لاوێکی سەرپێڵ‌ زەهاوی دەسبەسەر کرا

13:37 - 7 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، لاوێکی سەرپێڵ ‌زەهاوی بە ناوی "هادی عەزیزی" تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو لاوە بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لاوە کوردە لەبەر دەستدا نییە.