فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت - ئەیووب کەریمی
20:45 - 10 خاکەلێوه 2717
Unknown Author
ئەیووب کەریمی
له یۆنانی کۆن، کاتێک بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به واتای که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌قڵ (له جیاتی میتۆلۆژی و ئایین) بۆ ناسینی جیهان ده‌ستی پێ‌کرد، یۆنانییه‌کان به ساڵان بوو له چوارچێوه‌ی ده‌وڵت-شاره‌کاندا ده‌ژیان. له یۆنانی کۆندا ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا یه‌ک شت بوون. هه‌ر بۆیه کاتێک ئه‌ریستۆ ده‌ڵێ مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی سیاسییه، ئه‌گه‌ر له وشه‌کانی ئه‌وڕۆ که‌ڵک وه‌رگرین، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه چونکه ئه‌و کاته هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا نه‌بوو. واته هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌وڕۆ ناتوانین هیچ مرۆڤێکی ئاقڵ ببینینه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگادا بژی، له یۆنانی کۆندا، هیچ مرۆڤێکی ئازاد نه‌یده‌توانی خۆی له کاروباره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی پۆلیس (که به گشتی پێیان ده‌گوت πολιτικός politikos) ببوێرێ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی نکۆڵییان له گرینگیی سیاسه‌ت ده‌کرد (وه‌ک ئێپیکۆرییه‌کان)، له ڕاستیدا خه‌ریکی چه‌شنێک سیاسه‌ت بوون به‌ڵام هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆیان به دووره‌په‌رێزی نیشان ده‌دا. هه‌رچه‌نده له دێموکراسیی ئاتێندا ته‌نیا پیاوانی خاوه‌ن زه‌وی مافی به‌شداریی سیاسی‌یان هه‌بوو (ژنان، بیانییه‌کان و کۆیله‌کان نه‌یانده‌توانی به‌شداری بکه‌ن) به‌ڵام هه‌ر ئه‌م فاکته ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خا که ژیانی ئازاد، ته‌نانه‌ت له کۆمه‌ڵگای کۆیله‌داریی کۆندا، ته‌نیا به به‌شداریی سیاسی واتای هه‌بوو و ئه‌و که‌سه‌ی سیاسه‌تی نه‌ده‌کرد، به پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌و کاته \"مرۆڤی ئازاد\" نه‌بوو.
به‌ڵام له سه‌ده‌کانی دوای ڕێنسانس، سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا بوون به دوو بواری جیاواز که هه‌ر کامه‌یان لۆژیکی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه. ماکیاڤێلی یه‌کێک له‌و تیۆریستانه بوو که ئه‌م دیارده‌یه‌ی به ڕوونی ناسی و ئاماژه‌ی پێدا. به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی سیاسیی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له تاکه‌کانی تووشی ئه‌م وه‌همه کردووه که ده‌کرێ له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا کاری سیاسی به واتای کاری سه‌ر به بواری گشتی بکرێ. لێره‌دایه که پرسیارێکی دیکه به‌رز ده‌بێته‌وه: ئایا سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا بوونی هه‌یه؟ واته ئایا ده‌کرێ بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بده‌ین، سیاسه‌ت بکه‌ین؟
له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا، کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بۆته هۆی بێزاریی تاقمێک له بیرمه‌ندان. ئاناڕشیسته‌کان و لیبرتاریه‌نه‌کان به ڕاشکاوی دژایه‌تی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌بڕن و داوای لابردنی ده‌وڵه‌ت یان که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک به پێی بیرۆکه‌کانی ئه‌وان نه‌جووڵاوه‌ته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌و وڵاته‌ی ئاناڕشیسته‌کان له هه‌موو جێگایه‌کی جیهان به‌هێزتر بوون (ڕووسیا) و له‌و وڵاته‌ی لیبرتاریه‌نه‌کان له هه‌موو جێگایه‌کی جیهان به‌هێزتر بوون (ئه‌مریکا) به‌هێزترین ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهان دامه‌زران!
