له‌بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی رۆژنامه‌نووسی کوردی‌دا، سڵاو له‌نووسه‌رانی ده‌روه‌ست!
14:23 - 2 بانەمەڕ 2715
Unknown Author
رەحیم رەشیدی
ئاشکرایهلهرێکهوتی ٢ی بانه‌مه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به٢٢ی ئاوریلی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی به‌ملاوه، پاش ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رو سوار چاکی مه‌یدانی ڕۆژنامه‌نووسی کورد، مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناخه‌ی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی له‌شاری قاهیره، له‌وڵاتی میسر دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بهرهنجو کوێرهوهریو ماندوو بوونێکی زۆر، له‌و په‌ڕی ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویی‌ماڵی‌و که‌م کهرهستهیدا، کارێکی ئاوا مه‌زنی ده‌ست دایه‌و به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی \"کوردستان\"، وه‌کوو یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی بڵاوکراوه‌ی کوردی، مۆمێکی پر تیرێژی بۆ خه‌باتگێرانی بواری قهڵهمو نووسین داگیرساند، بهچهشنێکلهههموو سه‌رده‌مه‌کاندا، ڕووناکبیرانی به‌په‌رۆش بۆ ئه‌ده‌ب، پهیڤو وێژه‌ی کوردی، ده‌توانن بۆ بڕینی رێگا تاریک‌و تنووکه‌کان، که‌ڵکی شایان‌و شیاوی لێوه‌رگرن.
به‌ئاوڕدانه‌وه له‌و راستییه،دهستپێکو سه‌رهه‌ڵدانی وه‌شان‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵین ڕۆژنامه‌ی کورد به‌زمانی کوردی، نه‌ک له‌سه‌ر ئاخی کوردستان، به‌ڵکوو له‌تاراوگه‌و به‌دوور له‌نیشتمانی کورد واتهکوردستان هاته‌ئاراوه، ئه‌م دیاردهلهههناوی خۆیدا دهرخهرو ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییهحاشا هه‌ڵنه‌گره‌یه،بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی کورده‌کان به‌هۆی سیاسه‌تی سهرکوتو داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کورد‌و کوردستانهوهمهوداو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕچه‌شکێنێکی وه‌کوو مێقداد به‌درخان نههێشتۆتهوهتاکوو بکارێلهسهر خاکی باو‌و بایرانی خۆی،به‌هێزو وزه‌یه‌کی پترو بهبهرچاوڕوونیهکی زۆرتره‌وه،شه‌تڵی یه‌که‌مین رۆژنامه‌نووسی کوردی بنێت.
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخهتاقهت پڕوکێنو ئه‌سته‌مه‌یه،لهحهوڵو تێکۆشانی مێقداد به‌ردخان بۆ چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی \"کوردستان\"، تێدهگهینو باشتر نرخی ههنگاوهمهزنهکهیمان بۆ ئاشکرا ده‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، دهستدانهکارێکی ئاوا، ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌شه،ڕۆڵهکانینهتهوهی کورد، له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و توونا کردندا، چۆکیان دانه‌داوه، به‌ڵکوو بهڕوکردنهکاری فه‌رهه‌نگی حه‌ولیان داوهسیاسهتی سڕینه‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه، بکهنهبڵقی سه‌رئاو.
هه‌ر بۆیه، حه‌وله‌کانی خه‌باتگێڕانی به‌درخان له‌م بواره‌دا، هیج که‌متر له‌تێکۆشانی ئه‌و رۆڵهخهباتگێرانهنهبووهکهلهچیاو دۆڵه‌کانی کوردستاندا، به‌پشت به‌ستن بهخهڵکو یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌وان، مان‌و مه‌وجودیه‌تی کوردیان به‌فیدا کردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان پاراستوه‌و دیپارێزن.
