قاسم سلێمانی له‌نێوان وه‌هم و جێگرتنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن‌دا
14:15 - 18 گەلاوێژ 2715

چه‌نگیز شكاك
قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، ته‌نیا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌كه‌وه‌له‌ناو سیسته‌می كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه‌و راسته‌وخۆ فه‌رمان و فه‌رمووده‌بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی تاران له‌رێبه‌ری رێژیم وه‌رده‌گرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه‌به‌هۆی ده‌سه‌ڵات و ده‌سترویشتوویی ئێران له‌عێراقدا بۆته‌مه‌رجه‌عێك بۆ عێراقییه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌كێشه‌كانیان.
كلتووری ئافرینه‌ری دیكتاتۆر و دروستبوونی بووشاییه‌كه‌ی
بۆ ماوه‌ی ٣٥ ساڵ رێژیمی به‌عسی عێراق، به‌تایبه‌تی دیكتاتۆره‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌هۆی شێوازه‌هۆڤانه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق و سیاسه‌ته‌دژ مڕۆییه‌كانی، دروستكردنی ترس و تۆقاندن و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان، شان له‌شانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دا، به‌تایبه‌تی خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری رێژیمی ئێران كه‌هه‌ردووكیان له‌شێوازی حوكمڕانی دوو رووی دراوێك بوون.
هه‌رچه‌نده‌هیچ یه‌كێكیان له‌ژیاندا نه‌ماون، به‌ڵام كلتووری ده‌سه‌ڵاتدارییان هێشتا له‌حوكم دایه،كه‌هه‌ر كامه‌یان به‌شێوازێك درێژه‌به‌ژیانی سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی ده‌دات.
قاسم سلێمانی، ته‌نیا ناوێك نییه، به‌ڵكو بۆته‌سیسته‌م و كلتوورێك كه‌پاش ساڵی ٢٠٠٣ـه‌وه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران هاورده‌ی عێراق كرا و به‌هۆی زۆرینه‌ی شیعه‌وه‌توانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پیلانه‌كانی ئێران له‌عێراق جێبه‌جێ بكا‌ت، هه‌ر له‌دروستكردنی گرووپه‌توندره‌وه‌كانی شیعه‌و ته‌یاركردنیان به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تا ده‌گاته‌قۆرخكردنی كایه‌ی سیاسی عێراق و سه‌پاندنی ئیراده‌و خواستی ئێران به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و لایه‌نه‌كانی عێراقی، به‌تایبه‌تی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته. به‌داخه‌وه‌لایه‌نه‌كوردییه‌كانیش به‌هۆی كێشه‌ناوخۆییه‌كانیان كه‌وتوونه‌ژێری كاریگه‌رییه‌كانی.
رۆژانێك سه‌دام حوسێن یه‌كه‌مین و دوایین كه‌س بوو كه‌بڕیاری ده‌دا و كێشه‌كانی عێراق به‌شێوازی خۆی و به‌پێی به‌رژوه‌ندیی به‌عسزیم و ته‌عریب یه‌كلا ده‌كرده‌وه. به‌نه‌مانی رێژیمه‌كه‌ی، بووشاییه‌ك له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری عێراق دروستبوو كه‌پێویستی به‌پڕكردنه‌وه‌یه‌كی به‌خێڕا هه‌بوو. چۆنكه‌خه‌ڵكی عێراق به‌تایبه‌تی شیعه‌و سونه‌كانی ئه‌م وڵاته‌نه‌ك ته‌نیا له‌ماوه‌ی ٣٥ ساڵ حوكمی به‌عسییه‌كان، به‌ڵكو به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردووه‌له‌سه‌ر كلتووری حوكمڕانی تاكه‌كه‌سی، فه‌رمانبردن و په‌یره‌وكردن په‌روه‌رده‌كرابوون.
هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا و هه‌لی ئێران
ئه‌و بووشاییه‌ی كه‌له‌گۆڕه‌پانی گشتی عێراق دروست ببوو، هه‌ڵێكی زێڕین بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ره‌خساند كه‌بۆ خۆیشی ماوه‌ی ٣٦ ساڵه‌به‌م كلتووره‌حوكمی گه‌لانی ئێران ده‌كات. به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌رفه‌ته‌زێڕینه‌كه‌ی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌بوون كه‌پاش رووخانی به‌عس، سیسته‌مێكی ئازاد و دێموكراسی شوێنی ده‌گرێته‌وه‌كه‌هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ته‌رخانكردبوو، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه‌كلتووری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی عێراق توانایی هه‌ڵگرتنی په‌یامی رۆژئاوا، كلتوری دێموكراسی، لێبورده‌یی، یه‌كتر قبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی نییه. ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می به‌عس هه‌بوو، به‌ڕێگه‌ی هێز و ترس و توقاندن چه‌سپابوو. كۆماری ئیسلامی ئێران‌به‌هۆی ئه‌زموونی هاوشێوه‌و كلتووره‌هاوشێوه‌كه‌ی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعبیانه‌تر له‌رۆژئاوا به‌رامبه‌ر عێراق هه‌بوو.
