فیلسووف و پرۆفسۆر "نێئۆکلیس ساریس"، که‌سێک له‌دونیای روناکییه‌وه
16:05 - 6 بەفرانبار 2712
Unknown Author
د. هیوا په‌ناهی
نازانم چۆن ئه‌م نووسینه‌م ده‌ست پێ بکه‌م، باشهکهڵک لهدهستهپڕ مێهرهکانی خۆر وەربگرم کهزاخاوی دیده‌کانم ده‌دات به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی مهدیتهرانهو ده‌ریای ئێژه‌دا، ئه‌و شوێنه‌ی که‌بای شه‌ماڵ هه‌ڵده‌کات بۆن و به‌رامه‌ی خاک و ئاخی ئاسیای بچووک و کوردستان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌کات و دڵنیام دهکاتهوهکهنیشتمان هێندهدوور نییه، یان باشترهبە زمانی شێعر بدوێم و سه‌ر و پرچی پڕ له‌بارانی ساته‌کان ماچ بکه‌م کهشاعیرانهو دڵگهورانهدونیای نامۆییمی ره‌نگین و رووناک کرد.
به‌بوونی مامۆستا ساریس، مه‌گه‌ر هه‌ر شێعری سه‌وداسه‌ر و بێ سنوور ئێمهپێناسهبکات. ئێمه، ئه‌و مرۆڤ گه‌له‌ی وا له‌وه‌ک خۆی گوته‌نی له‌رۆژهه‌ڵاتی نیزیکهوهرهگهز و بوونمان هه‌یه، رۆژهه‌ڵاتێکی نزیک که‌هه‌ر چهندهپڕاوپڕی خه‌م و قورسایی مێژووی خوێنینە به‌ڵام قه‌ت لێمان جودا نابێته‌وه‌و هه‌تا دێت هه‌ر هۆی سه‌ربه‌رزی مان و بوونمانه
هه‌ست کردن به‌مانای به‌رزی ژیان، نهقسهیهو نه‌هاوار ونهجل وبه‌رگ که‌مرۆڤ بتوانێ سازی بکات، جۆرێک لهرازهی شاراوهیهکهههرچی ماناێ بکهیتهوهمانا نادات به‌ده‌سته‌وه وتا دێت، زیاتر خۆی ده‌شارێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سێبهرهشاراوهیهکهزانین و نه‌زانین له‌خۆیدا دا کپ ده‌کات. به‌خته‌وه‌ری ناسینی بیرمه‌ندی گه‌وره\"نێئۆکلیس ساریس\"م بۆ مانا ده‌کرێته‌وه. ئه‌و ره‌مز و خه‌ونانه‌ی، خه‌ونیان بهچارهنووسمهوهدهبینی کهبێتهئهم ده‌ڤه‌ره و لێم ده‌گه‌ڕان و منیش هه‌ڵوه‌دایان بووم و ئاخری یه‌کترمان بینیه‌وه. نه‌مر نێۆکلیس-م چه‌ند مانگ پاش هاتنم بۆ وڵاتی یوونان له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی ۲۰۰۱ دا ناسی. ناسینێکی به‌هه‌ڵکه‌وت کهخێرو رووناکی به‌رۆحم به‌خشی. ههرچهندهیوونانیم ئه‌و ده‌م هێندهدهوڵهمهند نه‌بوو به‌ڵام که‌ده‌ستی به‌پێشکه‌ش کردنی سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رسه‌که‌ی کرد ئه‌و ده‌م بوو کهرۆحم ناسییه‌وه. هه‌موو بیر و خانه‌کانی هزرم ده‌نگ و وشه‌کانی ئاشنا بوون، ئاشنا بوون هه‌ستم کرد ده‌یناسم هه‌ر بۆیهشهدڵم له‌م دیدارهپڕ بوو له‌هۆڵی ده‌رس هاتمه‌ده‌رێ دام له‌پڕمه‌ی گریان.
