فەرماندەی هەنگی سنووریی پارێزگای سنە باسی لە دەسبەسەریی ٥ کەس لە بکوژانی دەرجەدارێکی نیزامی لە بانە کرد

12:11 - 12 خەرمانان 2721

فەرماندەی هەنگی سنووریی پارێزگای سنە، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٥ کەس کە دەستیان لە کوشتنی دەرجەدارێکی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "گڵەسوورە"ی بانە هەبووه کرد.

"محەممەد سپێهری" لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی "مێهر" باسی لە دەسبەسەرکردنی ٥ هاووڵاتی کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەسبەسەر کراون. بە وتەی ناوبراو ئەو کەسانە دەستیان لە کوشتنی دەرەجەدارێکی هێزە نیزامییەکان بە ناوی "ڕەزا سپەهوەندیـ"ـدا هەبووە.

ئەو بەرپرسە نیزامییە هەر چەند ئاماژەی بە شوناسی ئەو ٥ هاووڵاتییە نەکردووە، ڕایگەیاندووە هەنگی سنووری لە هەوڵێکی زەربەتی و کوتوپڕیدا، ٥ کەس کە دەستیان لە بکوژرانی ئەو دەرجەدارە نیزامییەدا هەبووە دەسبەسەر کردووە.

"ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەرمانان، هەواڵدەریی "ئیرنا" لە هەواڵێکدا لە زاری "ئیسماعیل ڕۆستەم پوور" فەرمانداری بانە بڵاوی کردبووە کە "ئۆستوار دووهەم ڕەزا سپەهوەند" لە شوێنێک بە ناوی "گڵەسووره" لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کوژراوە.