لاوێکی مەریوانی ۲۱ ڕۆژە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپادایە و چارەنووسی ناڕوونە

20:27 - 7 گەلاوێژ 2720

لاوێکی کورد بە ناوی "ئازاد دانشوەر"، کوڕی "حامی"، تەمەن ۲۲ ساڵ و خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
 
ناوبراو سێ ساڵ ئەندامی حیزبێکی کوردیی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران، ماوەی ۲۱ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراوە.

"ئازاد دانشوەر" شەش ڕۆژ لە ئیتلاعاتی سپای مەریوان بووە و دواتر بۆ ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.