پاشان وه‌ک چۆله‌که‌ی له‌تۆفان ده‌رباز بووبێ گهڕامهوهناو هۆڵی ده‌رس و وانه. مامۆستا باسی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌ولانای رۆمی ده‌کرد ومنیش ده‌ستم هه‌ڵێنا و لهمهسنهوی مه‌عنه‌ویم له‌به‌ر بۆ خوێندهوهوتم ئێمه‌ی کوردیش مه‌حوی و مه‌وله‌ویمان هه‌یه‌و یه‌ک دوو شێعری ئه‌وانم خوێنده‌وه‌و شیم کرده‌وه
نه‌مر ساریس سه‌یری کردم و قسه‌ی پێ نه‌ما ته‌نیا وتی \"رۆڵه‌که‌م به‌خێر هاتی\". هه‌فته‌یه‌ک پاشتر به‌خێزانه‌که‌ی وتبوو که‌ئه‌ویش بێت من ببینێ وخانمهکهشیم پڕ به‌دڵ خۆشم ویست و تاقانهکوڕهکهیان که‌ئه‌و ده‌م سێ ساڵان بوو ده‌ستی کرد بهکایهکردن ده‌گه‌ڵم و بۆ یه‌که‌جار چوومهئۆفیسی زانکۆ له‌گه‌ڵیان. کۆمه‌ڵێ پرسیاریان له‌سه‌ر کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرد و منیش هه‌وڵم ده‌دا به‌رێکی وڵام بده‌مه‌وه. ئه‌و رۆژهبهئهو دڵه‌گه‌وره و پاک و پڕ لهزانینهی خۆی پێمی وت \"هیوا فریشته‌یه\". نازناوێک که‌هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی وا بانگی ده‌کردم \"فریشته\".
نه‌مر نێئۆکلیس ساریس لهیوناییهکانی ئاسیای بچووک و خه‌ڵکی شاری \"کۆستاندینووپۆلی\"، له‌رۆژێکی به‌هاری ساڵی ۱۹۴۰ له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دێتهدونیا و تاقانه‌ی گه‌وره‌ماڵی خۆیان ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر لهمنداڵیهوههۆگری خوێندنهوهلهبهشهمرۆڤییهکاندا ده‌بێت و رۆژنامه‌ی مێژوویی ئه‌و ده‌می \"شار\"ە،چه‌ند په‌خشان و شێعری، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، لێ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
هێندهزیرهک و چاو گه‌ش و رێک وپێک ده‌بێ کهئۆسخۆف و باوکی رۆحانی ئۆرتۆدۆکسه‌کانی که‌لیسا، که‌مرۆڤێکی ناسراو و دڵداری فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و مێژوو ده‌بێ، داوا له‌دایکی ده‌کات جاروبار بینێرێ کهنامهو کاره‌کانی شهخهسی نه‌مر \"ئاسینا غۆراس\" سه‌رپه‌ره‌شتی بکات. وه‌ک له زمانی مامۆستا خۆیهوهکهمن پرسیم \"ئاسینا غۆراس\" چۆن بوو، ئاوا باسی گهورهبیرمهندی خۆی بۆم کرد: که‌سێکی رووناک‌بیر و رووناک دڵ، هه‌تا بڵیێ مێهره‌بان وجوان. خه‌می وێرانی شاری \"کۆستاندینووپۆلی\"، یه‌ک لهخهمهقوڵهکانی ناخی مامۆستا بوو.
