فەرهه‌نگی توندوتیژی - شەهێن بەهمەن سوڵتانی
13:58 - 12 سەرماوەز 2713
Unknown Author
شەهێن بەهمەن سوڵتانی
توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌لایەن زۆرێک له‌ژنان و پیاوانهوهتهنیا به‌ئازاری جسته، پێناسە ده‌کریت، به‌ڵام توندوتیژی به‌شێوه‌ی رۆحی و ره‌وانی و سوکایه‌تی و به‌که‌م زانین زیاتر له‌ئازاری جستهکاریگهری ده‌بێت و برینی قوڵترهو دره‌نگتر سارێژ ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی رێکخراوگه‌لێک که‌داکۆکی له‌مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن له‌پێناو کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانخوازی تێکۆشان ده‌که‌ن، به‌ڵام هاوکات له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا توندوتیژی بەرانبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانی پێشکه‌وتووش ژنان به‌ره‌وڕووی ئه‌م دیاردهیهدهبنهوه، بۆیه‌ده‌کرێ بڵێین له‌هه‌موو شوێن بوونی ئه‌م دیاردهیهههیهبهڵام لهکۆمهڵگایهکهوهبۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکهبههۆکاری جیاواز ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه‌و که‌م دێتهئهژمارکردن و هه‌ندێک حاڵه‌ت ده‌کرێ لهسهرژمێرییهکاندا هه‌ر لهبهرچاونهگیردرێ و ئاماژه‌یشی نه‌کردرێ.
بۆ هۆکاری نه‌ک کۆتایی هاتن، به‌ڵکوو زیادبوونی ده‌توانین به‌هه‌ندێک خاڵ ئاماژهبکهین له‌وانه: هه‌ژاری فه‌رهه‌نگی، شهر، نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و پشتیوانی ماڵیی، دۆخی سیاسی و هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی
دەسەڵات و پەروردە.
هه‌ژاری فه‌رهەنگی کهنهخوێندهواری و نه‌داری دهچێتهئهم چوارچێوه‌یه‌وه، زیاتر له‌سه‌ر ژنانی گوندنشین کاریگه‌ری ده‌بێت و وێرای چهوسانهوهبهئیشی رۆژانه، روبه‌رووی سوکایه‌تی و لێدانیش ده‌بنه‌وه.
ئابووری، مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری پشتیوانهبۆ ئه‌وه‌ی ژن تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ و پارێزراوتربێت له‌به‌رانبه‌ر توندوتیژیدا، که له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌و پێویستییه‌ی به پیاو نامێنت لە م بوارەدا.
شهر، به‌به‌راورد به‌ئاماره‌کان له‌و وڵاتانای کهشهر و نا ئه‌منی ههیهژنان زۆرتر روبه‌رووی توندوتیژی دهبنهوهبههۆی کۆچکردنی زۆره‌ملێ، له‌ده‌س دانی هاوسه‌ر و ماڵوێرانی و دەستدرێژی جنسی بۆ سەر ژنان و هەروەها دیاردەی لەشفرۆشی لەم ناوچەنەدا.
پێکهاته‌ی دەسەڵات، چۆنیه‌تی و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر وڵاتێک ده‌توانێ ببێته‌هۆی په‌ره‌پێدان یان که‌م کردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌و وڵاته، بۆ نموونه له‌یاسای بنه‌رتی ئه‌و وڵاته‌دا که‌چۆن مافی تاک به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌ز له‌به‌ر چاو گیرابێت یان بهپێچهوانهوههۆکارهبۆ ئه‌م دیارده‌یه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که‌کۆماری ئیسلامی ئیران بهنموونهبهێنینهوه، یاسای ئه‌م وڵاتهلهسهر مه‌زهه‌بی شیعه‌ی ئه‌سنا عەشر دامه‌زراوه‌و کاری پێ ده‌کرێت .
به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و رێژیمهشاهیدی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ به‌گشتی و مافی ژنان به‌تایبه‌تی بووین وه‌کوو : له میرات و شاهیدیدا ٢ ژن به‌یه‌ک پیاو ئه‌ژمارده‌کرێن، فره‌ژنی، ئیزدواجی کاتی ته‌نانه‌ت بۆ کاتژمێریک ( صیغه) ، هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ کچی هاوسه‌ره‌که‌ی کهلهمێردی ئه‌وه‌ڵی بوو بێت ( فرزندخوانده) یان ( کۆلهبهس) پێک بهێنێت. دیاریکردنی کۆلیژ و رشتەی خوێندن بۆ ژنان، نه‌بوونی ئیجازه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌شه‌پێدانی دیارده‌ی ناموس په‌ره‌ستی و کوشتنی ژنان، په‌ره‌پێدانی بیر و فهرهنگی پیاوسالاری و دەیان شتی دیکه‌ی دزێو و نه‌شیاوی له‌م بابه‌ته.
په‌روه‌رده، که‌ده‌توانێ به‌خراپ یان به‌باش رۆل ببینت به‌تایبه‌ت له‌قوتابخانه‌کان و له‌ماڵه‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر چاو له‌په‌رتووکی قوتابخانه‌سه‌ره‌تاییه‌کان بکه‌ین ، چ له‌وانه‌کاندا و چ له‌وێنه‌کاندا جیاوازی ره‌گه‌زی و روانگه‌ی فکری دواکه‌وتووی و چه‌سپاندنی فه‌رهەنگی پیاوسالاری بە زەقی بەر چاودەکەوێت.
ئه‌رکی ئێمه‌ی ژن وه‌کوو دایک، خه‌بات دژی هه‌موو فکرێک و فهرههنگێکهکهببێتهمایهی توندوتیژی. له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌کانماندا دەبێت، هەوڵ بدەین تا ئەو رادەیەی کە بۆ پەروهردەی خێزانی دەگه‌ڕێتەوە ، منداڵەکانمان بە بێ جیاوازی رەگەزی، بە بێ فێرکردنی کچان بە لارەملی و لاواز لە به‌رانبه‌ر کوره‌کاندا، کورەکان فێر نەکەین کە خوشکت ناموسی تۆیە و دەبێ شوان بیت .
بۆی ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین ئەزموونی تاڵی پەروردەیی کۆن، ئهمرۆکهبەسەر منداڵەکانماندا دووپات نەکهینەوه. هه‌وڵبده‌ین ژیانێکی باشتر لە ژیانی خۆمان و کۆمەڵگایەکی باشتر‌و سالمتر لەوەی کە خۆمانی تێدا دەژین و بە دوور لە هه‌ر چهشنهتوندوتیژی و چەوساندنەوەیهک، بۆ داهاتووی منداڵەکنمان بنیاد بنێین.ئاستی تێگەیشتن و فەرهه‌نگی خۆمان بەرەو پێش بەرین و خەباتی رزگاریخوازانه‌ی گەلەکەمان له‌پێناو دێموکراسی و پابه‌ندبوونمان به‌به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ دریژە پێ بده‌ین تا نەمانی دەسه‌ڵاتی دواکەوتووانە و پر لە جیاوازی رەگەزی و هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتێکی سێکۆلار و سه‌قامگیری ئەمن و ئاسایش لهوڵاتماندا که‌له‌وێدا ده‌سه‌ڵات و یاسا به‌ته‌نیا پارێزه‌ری مافه‌کانی تاک بێ و ئاین و مه‌زهه‌ب جێگای ته‌نها دڵی تاکه‌کان بێ نه‌ک به‌شێک له‌یاسای وڵات.