فەرماندەی سنوورپاڕێزەکانی ئێران باسی لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئێران بە پەهپاد کرد

13:50 - 2 گەلاوێژ 2720

فەرماندەی سنوورپارێزی هێزە نیزامییەکانی ئێران، باسی لە دامەزراندنی "قەرارگای هوشمەندسازیی سنوورەکانی ئێران" کرد  و ڕایگەیاندووە کە بڕیاری دامەزراندنی ئەو قەرارگایە، بە هەموو فەرماندەکانی سنوورپارێزی پارێزگاکانی ئێران دراوە.

"ئەحمەد عەلی گودەرزی" لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێران رایگەیاندووە: "بڕیارە کە سیستمی ئێلێکترۆنی، ئۆپتیکی، ڕادارەکان و ئەو کەرەستە نوێیانە کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بوونی هەیە، هاوشێوەکەی لە ئێران دروست بکرێت و کەڵکی لێوەربگیردرێت".

ئەو بەرپرسە نیزامییە هەروەها ڕایگەیاندووە: "کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لە ڕێگای کامێرا و بە کەڵکوەرگرتن لە( پهپاد و ڕیزپرندەها)، وێڕای کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی هەڕەشە، ئەمنییەتی ئێران لە سنوورەکان زیاتر دەکاتەوە".