یوونانییه‌کان ئه‌م شارهبهماوهی هه‌زار ساڵ پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتوری رۆمی شه‌رقی بووکهبۆ جاری دووهه‌م ساڵی ۱۹۵۶ تووشی وێرانی ده‌بێ و خه‌ڵکی مه‌سیحی و مێژوویی ئه‌م شاره،به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئه‌وده‌می تورکیا تووشی ته‌فر وتوونا ده‌بێ. نه‌مر مامۆستا ئه‌و ده‌م ۱۷ ساڵان و خه‌ریکی خوێندن لهقوتانخانهی \"مغالۆ گێنۆس\" کهلهقوتابخانهبێ وێنه‌کانی دونیایهوبهشێکی زانکۆیهبۆ خوێندنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان. دایک و که‌س وکاری ناچار روودهکهنهوڵاتانی دیکه. به‌ڵام چه‌ند گه‌نج دهمێننهوهبۆ ئه‌وه‌ی کارێک بکه‌ن بۆ را‌گرتن و ژیان بهخشینهوهبهکۆمهڵگای یوونانی ناو شار. تێ گه‌یشتن له‌ناخی بابه‌ته‌کان وه‌ک مامۆستا خۆی ده‌یگوت له‌زانکۆ که‌س فێری نابێ ئهمهشتێکهخۆڕسکی هه‌ر بۆیهشهتێ گه‌یشتن وردبینی وا ده‌کات که‌وه‌ک راوێژکاری کاروباری نێو ده‌وڵه‌تی که‌لیسای ئۆرتۆدۆسکهکان هه‌ڵده‌بژێردرێت ئه‌و ده‌م ته‌نیا ته‌مه‌نی ۲۰ ساڵان ده‌بێ. وه‌ک خۆی ده‌یگوت \"ئێمهئهدهم ئایدۆلۆگ و شۆڕش و سه‌هه‌ڵدان دژی ئه‌م هه‌موو ناڕهواییهلهناو خوێن و گیانمدا ده‌جوڵا ههربۆیهبههاوکاری کۆمه‌ڵێ له‌گه‌نجه‌کانی تورک که‌له‌زانکۆ ده‌مانناسین به‌شداری شۆڕشی خوێندکاری دژ بهمهدهرهس بووم. ساڵی ۱۹۶۰ بوو کە هاتبوومهسهر شه‌قام و هاوارم ده‌کرد له‌پۆلیسی دژه‌شۆڕش وه‌ره‌ن بمانکوژن کارگێڕانی دیکتاتۆر، وێنه‌م له‌رۆژنامه‌کاندا بڵاو بوووهوهقاچاخ بووم، ئاخریشی بۆم ده‌رکه‌وت خوێندکارهتورکهکان خه‌ریک بوون ته‌نیا ئێمهبهکوشت بده‌ن\".
له\"کۆستاندینووپۆلی - ئیستانبوول\"، ئه‌و ده‌م خوێندکاری یاسا بوون و ناچار وڵات و زێدیان به‌جێ ده‌هێڵن و دێن بۆ یوونان بۆ خۆی له‌کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی بە ناوی \"پاره‌کانی جه‌رگ وبیر\"دا ده‌نووسێ \"سه‌ره‌تای ساڵی ۱۹۸۰ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و کۆمه‌ڵێ که‌سی خاون بیر به‌ڵام تورک که‌ناوه‌ندی فه‌لسه‌فییان دامه‌زراندبوو، داوام لێ‌کرا بچم به‌شدار بم، پێوه‌ندییه‌کان له‌ئاستێکی لێڵ دابوون و ته‌نانه‌ت ده‌با چه‌ن جۆر ده‌وری ئاسمانی به‌چه‌ند تۆڕبدهینهوهتا بگهینهناو شار و پاشان بۆ ئانکارا، وا هه‌ڵکه‌وت نوێنه‌ری حکومه‌ت و تانه‌ت کۆنسوول و بنه‌ماڵه‌که‌شیان وه‌دره‌نگ که‌وتن ههرچهندهکهکهسیان هاتبوو بۆ پێشوازی من و هاوکارێکی بهتواناێ دیکه‌مان له‌م نێوه‌دا لهپهنجهرهکانی باڵاخانهوهبۆ ناو شاره‌که‌مم روانی، بۆسفۆرم لێ په‌یدا بوو و بای خۆشخهبهری و سه‌وزاییه‌کانی مه‌دره‌سه‌که‌مان و له‌م لاشهوهساختومانهههزارساڵانهکان کهسێبهری نه‌مانیان له‌سه‌ر دیار بوو له‌ناکاو که‌گوێم له‌ده‌نگی بانگی مزگه‌وت بوو خۆم پێ رانه‌گیرا و ده‌ستم کرد به‌گریان. خێزانی سه‌فیر و خانمههاوکارم هیچیان نه‌یانتوانی ئارامم بکه‌نه‌وه، ده‌ردێکی بێ سنوور وخهمێکی قوڵ به‌ڕاستی هه‌ر بهبیریش له‌زێدی خۆت توریست بی خۆی مه رگه، ئه‌و زێده‌ی به‌بێ ویستی خۆت به‌جێت هێشت\".
