فێمینیزمی سوسیالیست
20:16 - 24 رێبەندان 2712
Unknown Author
و: گوڵباخ بەهرامی
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له‌نووسراوه‌سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه به بیرۆکه‌کانی سوسیالیزم ده‌کات، به‌ڵام فێمینیزمی سوسیالیست له‌کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌دا سه‌ر‌وه‌رییه‌کی تایبه‌تی به‌ده‌ست هێنا.
فێمینیزمه‌سوسیالیسته‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی هاوڕیزه لیبراڵه‌کانیان، له‌م‌باوه‌ڕه‌دانین که ژنان ته‌نیا له‌پوانی سیاسی‌و یاساییدا بێبه‌ش کراون، که ئه‌توانرێت به مافی یاسایی به‌رانبه‌ر یان ده‌ستپێراگه‌یشتن به‌ده‌رفه‌تی به‌رانبه‌ر قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه، به‌ڵکوو سه‌رتر له‌وه، فێمینیزمه‌سوسیالیسته‌کان له‌وباوه‌ڕه‌دان که پێوه‌ندیی نێوان ره‌گه‌زه‌کان بناغه‌ی له‌پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریدا هه‌یه‌و شتێک که‌متر له‌گۆڕانی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌واتایه‌کی‌تر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناتوانێت دووره‌دیمه‌نی رزگارکردنی راسته‌قینه‌بۆ ژنان بنوێنێت. هه‌ربه‌وجۆره‌یکه له‌راپۆرتێکی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ساڵی١٩٨٠ئاماژه‌ی پێکراوه، له‌حاڵێکدا که‌ژنان په‌نجا له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی جیهان پێکدێنن‌و تا راده‌یه‌ک دوو له‌سه‌ر سێی کاته‌کانی کاریان بۆ خۆیان ته‌رخان کردووه، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی داهاتی جیهان وه‌رده‌گرن‌و خاوه‌نی که‌متر له‌یه‌ک له‌سه‌دی سامانی جیهانن.
به‌کگراوندی بنه‌ره‌تی فێمینیزمی سوسیالیست ئه‌مه‌یه که باوکسالاری ئه‌توانرێت ته‌نیا سه‌باره‌ت به فاکته‌ره‌کانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ستی پێبکرێت. ره‌وانبێژیی کلاسیکی ئه‌م بۆچوونه له‌کتێبی (فرێدریک ئه‌نگێلس) له‌ساڵی ١٨٨٤دا به‌ناوی سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌ماڵه، خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی‌و حکومه‌ت، ئاشکرایه. ئه‌نگێلس له‌و باوه‌ڕه‌دایه که پێگه‌ی ژنان له‌کۆمه‌ڵگادا هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری‌و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، له‌بنه‌ڕه‌تدا گۆڕاوه. له‌کۆمه‌ڵگاکانی پێش سه‌رمایه‌داری، ژیانی بنه‌ماڵه‌یی هاوبه‌ش بووه‌و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو، له‌سه‌ر مافی دایک بوون – به‌میرات پێگه‌یشتنی سه‌روه‌ت و سامان‌و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌لێکۆڵینه‌وه‌کراوه.
له‌هه‌رحاڵدا سه‌رمایه‌داری، له‌سه‌ر بنه‌مای خاوه‌ندارێتی داراییی تایبه‌تی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، مافی دایک بوونی له‌ناو بردووه‌و بوه‌ته‌هۆی ئاشکرابوونی ئه‌و شته‌یکه ئه‌نگێلس به دۆڕانیی مێژوویی جیهانیی ره‌گه‌زی مێ ناوی لێده‌بات. وه‌کوو زۆربه‌ی فێمینیزمه‌سۆسیالیسته‌کانی دواتر، ئه‌نگێلس له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو که سه‌رکوتکردنی ژنانه له‌رێگه‌ی پێکهێنانی بنه‌ماڵه‌وه‌جێبه‌جێ کراوه. ئه‌نگێلس بۆچوونی داوه که یه‌که‌مین سه‌رکوتکردنی پله‌یه‌ک که له‌مێژوودا ئاشکرابوو هاوکات بوو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی ناکۆکی نێوان ژنان‌و پیاوان له‌پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی یه‌ک هاوسه‌ریدا.