هه‌ر بۆیه ده‌بێ بزانین ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی چ تایبه‌تمه‌ندییه‌که که وا ده‌کا هه‌موو ڕه‌خنه‌گرانی خۆی به چۆکدا بێنێ و وا بکا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان خوازیاری به‌ده‌وڵه‌تبوون و زۆرتر بوونی ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌کانیان له ئاستی جیهانیدا بن. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌توانین له پێداویستییه‌کانی ژیانی مادیدا بدۆزینه‌وه؛ به‌تایبه‌تی له هێمنایه‌تی و خۆشبژێویدا. کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و که‌سانه‌ی داوای لابردنی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن، بۆچوونی ئیدیالیستیی ئه‌وانه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه مێتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه به جۆرێکه که له \"ئیده\"ه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و پاشان ده‌یانه‌وێ \"ماتریال\"ێک بگۆڕن. بۆ وێنه، لێره‌دا دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌م ئیده‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن که \"ده‌وڵه‌ت خراپه که وا بوو ده‌بێ لابچێ یان ده‌سه‌ڵاتی که‌م بێته‌وه\". پاشان چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان هه‌یه که چونکه ئیده‌که‌یان جوانه، ماتریاڵ (لێره‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ک پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات) له نێو بچێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێتۆدی بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه به‌پێچه‌وانه بێ، واته له ماتریاڵه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و بگه‌ینه ئیده، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌وه پێداویستییه مادییه‌کانی ژیانی مرۆڤه که دیاردی ده‌کا ئایا ده‌وڵه‌ت هه‌بێ یان نه‌بێ و چ کاتێک ماوه‌ی ده‌وڵه‌ت به سه‌ر ده‌چێ. لێره‌دایه که بۆمان ده‌رده‌که‌وێ بۆ چی مارکس که خۆی باوه‌ڕی به ده‌وله‌ت نه‌بوو، پێی وا نه‌بوو ته‌نیا به ئیده‌ی لابردنی ده‌وڵه‌ت بکرێ وه‌ها ههنگاوێکی خه‌یاڵاوی هه‌ڵبگیرێ. مارکس زۆر له‌وه ژیرتر بوو که پێی وا بێ ئیده‌کان بتوانن پێکهاته مادییه‌کان بگۆڕن. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت له تیۆرییه‌کانی مارکسدا پێگه‌یه‌کی پته‌وی هه‌یه و سیاسه‌تی مارکسی (Marxian) له سه‌ر بنه‌مای چۆنێتی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سوسیالیستی دامه‌زراوه.
به درێژایی مێژووی ناسراو، له‌و کاته‌وه شارستانییه‌ت ده‌ستی پێکردووه هه‌تا ئێستا هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک نه‌بیندراوه که خاوه‌نی چه‌شنێک \"پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات\" نه‌بێ. وه‌ها پێکهاته‌یه‌ک له یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆ دابین کردنی هێمنایه‌تیی جه‌ماوه‌ر له ده‌ستی دوژمنانی ده‌ره‌وه و دژبه‌رانی ته‌کووزی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوخۆی وڵات‌دا داده‌مزرێ. به‌ڵام وشه‌ی \"دامه‌زراندن\" (establish) بۆ وه‌ها دیارده‌یه‌ک پڕ به پێست نییه چونکه کاتێک باسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین، وا دێته به‌رچاو که وره‌یه‌ک له پشتی ئه‌و کرده‌وه‌دایه له کاتێکدا ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی سروشتی و وه‌ک پێداویستییه‌ک خۆی ده‌رده‌خا، نه‌ک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌یه‌ک که نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ خۆی له دامه‌زراندنی ئه‌و ببوێرێ؛ هه‌رچه‌نده له ئاکامدا که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتدار یان گرووپێکی وڵاتپارێز \"بڕیار\" ده‌دا که ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێ و تێچووه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیش به سه‌ر نه‌ته‌وه‌دا ده‌سه‌پێنێ. واته هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانێ له نێوان ده‌وڵه‌ت و بێ ده‌وڵه‌تیدا یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ چونکه ده‌وڵه‌ت هه‌ر کۆمه‌ڵگایه. ئه‌گه‌ر گرووپێکی قه‌ومی نه‌توانێ ببێته ده‌وڵه‌ت یان ویستی به‌ده‌وڵه‌تبوونی نه‌بێ، تازه وه‌ک نه‌ته‌وه ناناسرێ و ده‌که‌وێته دۆخی بنده‌ستییه‌وه و تێداده‌چێ. ئه‌وه ویستی به‌ده‌وڵه‌تبوونه که قه‌وم، وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی کولتووری ده‌کاته نه‌ته‌وه، وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سیاسی؛ جا چ ئه‌م ئاواته ده‌سته‌به‌ر بێ یان ده‌سته‌به‌ر نه‌بێ.
ده‌وڵه‌ت و ئازادی
ئایا ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ی ئازادیی تاک که‌م ده‌کاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ئازادی \"به‌رهه‌ڵڵایی\" بێ، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ی به‌رهه‌ڵڵایی که‌م ده‌کاته‌وه چونکه ئامرازی سه‌ره‌کیی ده‌سته‌به‌رکردنی هێمنایه‌تی و خۆشبژێوی، یاسایه و یاسا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵڵایی یه‌ک ناگرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ئازادی، ژیان له دۆخێكی به‌دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی تاکه‌کانی دیکه و به‌ربه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رکردنی تواناکانی هاووڵاتیان بێ (ئازادیی نه‌رێنی و ئه‌رێنی)، ئه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ ڕێگه بۆ وه‌ها ئازادییه‌ک خۆش بکا. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ده‌وڵه‌تێک ناتوانێ ڕاده‌ی ئازادیی هاووڵاتیان پتر بکا به‌ڵام له ڕووی تیۆریکه‌وه، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به جۆرێک ڕێکبخرێ که ئازادی و یه‌کسانی به یارمه‌تی یاسا ده‌سته‌به‌ر بکا و نه‌هێڵێ به‌رهه‌ڵڵایی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی تاکه‌کان ببێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی ئازادیی نه‌رێنێ و ئه‌رێنیی هاووڵاتیان.