پرۆفیسۆر وه‌ک دۆست و هاوڕێی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیران \"یورگێۆس ماڤرۆس\" و \"یانیس زیگزیس\"، هه‌تا ساڵی ۲۰۱۱ سکرتێری گشتیی \'چه‌پی میانه\' دەهاتە ئەژمار که‌چه‌ند لایه‌نی دیکه‌ی سیاسی و فیکری له‌خۆ ده‌گرت له‌ژێر ناوی \'ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتیک \' کهلهباڵهبههێزهکانی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی دێته‌ئه‌ژمار و چالاکی فیکری سیاسی و کولتووری به‌رفراوانی له‌خۆی ده‌گرت، لهبالکان و ده‌ره‌وه‌ی یوونان. وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی، که‌سێکی خاوه‌ن قسه‌ی خۆی، خاوه‌ن پلان وبه‌رنامه‌و ئاوات، که‌سێکی راستگۆ، به‌راستی دادپهروهرو خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو.
که‌سایه‌تی ئاکادمیک و زانستی پرۆفسۆر نێئۆکلیس ساریس:
نه‌مر له‌زێدی خوی‌دا یاسا ده‌خوێنێ و پاش هاتنی بۆ یوونان زانستی سیاسی و ئابووری و یاسا له‌زانکۆی ئاسینا ده‌خوێنێ و له‌زانکۆی سالۆنیکا له‌به‌شی مێژووی سیاسی دا دۆکتۆرا وه‌رده‌گرێ. پاشان بهبۆرس له‌زانکۆی ژێنڤ دۆکتۆرای دووهه‌م له‌کۆمه‌ڵناسی راونناسی وه‌رده‌گرێ و ماوه‌یه‌ک له‌زانکۆ له‌وێ ده‌رس دهلێتهوهوهک قوتابی ژان پۆل سارته‌ر و جۆرج گرویچ دوو بیرمه‌ندی پاشان هاوکاری ئه‌م دوو بلیمه‌ته‌ی زانستهسیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بیرمه‌ندی گه‌نج ساریس، ناوده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی په‌یدا ده‌کات و بێجگهلهزانکۆکانی ژنێڤ، هه‌تا کۆتایی مامۆستا بوو له‌زانکۆکانی فه‌ره‌نسا، بلژیک و قبرس. پاندیۆس لهئاسینا، بێجگهلهیوونانی به‌زمانه‌کانی فه‌ڕانسه، ئینگلیزی، تورکی، ئۆسمانی، ئه‌رمه‌نی، ئێسپانی، ئیتالی و رووسی وه‌ک زمانی دایکی قسهدهکرد و ده‌رسی پێ ده‌گوته‌وه.
ئهمانهکۆمهڵێ لهبهههرمهچاپ کراوهکانین:
- ئه‌و لای رووداو، تۆمارکردنی سیاسی دیپلۆماتیکی رووداوه‌کانی پێوه‌نیدار بهقبرسهوه، هێرشی سه‌ربازی و دابه‌شبوونی
- راستییه‌کانی ئۆسمانی، له۵ به‌رگدا
- بنهماڵهلهتورکیا
- پێوهندییهسیاسییهکانی یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ، هاتنه‌سه‌ر کار ورۆڵی سوپا و ده‌زگای برۆکراسی عه‌سکه‌ری
- کۆمه‌ڵگای یونانی پیش سه‌هه‌ڵدان وئۆسمانییهکان، له۳ به‌رگدا
- فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌دونیای کۆنهوهههتا ئه‌مڕۆ، له۴ به‌رگدا
- کۆمه‌ڵگای یوونان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
- رهوانناسی کۆ و ده‌رمانی گشتی گیراوهسیاسییهکان
ئه‌م بهرههمانهلهنێوان ساڵانی ۱۹۸۳ بۆ ۱۹۹۵ دا نووسراون هه‌موو چاپکراون، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می چاپ نه‌کراوی هه‌ن که‌خێزانی ئه‌رکی پێداچوونه‌وه‌ی و ریکخستنی زانستیان بهمن سپاردووه.
