لە روانسەر هیزە ئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەمـاڵەی هاووڵاتییەکی کوژراو کرد
19:03 - 16 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری روانسەر،هێزە ئینتزامی وئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەمـاڵەی ئەو قوربانییە کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای کوژرانی \"شارام عەزیزی\" لەلایەن گوروبانێکی پاسگایەکی رانسەورەوە، هێزە ئەمنیەتیییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو هاوولاتییە کردووە کە نابێ لەمەڕ چۆنیەتیی کوژرانی رۆڵەکەیان هێچ لێدوانێک بۆ راگەیاندنەکان بدەن و زانیاری بڵاو بکەنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کە رەوانەی پزیشک قانوونیی شاری کرماشان کراوە، بە بنەماڵەکەی نادرێتەوە.
هەمان سەرچاوە وتیشی ساڵی پار کوڕێکی بنەماڵەی عەزیزی بەناوی \"کوورش عەزیزی\" کە سەربازی هێزی ئینتزامی بووە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و هەتا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی روون نەبۆتەوە و هیچ وەڵامێکیان بە بنەماڵەکەشیان نەداوەتەوە.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەز شارام عەزیزی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی پاسگایەکی روانسەرەوە دەستبەسەر دەکرێ پاشان دەیکوژن و دواتر ئەو هێزانە تەرمی شارام عەزیزی دەگوازنەوە بۆ پزیشک قانوونی ئەو شارە و هەڕەشە لە کارمەندانی پزیشک قانوونی ئەو شارە دەکەن هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە خۆ کوژی رابگەیەنن.
لەبەر گوێ نەدانی کارمەندانی پزیشک قانوونی شاری روانسەر بە هەڕەشەی هێزە ئینتزامییەکان، تەرمی ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشک قانوونی شاری کرماشان دەکرێ و هەتا ئێستا لە پزیشک قانوونی شاری کرماشان راگیراوە و بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان راگەیاندووە کە تەرمی کوڕەکەیان پێ نادرێتەوە.