لاوێکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا

17:33 - 1 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "شەهاب ئاجی" کوڕی "حوسێن"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەرگول" و دانیشتووی نەغەدە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ورمێ، دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە کوردە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

لە ماوەی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەتییەکان چەندین جار ئەو لاوە کوردەیان بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەیان لێکردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.