پرۆفسۆر نێئۆکلیس ساریس و کورده‌کان:
نه‌مریان پێش من کۆمه‌ڵێ دۆست و ئاشنای دیکه‌شی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کورد دا چه‌ند که‌س لای خۆی دۆکتۆرایان وه‌رگرتبوو ههمیشهدهیگووت یه‌کمان هه‌بوو زازا بوو به‌ڵام نه‌یده‌زانی قسه‌بکات چونکهبهر ئاسیمیلهکهوتبوون. که‌سێک که‌له‌دڵی دا جێ کردبووهوهیهلماز گونای بوو ئاوا باسی ده‌کرد \"که‌سێکی قوڵ و مێهره‌بان، بوێر، لههیچهوهشتێکی بنیات ده‌نا هه‌ر بۆیهشههونهرمهندی گه‌وه‌ره‌بوو زۆر خه‌مین بووم بهنهخۆشینی و کۆچی ناوه‌ختی که‌سی وا ده‌گمه‌نن و کورد که‌سی وا زۆر پێویست بوو\". ناوبراو د. قاسملووی له‌پاریس دیتبوو پێمی وت \"له‌پاریس له‌میوانی ماڵێکی دۆستی دایکم بووم کهئهرمهنی بوون. د. قاسملوو له‌وێ بوو. به‌ئه‌رمه‌نی و فه‌ره‌نسی و تورکی قسەی دەکرد. زۆر ئینسانێکی کاریزماو به‌توانا دیار بوو، پێکه‌نینی هێشتا له‌پێش چاومه، من دایانێکی ئەرمەنیم به‌منداڵی هەبوو بۆیهئهرمهنی ده‌زانم و ئه‌ویش وه‌ک زانیم دایکی ئه‌رمه‌نی بوو، قه‌د ئیتر نهمدیتهوهچونکهرێک نه‌که‌وت\". له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی عەبدوڵا ئۆجه‌لان وتی \"به‌ڕاستی کارێکی ناڕه‌وا بهپهڵهروویدا. نه‌دابا شتی وا بێ، مرۆڤ هاوبیر و هاوبۆچوونی پارت و حیزب و یان که‌سانێک نه‌بێ خۆی نابێ شتی وا بکات، روو ره‌شی بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌شداری شتی وا بوون له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌و ده‌مدا، ئه‌م باسه‌و کێشهیهمرۆڤییهنهک فیلمی هالیڤۆدی. مامۆستا ئامۆژگارییه‌کی کردم کهبهکورد بلێم \"هیوا گیان ده‌بێ وشیاری کار و کایهنێودهوڵهتی و زلهێزه‌کان بن تا تووشی جێنۆساید و کۆمه‌ڵکۆژی تر نه‌بن، لهئێمهقهوما با لهئێوهنهقهومێ\".
گه‌ر هه‌ر کام ئێمهلهتاریفێکمان هه‌یه بۆ باسکردن له‌دۆست و که‌س و خۆشه‌ویست ده‌بێ کۆمه‌ڵێ پێوانهشمان هه‌بێ بۆ ئه‌مه. من وه‌ک قوتابی سه‌ره‌تا رۆحی نه‌مری پرۆفسۆر ساریسم هه‌ست پێ‌کرد به‌بێ ئه‌مه‌ی بیناسم کێیهولهکوێیهوهدێت، سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم و سه‌یری ئاسمان ده‌که‌م و سوپاسی ئاسمان و خوا هه‌موو هێزه‌ئاسمانییه‌کانی ده‌که‌م که‌ئه‌م بهختهوهرییهمهزنهیان پێ به‌خشیم که‌هه‌ڵگری رازێکی رووناکی دیکهژیان بم. هێندهبهبێ ئه‌مه‌ی بیناسم وه‌ک مرۆڤ خۆشم ویست مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێ چه‌نده، ئه‌م خۆشهویستییهقوتابی ومامۆستا بوو به‌خۆشه‌ویستی باوک و فهرزهنیش. ههربۆیهئهم ساڵانهگهر من گه‌شم له‌سێبه‌ری گه‌وره‌یی ئه‌وه‌بوو ئه‌گینا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تاقیکردنهوهگهلهی ژیانم نه‌ده‌گرت. پرۆفسۆر ئێۆکلیس ساریس بۆمن دوو جار باوک بوو به‌هه‌موو مانایه‌وه.
