شەپۆلی دەستبەسەر كردنی چالاكانی مەدەنی و ژینگە پارێز لە كوردستان بەردەوامە
14:40 - 14 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: چالاكیەكی ژینگەپارێز لە شاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری سنە، وریا خوسرەوی خەڵكی سنە چەند رۆژ لەمەبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراوە.
هێزەكانی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر كردنی ئەو هاووڵاتییە كوردە دەچنە ماڵی وریا خوسرەوی و دەستبەسەر كامپیۆتێرەكەشیدا دەگرن.
وریا خوسرەوی لە چالاكانی ژینگە پارێزی و ئەندامی كۆمەڵەی سەوزی كوردستانە.
لە چەند مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا دەزگا قەزایی ـ ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران شەپۆلێكی بەرینی دەستبەسەر كردنی چالاكانی ژینگە پارێزی دەست پێكردووە كە چەند كەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بۆ وینە لەو دەستبەسەر كراوانەن.