ئه‌م هه‌ستی ده‌روه‌ستی‌و بهرپرسیهبوو، ساڵانێک پاش حهولهبهپێزهکانی به‌درخان، ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، وێرای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ١٩٤٦ی زایینی، وێرای ده‌ستبه‌رکردنی سه‌روه‌ری سیاسیی، به هه‌موو توانایانهوهبۆ په‌ره‌پێدان بهزانستو پێشکه‌وتنی فره‌لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به‌ئامانجی چاندنی تۆوی هوشیاری نهتهوهییو چاوکراوه‌یی خه‌ڵک، په‌ره‌یان به‌بواری ڕۆشنبیری بهگشتییو ڕۆژنامه‌نووسی به‌تایبه‌تی دا. بڵاوکرانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و نامیلکهلهماوهیهکی کورتی ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا که‌که‌متر له ١٢ مانگ ته‌مه‌نی هه‌بوو، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌و راستییه.
گومانی تێدا نیه،ئهزموونو خزمهتهبهرچاوهکانی کۆماری کوردستان، که شانازیدامهزراندنو پێکهێنانی وه‌کوو ڕووداوێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی کورد، بۆ هه‌موو نیشتمان په‌روه‌رانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م به‌ستێنه‌دا حیزبی دێموکرات وه‌کوو دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمار، دوو جار شانازی پێده‌بڕێ.
باندۆری لاینهجۆربهجۆرهکانی کۆمار، لهڕاپهرینو ڕابوونهکانی پاش کۆمار‌دا، کهڕۆڵهکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد لێرهوهلهوێ، پێکیان هێناوه‌و ده‌یهێنن، به‌باشی دیار‌و به‌رچاون.
په‌ره‌سه‌ندنی بواری رۆژنامه‌نووسی کوردی، پاش شۆڕشی ئه‌یلوول‌و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له‌و قۆناغه‌دا له‌باشوری کوردستان، به‌باشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
حاشا لهوهناکرێ،تاکوو ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران، دواتر راپه‌رینی مه‌زنی به‌هاری ١٩٩١ی زایینی، له‌باشوری کوردستان، ئهوهخهباتگێڕانی کورد‌و پێشمهرگهڕۆژنامهنووسهکان بوون، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌تاراوگه، له‌چیاو دۆڵ‌و له‌دڵی ئه‌شکه‌وته‌کاندا؛ هه‌وڵی پاراستنی زمان‌و په‌یڤی کوردیان داوه‌و مێژووی ڕۆژنامه‌نووسی کورد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌مو کوڕیه‌کان له‌م پێوه‌ندیه‌دا، ئه‌م حهولهشوێندانهرانهههرگیز له‌بیر ناباته‌وه‌و به‌چاوی رێزه‌وه‌سه‌یری ده‌کات.
هه‌رچه‌ند به‌شێکی به‌رچاو له‌خه‌ڵکی کوردستان خوێنده‌وار نه‌بوون، به‌ڵام نووسین‌و نووسراوه‌ی جۆراوجۆری رێکخراوهشۆرشگێڕو ئازادی خوازه‌کانی کورد، ته‌نانه‌ت له‌ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندنی رژیمهسهرهرۆکاندا، ئه‌م دهستو ئه‌و ده‌ستی کردووه‌و ده‌یکات.
له‌خۆڕا نیهتاکوو ئێستاش گیرانی نووسراوه‌یه‌کی رێکخراوهدێموکراتو شۆڕشگێره‌کان به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه، له‌و وڵاتانه‌ی رووی ئازادی بهخۆوهنهدیوه، باسی سه‌ره.
ئێستا له‌هه‌لومه‌رجێکدا باسی ساڵرۆژی ڕۆژنامه‌نووسی کورد ده‌که‌ین، بهخۆشیهوهله باشوریکوردستان، به‌هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی، یاسایی‌و خه‌ڵکی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان، کهدهستکهوتی خه‌باتی پڕ له‌قوربانیدانی کورده‌کانه، رۆژنامه‌نووسی کوردی هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه‌و پێشکه‌وتنی دیاری به‌خۆوه‌بینیوه، بهڕادهیهکدهکرێ جێگای هیوا پێبه‌ستن بێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نابێ ئه‌و راستیهلهبهر چاو نه‌گرین،به‌هۆی نه‌بوونی کیانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، تاکوو ئێستا بواری له‌بار بۆ پێکهاتنی رۆژنامه‌نووسی سهربهخۆو ئاکادمیک وه‌کوو ئه‌وه‌ی له‌وڵاتانی دێموکراتداو پێشکه‌وتوودا باوه‌و رۆژنامهبهدهسهڵاتی چوارم ده‌ژمێردرێت، به‌رچاو ناکهوێتو تاکوو گه‌یشتن به‌و قۆناغه، رۆژنامه‌نووسانی کورد، ڕیگایه‌کی دوور‌و ئاسته‌میان له‌پێشه.