دووه‌مین بابه‌تی سه‌رکوتکردنی ژنان، له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌به‌کارهێنرا. بنه‌ماڵه‌ی بورژوازی باوکسالار‌و سه‌رکوتکه‌ر بوو، له‌به‌رئه‌وه‌یکه پیاوان ئه‌یانویست دڵنیا بن که داراییه‌که‌یان ته‌نیا به‌کوڕه‌کانیان ئه‌درێت. پیاوان بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له‌رێگه‌ی پێداگری له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌شی یه‌ک هاوسه‌ری، سنوورداربوونێک که به‌توندی له‌باره‌ی هاوسه‌رانی ژنه‌وه‌جێبه‌جێ ده‌کرا، مافی باوک بوونیان به‌ده‌ستهێنا.
بێبه‌شکردنی ژنان له‌شه‌ریکه‌ره‌گه‌زییه‌کانی تر، به‌وته‌ی \"ئه‌نگێلس\"، به‌ڵام به‌پێی عاده‌ت له‌لایه‌ن مێرده‌کان چاوپۆشی لێده‌کرا. بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌م سه‌رکوتکردنه رێگه‌و شێوازی ژنانه گه‌شه‌ی کرد، که راکێشه‌ریه‌کانی عه‌شقی رۆمانسی به‌رز ده‌کرده‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا ساخته‌کارییه‌کی رێکخراوه‌یی بۆ داکۆکی کردن له‌پوان‌و داراییه‌کانی پیاوانی به‌رنامه‌ڕێژی کرد. ئه‌نگێلس تا ئه‌و جیگا نه‌ڕۆیشته‌پێشه‌وه‌که وه‌سفکردنێکی پوخته له‌چۆنیه‌تیی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی دا بخاته‌روو.
له‌هه‌رحاڵدا، ئه‌نگێلس به‌شێوه‌یه‌کی روون له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو که هاوسه‌رگیری ئه‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و کاتێک که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، تایبه‌تمه‌ندییه باوکسالارانه‌کانی پووچه‌ل بکرێته‌وه،ره‌نگه وه‌ها ته‌ک هاوسه‌رییه‌کیش له‌ناو بچێت.
فێمینیزمه سوسیالیسته‌کانی تر له‌م باوه‌ڕه‌دان که‌بنه‌ماڵه‌ی نه‌ریتی‌و باوکسالاری ئه‌بێت له‌لایه‌ن سیسته‌می ژیانێکی گشتی‌و ئه‌شقیی ئازاد، به‌شێوه‌یه‌ک که سوسیالیزمه‌کانی ئۆتۆپیایی وه‌کوو (فۆریه‌ر‌و ئۆوێن) نوێنه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن، بگۆڕدرێت. ئه‌گه‌رچی بۆچوونه‌کانی ئه‌نگێلس له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤناسی پڕ له‌گومان دانراوه، زۆربه‌ی فێمینیزمه‌سۆسیالیزمه‌کان به‌ڵگه‌ده‌هێننه‌وه‌که سنووردارکردنی ژنان له‌چوارچێوه‌ی کاری ماڵ‌و دایک بوون، له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ئابوورییه‌کانی سه‌رمایه‌داری دایه. هه‌ندێکیان له‌وباوه‌ڕه‌دان که ژنان پێکهێنه‌رانی له‌شکری پاشکه‌وت کراوی کارن، که‌ئه‌توانرێت ژنان وه‌کوو هێزی کار، هه‌رکاتێک که پێویست به زیادکردنی به‌رهه‌م بێت، دابمه‌زرێندرێن، به‌ڵام به‌ئاسانی له‌درێژه‌ی قه‌یرانێکی کاری دا وێڵ بکرێن‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ ژیانی ماڵه‌وه، بێئه‌وه‌ی که به‌رپرسایه‌تیی کاری به سه‌ر خاوه‌نکار یان حکومه‌ت دا بسه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها وه‌کوو کرێکارانی کاتی، ژنان به قه‌بووڵکردنی هه‌قده‌ستی که‌متر و پیشه‌ی نزمتر به‌و مه‌رجانه به‌ستراونه‌ته‌وه. که‌ئه‌مه‌پوانێکه بۆ یارمه‌تیدان به به‌های هه‌قده‌ستی نزم، بێئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌له‌پێگه‌ی پیشه‌یی پیاوان بکات‌و هاوکات کار‌و تێکۆشانی ژنان له‌ماڵه‌وه‌بۆ باشبوون‌و لێهاتوویی ئابووری، زۆر پێویسته. له‌راهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵ دا، ژنان به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وه‌ی داهاتووی هێزی کارن‌و به‌رهه‌می داهاتوو گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن.