مرۆڤێک که‌خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بوو وبه‌رچاوته‌نگی قه‌د نه‌ده‌ناسی .۱۹.۱۱.۲۰۱۱ ماڵ ئاوایی لێ‌کردین و خه‌ڵکی ساکار وسادهی یونانی- رۆژی ناشتنی به‌هه‌زاران هاتن بۆ گوڵباران کردنی په‌یکه‌ری پاکی، ئه‌و پاکییه‌ی یازده‌ساڵ، یازده‌مانگ و نۆزدهرۆژ ههفدهچرکهلهلام بوو ئێسته‌ش ده‌بێ له‌بێ کۆتایی رووناکیدا بۆی بگه‌ڕێم. به‌قه‌ولی خۆی \"ئه‌و بیرهگهش بێ وبه‌خێر و جوانی بژیته‌وه. واتهلهبهرخوادان دایه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵ و بهرخوادانهقهد نامرێ، ئێمه‌ی مامۆستاش، دڵمان خۆشهبهبیرو هزر تیژ و پاکی قوتابییه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی بژین لهژیانهکانی دیکه‌دا\". منیش نووسیم به‌ئه‌و هیوایهقسهکانی من هیوا لێرهرووناکی وژیان ببه‌خشن به‌بیری ئه‌وانه‌ی ئه‌م بابهتهدهخوێننهوه، هه‌ر خۆش بن و دوعای خێری هاوڕێی ریگامان بێ.
د. هیوا په‌ناهی، پرۆفسۆری یاریده‌ری زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییکان لە زانکۆی پاندیۆسی ئاسینا.
نازانم چۆن ئه‌م نووسینه‌م ده‌ست پێ بکه‌م، باشهکهڵک لهدهستهپڕ مێهرهکانی خۆر وەربگرم کهزاخاوی دیده‌کانم ده‌دات به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی مهدیتهرانهو ده‌ریای ئێژه‌دا، ئه‌و شوێنه‌ی که‌بای شه‌ماڵ هه‌ڵده‌کات بۆن و به‌رامه‌ی خاک و ئاخی ئاسیای بچووک و کوردستان تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌کات و دڵنیام دهکاتهوهکهنیشتمان هێندهدوور نییه، یان باشترهبە زمانی شێعر بدوێم و سه‌ر و پرچی پڕ له‌بارانی ساته‌کان ماچ بکه‌م کهشاعیرانهو دڵگهورانهدونیای نامۆییمی ره‌نگین و رووناک کرد.
به‌بوونی مامۆستا ساریس، مه‌گه‌ر هه‌ر شێعری سه‌وداسه‌ر و بێ سنوور ئێمهپێناسهبکات. ئێمه، ئه‌و مرۆڤ گه‌له‌ی وا له‌وه‌ک خۆی گوته‌نی له‌رۆژهه‌ڵاتی نیزیکهوهرهگهز و بوونمان هه‌یه، رۆژهه‌ڵاتێکی نزیک که‌هه‌ر چهندهپڕاوپڕی خه‌م و قورسایی مێژووی خوێنینە به‌ڵام قه‌ت لێمان جودا نابێته‌وه‌و هه‌تا دێت هه‌ر هۆی سه‌ربه‌رزی مان و بوونمانه
هه‌ست کردن به‌مانای به‌رزی ژیان، نهقسهیهو نه‌هاوار ونهجل وبه‌رگ که‌مرۆڤ بتوانێ سازی بکات، جۆرێک لهرازهی شاراوهیهکهههرچی ماناێ بکهیتهوهمانا نادات به‌ده‌سته‌وه وتا دێت، زیاتر خۆی ده‌شارێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سێبهرهشاراوهیهکهزانین و نه‌زانین له‌خۆیدا دا کپ ده‌کات. به‌خته‌وه‌ری ناسینی بیرمه‌ندی گه‌وره\"نێئۆکلیس ساریس\"م بۆ مانا ده‌کرێته‌وه. ئه‌و ره‌مز