لایه‌لایه، ته‌نیا گۆرانییەک که گۆڕانی به‌خۆوه نه‌دی
14:40 - 3 سەرماوەز 2712
Unknown Author
فه‌ردین که‌مانگه‌ر
بێگومان هه‌مووکه‌س به‌بێ ئەوی که خۆی بیەوێ یان نه‌یەوێ؛ لەزاری دایکانەوه گوێ بیستی ئاهەنگ و گوژانی لایەلایه بوونه.
لایەلایه هه‌ر له مێژەوه له‌ناو کو‌لتوور و فەرهنگی نەتەوەکان و به‌تایبه‌ت له کوردستان به شیۆهیەکی زاری چین به چین هاتووه. و وەکوو دارێکی بەهێز له بەرانبه‌ر زریانه‌کاندا به‌ربه‌ره‌کانێی کردووه. هه‌ڵبه‌ت جێگەی ئاماژه‌یه، که لایەلایه تێکه‌ڵێک له هەست، بیر و باوه‌ڕی دایکانه و لەم ئاهه‌نگه‌دا دایکان رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن.
لایەلایه یان له راستیدا ده‌بێ بڵێین گۆرانییەکی تایبەت به منداڵ، له هه‌موو جیهان به فه‌رهه‌نگۆکی، لایەلایه ، لای لای ، لۆ لۆ ، لالی دو دوه ناوبانگی هه‌یه.
کانگای گۆرانیی منداڵان دڵی پرههستی دایکان
هه‌روه‌ها که ئاماژه کرا، دایکان بۆ هێمن کردن و بەخێو کردنی منداڵ به که‌ڵک وه‌رگرتن له دڵی پرهه‌ست و زاری شیرینی خوی گۆرانی لایەلایه ده‌چریکێنێ.
گه‌رچی منداڵ هیچکات له مانای وشەکانی زاری دایکی ناگات، بەڵام ته‌نیا لەسه‌ر ئەو مۆسیقایه که به ریتمی خۆی دەیخوێنێت، منداڵ چێژی لێ ده‌بات. که دایکانی کوردستان له‌مێژه‌وه به لایه منداڵان به خێو و په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
ناوەرۆکی گۆرانی منداڵان، ئاوات و ئارزووکانی دایکانه
کاتێک گوێ بیستی لایه لایه ی دایکان ده‌بین، و به وردی شرۆڤه‌ی ده‌که‌ین تێده‌گه‌ین که ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌زاران مانا و ئاموژگاری بۆ منداڵان و کومهڵگە، چون ژنان به‌و گۆرانیه ده‌سه‌لمێنن که که‌موکورتییه‌کانی ژیانیان لەپێناو لایەلایه به کۆمەلگە رابگه‌یەنن که ده‌توانین له چه‌ند خاڵی گرینگدا دابه‌شی بکه‌ین.
یه‌کم : ده‌ربڕینی ئارەزووکانی دایکانه بۆ منداڵانی خۆیان وه‌کوو خۆی بکات و پهرەی پێ بده‌رێ ره‌گه‌زی خۆی بێ، و له ئاکامدا یەک حه‌ز ده‌کات منداڵ ببێته گۆچانی ده‌ستی دایکی.
دووه‌م: پاڕانه‌وه له یه‌زدان، پێغمبه‌ران و بۆ دابین کردنی له‌شساغی و سڵامه‌تیی منداڵ، که ئه‌م له ناوچه جۆرواجۆرەکانی کوردستان تایبهتمەندیی خۆی هه‌یه، چونکە بەهۆی هه‌بوونی ئایینه جۆرواجۆره‌کان له کوردستان تایبهتمەندیی خۆی هه‌یه، چونکە بەهۆی هەبوونی ئایینه جۆرواجۆره‌کان له ناوچه‌که‌دا، که هه‌رکام به شێوه‌یەکی تایبه‌ت له خودای مه‌زن ده‌پاڕێنه‌وه هەڵبهت ریتمی گۆرانیی کوردی ته‌نیا زمانه‌که‌یان (زاراوه‌که‌ی) دەگۆڕێت.
سێیه‌م : ده‌ربڕینی هه‌ستی دایک سه‌باره‌ت به منداڵه‌که‌ی که بەهۆی خۆشه‌ویستییه ده‌روونییه‌کانی خۆی، منداڵەکه‌ی وه‌کوو گوڵ، بولبولی ژیانی ده‌ناسرێ هه‌روه‌ک که ده‌ڵێن، پرسیاریان کرد له \"ژوژوو\" که منداڵی کێ شل و نه‌رمه؟ وه‌ڵامی دایه‌وه: وه‌ڵڵا له منداڵی من شل و نەرمتر نیه . که ئه‌و ده‌سه‌لمێنێ دایکان هەستێکی تایبه‌تییان سه‌باره‌ت به مندڵانیان هه‌یه.
چوارەم: ده‌ربڕینی ده‌رد و ره‌نجه‌کانی دایکان له کۆمەڵگەی کوردستاندا. ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له کۆڕ نه‌بوونی منداڵه‌که‌ی که ئێستاکه کچه، له غه‌ریب بوونی خۆی، دوور که‌وتنه‌وه‌ی له که‌سوکاری، واته باوانی چۆن بەهۆی فه‌رهەنگ و کولتووری، کچان پاش گواستنه‌وه بۆ ماڵی شوو له باوان دوور ده‌که‌وێته‌وه و ته‌نیا خه‌مخۆری خوی منداڵه‌که‌ی ده‌زانیت کەله رێگای هه‌ڵبه‌ستی جوان و ئاهنگ و ئاوازی جوانه‌وه لەگه‌ڵ هاوده‌مه‌که‌ی ده‌دوێ که جاری وا هەیه منداڵه‌که‌ی به سندووقی راز و نیازی خۆی ده‌زانێت.
پێنجەم: هەندێک جاریش دایک بۆ ئه‌وەی بیسه‌لمێنێت که جیهان و دونیای مێروولەکان هه‌موو کات هێمن نیه جاروبار پڕه له مه‌ترسی و له ریگای لایەلایهوه منداڵ له گیانله‌به‌رانی خه‌یاڵی و نهێنیی و ئه‌فسانه‌یی وه‌کوو دێ‌و، جن، ئاماژه ده‌کات به منداڵه‌که‌ی که رێگای داهاتووی تۆ پر له مه‌ترسییه .
شه‌شم: دایکان هه‌موو جار له نێوان بابه‌ته کۆمەڵایەتی و رامیارییه‌کانی کۆمه‌ڵگە، دهسەڵاتداری ناوچه و لاتێک بوونه، و هه‌ر به‌م بۆنەوه جاروباریش لایەلایهکانی دایکان بۆنی رامیاری و شۆڕشگێڕانه‌ی بەخۆوه بینیوە، بەڵام ده‌توانم ئاماژه بکه‌م که جوانترین و رێکوپێکترین لایەلایه ئه‌وەیە که هه‌ست و خۆشه‌ویستیی دایک بناغەدانهری لایه‌لایه‌یه که لەم لایەلایانەدا جوانترین هه‌ستی مرۆڤانە شه‌پۆل ده‌دا.