لەلایەکی دیکەوە ژنان به‌رپرسی کۆمه‌ڵایه‌تی کردن، سازگار کردنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاو ته‌نانه‌ت فێرکردنی منداڵان و راهێنانیان وه‌کوو کرێکارانی گوێڕایه‌ڵ و به‌دیسیپلینن. ژنان له‌رۆڵی خۆیان وه‌کوو کابانی ماڵ، پیاوانیان له‌ئه‌رکی کاری ماڵ‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵ رزگار کردووه‌و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێداون که‌هێزی خۆیان له‌سه‌ر پیشه‌و کاری به‌هه‌قده‌ست، چڕبکه‌نه‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، پۆلێنبه‌ندیی ره‌گه‌زیی کار له‌نێوان پیاواندا، که کاری به هه‌قده‌ست له‌کارخانه‌و فه‌رمانگه‌کان وه‌ئه‌ستۆ ئه‌گرن‌و ژنان، که کاری بنه‌ماڵه‌یی بێ هه‌قده‌ست رائه‌په‌ڕێنن، ئه‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی لێهاتوویی‌و وشیاری ئابووری له‌کۆمه‌ڵگاداو سه‌رتر له‌وه، ژنانی کابان به‌رپرسی ئاماده‌کردنی هاوسه‌ره‌کانیان بۆ گه‌یشتن له‌کاتی خۆیدا له‌شوێنی کارکردنیان، له‌به‌رکردنی جل‌وبه‌رگی گونجاوو تێرکردن‌و سازدانیان بۆ رۆژێکی کاریی نوێن. بنه‌ماڵه‌ی نه‌ریتی بۆ کرێکار پێکهێنه‌ری هانده‌رێکی به‌هێزه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌پیشه‌و پاراستنی ئه‌و پیشه‌یه‌چونکه که‌سی کرێکار ژن‌و منداڵی هه‌یه‌که‌ئه‌بێت پشتگیریی ماڵی‌یان لێبکرێت.
هاوکات بنه‌ماڵه ئه‌بێته‌هۆی دروستبوونی تێنه‌گه‌یشتوویی کرێکار له‌له‌خۆنامۆبوون و نه‌زۆک‌مانه‌وه‌ی ژیانی وه‌کوو\"کۆیله‌ی هه‌قده‌ست\". هه‌ڵبه‌ت، ژیانیی بنه‌ماڵه‌یی قه‌راردادی بۆ هاوسه‌ر(باوک) پوانێکی به‌رچاو وێنائه‌کات: بۆ نموونه، ئه‌و له‌پێگه‌ی نان هێنه‌ری ماڵ به‌هره‌مه‌نده، ئاسووده‌یی‌و پشوودانی له‌ماڵدا پێئه‌به‌خشرێت، له‌حاڵێکدا هاوسه‌ر(ژن) به‌پیشه‌ی کاری بنه‌ماڵه‌یی بێ هه‌قده‌ست، بێ نرخ دێته‌ئه‌ژمار.