له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به‌هۆی تۆڕی جیهانی ئینترنێت‌و په‌ره‌گرتنی هه‌رچی زۆرتری ڕایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندی‌و سازبوونی ئامێرهپێشکهوتوهکانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه، بههاتنهئارای ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕو وێبلاگ‌و بڵاڤۆکهجۆربهجۆرانه، ده‌بێ دڵخۆش بین به‌وه‌ی دهسهڵاتهدژبهرهکانی ئازادیبهیان، بهبهرهێوهبردنی سیاسه‌تی تیرۆر، گیران، بێ سه‌روشوێن کردنی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرس، بهفیلتێر کردنی وێبلاگهکانو مالپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت، حه‌ولی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن خه‌ڵک ده‌ستیان به‌زانیاری پێویست ڕانه‌گات، که‌چی په‌ره‌سه‌ندنی رۆژبه‌رۆژی ئه‌م بوارانه‌و حه‌وله‌کانی خه‌ڵک بۆ تێگه‌یشتنی دوروست له‌کێشه‌کان، ده‌توانێ دوژمنان‌و دژبه‌رانی ئازادی‌و دێموکراسی له‌گه‌یشتن به‌م ئاواتهیاندا، ڕه‌نچ به‌خه‌سار بکات.
ئه‌گه‌ر\"جۆهان کالۆس\" له‌شاری ستارسبۆرگ، له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا، نزیک به٣٠٠ ساڵ پێش مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌نووسی جیهانی دامه‌زراند، ده‌بینین کورده‌کان سه‌ره‌رای نه‌بوونی ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی نهتهوهییو که‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌تی پێوسیت له‌م بواره‌دا، هه‌نگاوی باشیان هاویشتوه‌و ده‌هاوێژن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازی ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌یانه،به‌ڵام رازی نیین‌و بۆ پێشکهوتنو ستاندارد کردنی رۆژنامه‌نووسی کوردی، وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م لهکۆمهڵگدا، به‌رپرسانه‌و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدا، به‌له‌قاودانی پرۆژهدهستهمۆو سڕبووه‌کانی نه‌یارانی کورد له‌م به‌ستێنه‌دا، به‌ئاشکرا کردنی قهڵهمهچاوچنۆکهکانی عه‌وداڵی پوڵ‌و پاره، به‌شێنه‌یی، به‌ڵام به‌رچاو ڕوونانهو شایی به‌خۆ،بۆ پێشهوهههنگاو ده‌هاوێژن.
له‌بیره‌وه‌ری سالڕۆژی رۆژنامه‌نووسی کوردی‌دا، وێرای به‌رز نرخاندنی هه‌موو ئه‌و تێکۆشانانهیلهم بواره‌دا کاریان کردوه‌و قهڵهمهکهیانو ماندوو بوونیان له‌خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ڕاستی‌و ئازادی به‌یاندا بووه، بۆ پێشکهوتنو تێگه‌یشنی خه‌ڵک له‌راستیه‌کان هه‌نگاویان ناوه‌و ده‌ینێن، پیرۆزبایان پێدهڵێنو له‌و رێگا پیرۆزه‌دا، هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌ته‌نیشت ئه‌واندا ده‌بینینه‌وه؛ له‌کانگای دڵمانهوههیوای سهرکهوتنو پێشکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
به‌رزو به‌رێز بێ یادو بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌نووسی کورد.
سڵاو له‌گیانی مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، بناغه‌دانه‌ری ڕۆژنامه‌نووسی کورد.
سڵاو لهقهڵهمهدهروهست، ئازا‌و بوێره‌کان.
سڵاو له‌هه‌موو ئه‌و گیانانه‌ی له‌پێناوی ئازادی‌دا، سهربهرزانهسهریان دانا.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی وئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.