ئه‌وه‌توانایی و لێهاتوویی قاسم سلێمانی نییه‌كه‌بووه‌مه‌رجه‌عی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له‌عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌دوو بابه‌تی گرنگ و ستراتیژییه‌وه‌هه‌یه. یه‌كه‌م، باڵاده‌ستبوونی ئێران له‌عێراقدا كه‌دوا رووداوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌و پێشهاته‌كان گواهیده‌ری ئه‌م راستییه‌ن و كه‌س ناتوانێت حاشای لێ بكا‌ت، هه‌ر به‌رپرسێكی سه‌ربازی و توندره‌وی ئێران ده‌توانێ ئه‌م رۆڵه‌بگیرێت، ئه‌وه ده‌توانێ‌په‌یوه‌ندیی به‌فاكته‌ری زۆرینه‌ی شیعه، كلتووری هاوشێوه‌یان ناتوانایی نه‌یارانی ئێران له‌عێراقدا و پاشه‌كشه‌كردنیان به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئێران بێت. دووه‌م، پڕكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بووشایی گۆڕه‌پانی عێراق كه‌به‌درێژایی مێژووی ئه‌م وڵاته،بڕیاردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان به‌پێی راوێژ، دیالۆگ و سیسته‌می دێموكراسی نه‌بوویه، به‌ڵكو دیكتاتۆرێك به‌پێی حه‌ز و ویستی خۆی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه. ئه‌و كلتووره‌له‌ناخی كلتووری هۆزایه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌سه‌رچاوه‌گرتووه‌كه‌تا ئێستاش له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رۆك هۆزه‌كان به‌هۆی گوێڕایه‌ڵ بوونی ئه‌ندامانی هۆز دوایین بڕیارده‌ری هه‌زاران كه‌سن بۆ هه‌ڵویست وه‌رگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر بابه‌ته‌گرنگ و ستراتیژییه‌كان.
رۆڵی راگه‌یاندن
راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنی رۆژئاوا و لێدوانی هه‌ندێ به‌رپرسانی رۆژئاوا له‌وانه‌ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان رۆڵێگی گرنگیان هه‌بووه‌له‌دروستكردنی وه‌همی قاسم سلێمانی و گه‌وره‌كردنی.
نموونه‌كانی وه‌ك: \"كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می رۆژهه‌ڵات\"، \"به‌ده‌سه‌ڵاتترین ئه‌ركداری نهێنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست\"، \" مه‌ترسیدارترین پیاوی جیهان\" یان ئه‌وه‌ی كه\" قاسم سلێمانی به‌هێزترین پیاوی عێراقه\" و زۆرێك له‌ناسناوه‌كانی نائاسایی و خۆنمایشكردنی له‌هه‌ندێ شوێن به‌تایبه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌شوێنه‌سه‌ربازییه‌كانی شه‌ری دژی تیرۆریستانی داعش پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌م كه‌سه‌به‌خشیوه،كه‌به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌ی میدیا و رۆژه‌ڤی سیاسی، ته‌نیا سێبه‌ر و فه‌رمانبه‌رێكی گوێڕایه‌ڵی رێبه‌ری رێژیمه‌و به‌فه‌رمانێكی ئه‌و له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی ئێران و ناوچه‌كه‌ده‌سڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریستانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌سوونه‌كانی عێراق، قاسم سلێمانی له‌رێگه‌ی میدیاوه‌گه‌یشته‌لوتكه، پاش ئه‌وه‌ی سوپای پڕچه‌كی عێراق له‌به‌رامبه‌ر گرووپێكی تیرۆریستی به‌پێجامه‌و پێخاس هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و به‌بێ به‌رگری له‌ناوچه‌سوونییه‌كانی عێراق رایكرد و داعش به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت پێشڕه‌وی كرد.
رۆژنامه‌ی سه‌ندی تایمز رۆژی ١٥ حوزه‌یرانی ٢٠١٤ (٢٥ پووشپه‌ڕ) له‌هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی عێراقی بۆ به‌رگری له‌به‌غدا به‌ئه‌ستۆ گرتووه.