هه‌ندێک له‌فێمینیزمه‌کان له‌وبۆچوونه‌دان که‌ئه‌مه سروشتی کاری بێ هه‌قده‌ستی بنه‌ماڵه‌ییه که بارودۆخی پیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی پله‌خوار دێته‌ئه‌ژمارو ژنان له‌بواری ماڵییه‌وه‌به‌هاوسه‌ره‌کانیان ئه‌به‌ستێته‌وه، به‌مجۆره سیسته‌مێکی نابه‌رانبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیر ئه‌بێت. که‌مپێینی هه‌قده‌ست بۆ کارخانه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ پێشنیاری (جێمزو گۆستا) له‌ساڵه‌کانی ١٩٧٠، که خوازیاری ئه‌وه‌بوون که ژنان ئه‌بێت سه‌ربه‌خۆیی ئابووری به‌ده‌ست بێنن‌و ئه‌گه‌ر کار ده‌که‌ن ئه‌بێت له‌ره‌وشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتر به‌هره‌مه‌ند بن، هه‌ر‌وا که پیاوان وه‌کوو به‌رهه‌مهێنه‌رو به‌هادار ناسراون‌و هه‌قده‌ستیان پێئه‌درێت. ئه‌گه‌رچی فێمینیزمه‌سۆسیالیزمه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌رێککه‌وتون که (ڤۆمێنز کوێسشێن) ناتوانێت له‌ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیا بکرێته‌وه، ئه‌وان به‌وردی سه‌باره‌ت به سروشتی ئه‌م بازنه‌ی پێوه‌ندییه دابه‌ش ئه‌کرێن. پۆلێنبه‌ندییه ره‌گه‌زییه‌کان به‌راشکاوی له‌توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تێئه‌په‌ڕن، ئه‌بنه هۆکاری ئاڵۆزی له‌لێکدانه‌وه‌ی فێمینیزمه سۆسیالیزمه‌کان سه‌باره‌ت به گرینگیی رێژه‌یی پۆلین(کلاس) و جۆری (جێند‌ێر) و پرسیارگه‌لی دژوارتر بۆ فێمینیزمه مارکسیزمه‌کان دروست ده‌کات.
مارکسیزمه‌ئۆرتۆدۆکسه‌کان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یکه سیاسه‌ته‌چینایه‌تییه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ره‌گه‌زیه‌کانن. بۆ نموونه: ئه‌نگێلس له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو که \"بنه‌ماڵه‌ی بورژوا\" که ژنانی گوێڕایه‌ڵی هه‌بووه، ئاکامی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تییه‌و هه‌ربۆیه له‌راستیدا ئاوڵ‌دوانه‌ی کاپیتالیزم بووه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دایه که چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی قۆناغێکی زه‌ق تر یان قووڵتر له‌سه‌رکوتی ره‌گه‌زییه. ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌سه‌رکوت ناکرێن، به‌ڵکوو به‌هۆی پێڕه‌وه‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، له‌لایه‌ن کاپیتالیزمه‌وه‌سه‌رکوت ده‌کرێن. هه‌روه‌ها له‌وبۆچوونه‌دان که رزگارکردنی ژنان پرسێکی ئاوڵ‌دوانه‌ی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که کاپیتالیزمی تێکشکاندووه‌و سۆسیالیزمی له‌جێی داناوه. ژنانێک که‌به‌دوای ئازادی‌دا ئه‌گه‌ڕێن ئه‌بێت \"شه‌ڕی چینایه‌تی\" گرینگتر له\"شه‌ڕی ره‌گه‌زی\" وێنابکه‌ن. له‌ئاکامدا، فێمینیزمه‌کان ئه‌بێت تواناکانیان زیاتر بۆ بزووتنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ته‌رخان بکه‌ن تا بۆ پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی پرژوبڵاوی ژنان.
له‌هه‌رحاڵدا، فێمینیزمه‌مۆدێرنه‌کان له‌قه‌بووڵکردنی ئه‌وه‌یکه سیاسه‌ته‌چینایه‌تییه‌کانیان له‌سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ره‌گه‌زیه‌کانه، به‌شێوه‌یه‌کی له‌زێده تووشی گرفت بوون، بۆ ئه‌وان سه‌رکوتکردنی ره‌گه‌زی هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌کی به‌هه‌مان راده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی گرینگی هه‌یه. نووسه‌رانێک له‌وانه(ژولیت میشێل)، مارکسیزمی مۆدێڕن که‌رۆڵی ناوه‌ندیی ئابووریی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگای زیاتر قه‌بووڵکردووه، په‌سه‌ند ده‌کات تا‌مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس، که به‌له‌سه‌ره‌وه‌بوونی هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ماددی پێداگری ئه‌کات. هه‌ربه‌م هۆیه‌وه(میچێل) له‌ئه‌زموون‌و لێکدانه‌وه‌ی پێگه‌ی ژنان به‌شێوه‌یه‌کی له‌زێده به‌بنه‌ماکانی ئایدۆلۆژی‌و کولتووری باوکسالاری سرنجی زیاتری داوه.
