لاوێکی بۆکانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا

11:41 - 1 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەحمەد ناسری" خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، لەگەڵ "جەلال ناسری" لە گەڕەکی "ئەمیرئاوا"ی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعات کرابوو.

"جەلال ناسری" پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە گرتنگە ئازاد کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئ"ەحمەد ناسریـ"ـان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.