هه‌رچه‌نده‌نكۆلی له‌رۆڵی سه‌ربازی و ئه‌منی ئێران به‌فه‌رمانده‌یی قاسم سلێمانی بۆ پێشیگرتن به‌پێشڕه‌وی داعش به‌ره‌و به‌غدا و ناوچه‌شیعه‌كانی ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه‌عێراق له‌به‌ر هێرشی داعشه‌وه‌تووشی ببوو و مه‌ترسی كه‌وتنی به‌غدا و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ئارادابوو و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له‌عێراق ده‌كشانه‌وه، ئاماده‌بوونی قاسم سلێمانی له‌به‌غدا له‌میدیاكانه‌وه، سیمایه‌كی تری پێ به‌خشی.
ئه‌وه‌ته‌نیا روویه‌كی دراوه‌كه‌راگه‌یاندن رۆلی هه‌بووه‌له‌گه‌وره‌كردنی ئه‌م پیاوه.
لایه‌نێكی تری گه‌وره‌كردنی، گرنگیدانه‌به‌بچكووترین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌م كه‌سه‌چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بێت یان سه‌ربازی. سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه‌نوونه‌رایه‌تی سیاسه‌ت و هه‌لوێستی ئێران له‌عێراق و ناوچه‌كه‌ده‌كات و بۆ خۆیشی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئیرانه‌كه‌به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سوپایه، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خاوه‌ن هێزێكی زۆره. به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌نیا هۆكاری ئه‌وه‌ی نییه‌كه‌وه‌ك موه‌فه‌ق ره‌بیعی ده‌ڵێت بۆته‌به‌هێزترین پیاوی عێراق. به‌ڵكو كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌رۆڵی میدیا و خۆ نمایشكردنی له‌شوێنه‌هه‌ستیاره‌كان بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌سیاسی و سه‌ربازییه‌كان، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ به‌خشیوه.
پیكهێنانی دووه‌مین كابینه‌ی نوری مالیكی له‌ساڵی ٢٠١٠ به‌پێی ئیراده‌ی ئێران كه‌قاسم سلێمانی نوونه‌رایه‌تی ده‌كرد، له‌روانینی سیاسییه‌وه‌هێزێكی تایبه‌تی به‌م شه‌خسه‌به‌خشی، كه‌له‌واقیعدا به‌م شێوه‌یه‌نییه، چۆنكه‌خۆدی قاسم سلێمانی له‌ژێر سێبه‌ری ده‌زگایه‌كی زۆر به‌رزتر و گه‌وره‌تر له‌خۆی دایه‌و ته‌نیا سیاسه‌ت و پلانه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
كاتێ كه‌دونیای ده‌ره‌وه‌ئاگاداری شێوازی حوكمڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بێت، به‌تایبه‌تی بۆ چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌قاسم سلێمانی ده‌كات و ئه‌نجامێكی ناته‌واویش به‌ده‌ست دێنێت.
ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌به‌هۆی ره‌وشی ناوچه‌كه‌به‌گشتی و قه‌یرانی عێراق و سوریا به‌تایبه‌تی بۆ قاسم سلێمانی فه‌راهه‌م بووه‌و جۆرێك له‌فۆبیای سلێمانی له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌و رۆژئاوا دروستبووه، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆی پێكهناوه‌كه‌كۆماری ئیسلامیی ئێران گرنگییه‌كی زیاتری پێ بدات و پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ئاسته‌جیاوازه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی به‌رز بكاته‌وه. دوور نییه‌رۆژێك ببێته‌پاڵێوراوێكی به‌هێزی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
قاسم سلێمانی به‌زۆری به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌فه‌رمانده‌ی سوپای قودسه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی ئێران له‌عێراق ده‌كات و كلتووری دواكه‌وتووی عێراق و په‌روه‌رده‌بوونیان له‌سه‌ر فه‌رمانبردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیته‌ر و دیكتاتۆرانه، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌بۆی فه‌راهه‌مكردووه‌كه‌بێ به‌ربه‌ست ببێته‌مه‌رجه‌عی عێراقییه‌كان نه‌ك ته‌نیا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، به‌لكو به‌پراكتیك فه‌رمانده‌یی شه‌ری دژی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌سوونه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و گۆڕینی دێموگرافیای هه‌ندێ ناوچه‌و سه‌پاندنی خواست و ئیراده‌ی ئێران به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عێراق ده‌كات، هه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌كاتی خۆی دیكتاتۆری عێراق به‌شێوازێكی تر هه‌بوو.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لە ناوەڕۆکی بەرپرسیار نییە