له‌کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی(این ڤۆمێنس ئێسته‌یز) له‌مه‌ڵبه‌ندی ژنان(١٩٧١) بۆچوونی داوه‌که ژنان چووار کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن: یه‌که‌م، ئه‌وان به‌شێکن له‌هێزی کار‌و له‌به‌رهه‌مهێناندا چالاکن، دووه‌م، ئه‌وان منداڵ به‌دنیا ئه‌هێنن‌هه‌ربۆیه هه‌موو جۆره‌کانی مرۆڤ دووباره به‌رهه‌مئه‌هێنن، سێیه‌م، ئه‌وان به‌رپرسی کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی منداڵانن و سه‌ر‌ئه‌نجام، ئه‌وان لایه‌نی به‌رانبه‌ری پێوه‌ندیی هاوجێیین، ئازادی پێویستیی به‌گه‌یشتنی ژنان به رزگاری له‌هه‌ریه‌ک له‌م بوارانه‌دا هه‌یه، نه‌به ته‌نیا دانانی سیسته‌می سۆسیالیزم له‌جێی سیسته‌می چینایه‌تیی کاپیتالیزم. ته‌لیسم شکاندن له‌گه‌ڵ مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئاکامی پێشکه‌وتنێکی ده‌مساردکه‌ره‌وه‌که فێمینیزم له‌ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵگا سۆسیالیزمه‌کاندا هه‌یبووه. دوای شۆڕشی روسیا، ئه‌م بۆچوونه که به‌رانبه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بێ ته‌نیا ببێته‌هۆی به‌رانبه‌ری ره‌گه‌زه‌کان، له‌لایه‌ن (ئه‌لێکساندێر کۆلێنتای) کۆمیساری ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ته‌نیا ژنێک بوو له‌ده‌وڵه‌تی لێنین دا، نوێنه‌رایه‌تی کرا.
(کۆلێنتای) به قازانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قه‌راردادی‌و له‌جێ دانانی به‌هۆی سیسته‌می پێوه‌ندی سێکسیی ئازاد کاری کرد. له‌هه‌رحاڵدا، بیرۆکه‌رادیکاڵه‌کانی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌کی له‌زێده دووای راپه‌ڕینی ئێستالین، خرایه په‌راوێزه‌وه‌و رزگاری ژنانی شه‌وره‌وی له‌دامه‌زراندنی ژنان وه‌کوو هێزی کار، وێنا ده‌کرا، که‌به ته‌یارکردن‌و ته‌رخانکردنی پێداویستییه ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی منداڵان به‌ئه‌نجام گه‌یشت. گرینگتر ئه‌وه‌یکه، سرنجێکی که‌متر به پۆلێنبه‌ندی ره‌گه‌زی هێزی زه‌حمه‌تکێش درا، له‌یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت دا بۆ نموونه، ژنان له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌پله‌کانی سه‌رتری ژیانی سیاسی‌و فه‌ننی که‌متر بوونیان هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌شکه هۆگری به‌دوواداچوونی پیشێنه‌ی شۆغڵی خۆیانن هێشتا جێبه‌جێکردنی کاری نه‌ریتی ماڵ‌و به‌رپرسیارێتییه‌کانی بنه‌ماڵه‌یییان لێ چاوه‌ڕوانده‌کرێت. گرینگ‌ترین ئاوارته له‌م باره‌وه‌وڵاتی (کوبا)یه، شوێنێک که یاسای بنه‌ماڵه پێویستی به وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی کاری ماڵ‌و پاراستنی منداڵ له‌لایه‌ن مێرده‌کان‌و هاوسه‌ران به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسانه.