لاوێکی مەهابادی دەسبەسەر کرا

11:54 - 4 گەلاوێژ 2720

هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "سیاوەش ڕووزخوون" کوڕی "ناسر"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کرد.

ئەو لاوە زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.

"سیاوەش ڕووزخوون" ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر" بێبەری بووە.