەوە هاتوە کورد وەک گەلێکی بەشدار لە هاوپەیمانێتی جیهانی دژ بە تیرۆر و تیرۆریزم هەژماربکرێ ، بۆ ئەوەشی ئەم هاوپەیمانیە بەردەوام بێت پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان ئیتر واز لەم دوفاقیە لەگەڵ کورد بهێنن،ناکرێ ئەمریکا و ئەوروپابەردەوام کورد لە سەر ڕابردوی سزابدەن و بیکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان !نابێت لێرە بەدواوە خاوە خاو لە چارەسەرکردنی کێشەی میلەتێکی ٤٥ ملیۆنی بکرێت و ڕێز لەم هەمو قوربانیدانە نەگیرێت کە لە پیناو مرۆڤایەتی و ئاشتیدا بەخشیویەتی و دەیبەخشێت.
مەترسیەکان بەردەوامن لە دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای تاکی کورد، لە ڕۆژئاوا و لە باشور شەڕێکی خۆێناوی درێژەی هەیە، سەرکێشیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەردولا بەردەوامن،تروسکایی گەرەنتیەکی نێونەتەوەیی بۆ ئایندە و چارەنوسی گەل و نیشتیمانەکەمان بۆ دوای داعش و گرتنەوەی موصل و حەویجەنابینرێت!
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.