لاوێكی سەردەشتی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
16:42 - 12 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ ماڵپەڕی \"شارۆنیووز\" لە سەردەشت بڵاوی كردەوە، لاوێكی ئەو شارە بەهۆیەكی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەبووبەكر ئەبووبەكری ئەو لاوە سەردەشتیەیە كە رۆژی چوارشەممە خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هەتا ئێستا لەمەڕ هۆكاری ئەو خۆكوژیە و وردەكاریی زیاتر لەم بارەوە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەند حاڵەتی خۆكوژی و خۆسووتاندن لە شاری سەردەشت و سنووری دەورووبەری رووی داوە.
كارناسانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان چوونە سەری ئامار و رێژەی خۆكوژی و خۆسووتاندن لە ناوچەی سەردشەت مەترسیەكە لەبەردەم كۆمەڵەی فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیی ئەو شارەدا.
ئەمڕۆكە لە شار و كۆمەڵگایەكی بچووكی وەك سەردەشت ئاماری خۆكوژیی لاوان گەیشتۆتە ئاستێك كە ناكرێ چاوپۆشیی لێ بكرێت.
بەپێی زانیاریی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 10 كەس لە دوو رەگەزی ژن و پیاو بەهۆی جۆراوجۆرەوە، خۆیان كوشتووە یان خۆیان سووتاندووە.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، لەوانەیە ئاماری راستەقینەش لەم رێژەیەش زیاتر بێت.