که وا بوو پێویست ناکا پیوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له نێوان که‌مکردنه‌وه‌ی ئازادی و ده‌وڵه‌ت وه‌ک پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ. ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چۆن ڕێکبخرێ و هاووڵاتیان چ چاوه‌ڕوانییه‌کیان له ده‌وڵه‌ت هه‌بێ.
هه‌روه‌ها لایه‌نگری له ده‌وڵه‌ت به واتای لایه‌نگری له سه‌رکوت نییه. هاووڵاتی ده‌بێ هه‌رده‌م وریا بێ و نه‌هێڵێ ئازادییه‌کانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێشێل بکرێ. وریایی هه‌میشه‌یی ئه‌و تێچوویه‌یه که مرۆڤ ده‌بێ بۆ ئازادی بیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی مێژوویی چاو له کۆمه‌ڵگاکان بکه‌ین، ده‌توانین ببینین که هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد (ئازادی به واتای ڕێژه‌یی، نه‌ک ڕه‌ها) بێ ده‌وڵه‌ت له لایه‌ک و بێ وریایی هه‌میشه‌یی هاووڵاتیان له لایه‌کی دیکه‌وه بوونی نه‌بووه.
ده‌وڵه‌ت وه‌ک سیستم
ده‌وڵه‌ت سیستمه. پێکهاته‌کانی ده‌وڵه‌ت پێوه‌ندییه‌کی ده‌روونی و ئۆرگانیکیان پێکه‌وه هه‌یه. دامه‌زراوه‌کانی وه‌ک پارلمان، له‌شکر، پۆلیس، بانکی ناوه‌ندی، حکوومه‌ت، ده‌زگای دادوه‌ری و سیستمی په‌روه‌رده که هه‌موویان ده‌بێ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ بن، هاوکات له پێوه‌ندییه‌کی ده‌روونی پێکه‌وه‌دا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێکهاتانه بتوانن ئه‌رکه تایبه‌ته‌کانی خۆیان (دابین کردنی هێمنایه‌تی، ئازادی و خۆشبژێوی) ڕاپه‌ڕێنن، ده‌بێ کۆده‌نگییه‌کی ڕێژه‌یی له نێوان هاووڵاتیاندا، به‌تایبه‌تی کۆده‌نگی له نێوان ئێلیتهکاندا هه‌بێ. مه‌به‌ست له کۆده‌نگی (consensus) ئه‌وه نییه که ئێلیته‌کان یان هاووڵاتیان یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه بن و هه‌موو وه‌ک یه‌ک بیر بکه‌نه‌وه. ئاشکرایه که هاووڵاتیان ناتوانن دوای بوون به ده‌وڵه‌ت، یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه بن. هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک چه‌ند ناکۆکیی ئاشتیهه‌ڵنه‌گر (ئانتاگۆنیسم)ی تێدایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆده‌نگی له سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له نێوان هاووڵاتیاندا نه‌بێ، کۆمه‌ڵگا واتای خۆی له ده‌ست ده‌دا و ده‌وڵه‌تیش ناتوانێ بوونی هه‌بێ. له وه‌ها دۆخێک‌دا ده‌وڵه‌ت فۆڕم ناگرێ و نه‌ته‌وه‌ی به‌رباس ده‌که‌وێته دۆخی بنده‌ستیی ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌وه. واته نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو یان ده‌توانێ کۆده‌نگی هه‌بێ و ده‌وڵه‌ت فۆڕم ده‌گرێ یان ناتوانێ کۆده‌نگی هه‌بێ و ده‌وڵه‌ت فۆڕم ناگرێ و ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌تا کاتی کۆده‌نگی هه‌ر له دۆخی بنده‌ستیدا ده‌مێنێته‌وه.
له‌وانه‌شه به یه‌کجاری تێدا بچێ. هه‌رچۆنێک بێ مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ، ناتوانێ به ئازادی بژی.
به‌سه‌رهاتی ئه‌و گه‌لانه‌ی نه‌یانتوانیوه ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان دامه‌زرێنن نیشان ده‌دا که ئێستا یان له دۆخی بنده‌ستیدا ده‌ژین یان تێداچوون. هه‌ر بۆیه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ڕێگایه‌ک نییه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی خوازیاری ژیانی ئازاد بتوانێ خۆی له هه‌ڵبژاردنی ببوێرێ. ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئێلیته‌کان ده‌توانن به هۆی ده‌سه‌ڵاتێکی که خه‌ڵک پێی داون، چاره‌نووسی خه‌ڵک بگۆڕن و به‌ره‌و هه‌ڵدێری بێده‌سه‌ڵاتییان به‌رن، ده‌بێ بزانن که ئه‌م ڕێگایه ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دۆخی بنده‌ستی لێده‌که‌وێته‌وه و له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا دیسان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت وه‌ک پێداویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر خۆی ده‌نوێنێ؛ به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که له‌وانه‌یه هه‌تا ئه‌و کاته هه‌موو تێداچووبن و ماتریاڵی پێویست بۆ وه‌ها پێداویستییه‌ک نه‌مابێ.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.