و خه‌ونانه‌ی، خه‌ونیان بهچارهنووسمهوهدهبینی کهبێتهئهم ده‌ڤه‌ره و لێم ده‌گه‌ڕان و منیش هه‌ڵوه‌دایان بووم و ئاخری یه‌کترمان بینیه‌وه. نه‌مر نێۆکلیس-م چه‌ند مانگ پاش هاتنم بۆ وڵاتی یوونان له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی ۲۰۰۱ دا ناسی. ناسینێکی به‌هه‌ڵکه‌وت کهخێرو رووناکی به‌رۆحم به‌خشی. ههرچهندهیوونانیم ئه‌و ده‌م هێندهدهوڵهمهند نه‌بوو به‌ڵام که‌ده‌ستی به‌پێشکه‌ش کردنی سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رسه‌که‌ی کرد ئه‌و ده‌م بوو کهرۆحم ناسییه‌وه. هه‌موو بیر و خانه‌کانی هزرم ده‌نگ و وشه‌کانی ئاشنا بوون، ئاشنا بوون هه‌ستم کرد ده‌یناسم هه‌ر بۆیهشهدڵم له‌م دیدارهپڕ بوو له‌هۆڵی ده‌رس هاتمه‌ده‌رێ دام له‌پڕمه‌ی گریان.
پاشان وه‌ک چۆله‌که‌ی له‌تۆفان ده‌رباز بووبێ گهڕامهوهناو هۆڵی ده‌رس و وانه. مامۆستا باسی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌ولانای رۆمی ده‌کرد ومنیش ده‌ستم هه‌ڵێنا و لهمهسنهوی مه‌عنه‌ویم له‌به‌ر بۆ خوێندهوهوتم ئێمه‌ی کوردیش مه‌حوی و مه‌وله‌ویمان هه‌یه‌و یه‌ک دوو شێعری ئه‌وانم خوێنده‌وه‌و شیم کرده‌وه
نه‌مر ساریس سه‌یری کردم و قسه‌ی پێ نه‌ما ته‌نیا وتی \"رۆڵه‌که‌م به‌خێر هاتی\". هه‌فته‌یه‌ک پاشتر به‌خێزانه‌که‌ی وتبوو که‌ئه‌ویش بێت من ببینێ وخانمهکهشیم پڕ به‌دڵ خۆشم ویست و تاقانهکوڕهکهیان که‌ئه‌و ده‌م سێ ساڵان بوو ده‌ستی کرد بهکایهکردن ده‌گه‌ڵم و بۆ یه‌که‌جار چوومهئۆفیسی زانکۆ له‌گه‌ڵیان. کۆمه‌ڵێ پرسیاریان له‌سه‌ر کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرد و منیش هه‌وڵم ده‌دا به‌رێکی وڵام بده‌مه‌وه. ئه‌و رۆژهبهئهو دڵه‌گه‌وره و پاک و پڕ لهزانینهی خۆی پێمی وت \"هیوا فریشته‌یه\". نازناوێک که‌هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی وا بانگی ده‌کردم \"فریشته\".
فیلسووف و پرۆفسۆر \"نێئۆکلیس ساریس\"
ئهمهلهحاڵێکدایهکهخۆی فریشته‌ی زانایی و گه‌وره‌یی بوو له‌دونیا و ناوچه‌دا.نه‌مر نێئۆکلیس ساریس لهیوناییهکانی ئاسیای بچووک و خه‌ڵکی شاری \"کۆستاندینووپۆلی\"، له‌رۆژێکی به‌هاری ساڵی ۱۹۴۰ له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دێتهدونیا و تاقانه‌ی گه‌وره‌ماڵی خۆیان ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر لهمنداڵیهوههۆگری خوێندنهوهلهبهشهمرۆڤییهکاندا ده‌بێت و رۆژنامه‌ی مێژوویی ئه‌و ده‌می \"شار\"ە،چه‌ند په‌خشان و شێعری، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، لێ بڵاو ده‌که‌نه‌وه.