شەمەندەفەری حیزبی دێمۆكرات ناوەستێ
14:05 - 7 خەرمانان 2712
Unknown Author
سەلاح حوسێنی
كاتێك حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رێككەوتننامەیەكی هاوبەشیان بۆ هاوكاریی نێوانیان ئیمزا كرد، زۆر پێم هەڵوێستێكی جوان و لە كاتی خۆیدا دێت. چوون هەموو خەڵكی كوردستان و لایەنگرانی حێزبە سیاسییەكان بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەمێژ سالە هاوار دەكەن بۆ یەكگرتن ویەكڕیزی و تەبایی، كە دوو مەبەستی گرینگی تێدا بەدی دەكرێ یەكەم: خێراكردنی رەوتی خەبات و پیرۆز هەژماركردنی ئامانجە سەرەكییەكان. دووەم: دووپات نەبوونەوەی شەڕی براكوژی لە دواڕۆژدا، لە نێوان هێزە كوردییەكان و بە یەكەوە كاركردن بۆ گەیشتن بە ئازادی بە هەوڵی هەموو لایەك.
بوونی فرە حیزبی و دەنگە جیاوزەكان و تەنانەت رووناكبیران و كەسایەتییە سەربەخۆكان، تابڵۆیەكی جوانی دێمۆكراسی و ئازادیمان نیشان دەدات، كەلە دونیای ئەمڕۆدا پێویستییەكی جەماوەرە كە هیچ هێزێك ناتوانێ چاوپۆشی لێ بكات و لە ئێستاشدا زۆر روونتر لە جاران ئەو راستییە بە سەرهەڵدانی شۆڕشەكانی ناوچە دەركەوتووە و بۆتە هەڵوێست و بڕیاری كۆتایی نەتەوە چەوساوەكان.
بۆ ئێمەی كورد جێگای شانازییە، كەلە چەرخی شۆڕشدا لەناو ئاگر و خوێن و توندترین هێرشەكانی دوژمنانماندا هەمیشە رەنگ و دەنگی فرە حیزبی و بیروڕای ئازادمان هەبووە و پاراستوومانە.
لەو رۆژانەی كە گەلی كورد، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بانگی دێمۆكراسی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و یەكسانیی هەموو پێكهاتەكانی دەدا، بەشێكی هەرە زۆری غەیرە كوردەكانی ئێران پێی سەرسام دەبوون.
ئاخۆ چاندنی تۆوی دێمۆكراسی و پێناسە كردنی مافە رەواكان و بە ئازادی ژیان، خۆبەخۆ و زگماكی بۆ ئێمەی كورد بە میرات گەیشتووە؟! ئاخۆ وڵاتێك، یان نەتەوەیەكی وەك ئێمە بەبێ بوونی پێشەوا یان پرۆگرامێكی ستراتیژیكی نەتەوەیی، وێڵ و سەرگەردان چۆن خۆی دەبینێتەوە؟ ئەگەر كورد واز لە پارتە سیاسییەكان بهێنێ، دوژمنەكانی چەندە رێز لە داواكانی دەگرن؟
بوونی حیزبە سیاسییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت، هەر یەك بەپێی توانایی و رابردووی خۆیان جێ پەنجەیان لەسەر كۆمەڵگا دیارە و كەس ناتوانێ حاشای لێ بكات وبیشارێتەوە.
لە روانگەی كۆمەڵگاوە بە شۆڕشگێڕان و رۆلە گیان لەسەر دەستەكان ناسراون. جگەلە كاروانی شەهیدانیان و هەموو ئەو نەهامەتیەی كە بەسەریاندا هاتووە، هە روا خەبات دەكەن و نەیارانیان چووكەتر لەوە داناوە كە بەچۆكیاندا بێنن. ئەوەی كە جێگای دڵخۆشییە لە رۆژهەڵاتی كوردستان توانیویانە خەڵك بە دێمۆكراسی ومافەكانیان ئاشناتر بكەن. هەتا ئێستاش نوێنەرانی گەلی كوردن لەم پارچەیە، كە كۆمەڵگا رایسپاردوون، كەسێكش كە نەتەوەیی بیر بكاتەوە پێویستەرێز لە ئامانجی هاوبەشیان كە ئازادیی گەلە، بگرێت.
رێككەوتننامەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە جێگای شانازییە و دەردەكەوێ كە رووحی ئاشتهەوایی و لێك نیزیك بوونەوە نەمردووە. ئەوان رێككەوتوون و بەپێی بەندەكانی ئەو رێككەوتننامەیە، هەر دوو لا لەسەر ناساندنی كێشەكان و ویستەكانی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەستەبەر كردنی پشتیوانیی سیاسی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد، بۆ وێنە رێكخستنی چالاكیی دیپلۆماتیكی هاوبەش لە ئاستی نێونەتەوەیی و سەردانی ناوەندە سیاسییەكان.
لە بەندی یەكەمی رێككەوتننامەكەدا هاتووە \"هەردوو لایەن لەسەر ئەو باوەڕەن بەبێ رووخانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، گەیشتن بە دێمۆكراسی و مافە نەتەوەییەكانی گەلانی ئێران و بەتایبەت گەلی كورد دەستەبەر نابێ. هەروەها لەو بڕوایە دان كە نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران پێویستە سیستمێكی سیكۆلاری دێمۆكراتیكی فیدراڵ بێت، بۆیە پێویستە هەر دوولایەن لە كۆڕ و كۆبوونەوەكان لەگەڵ ئوپۆزیسیونی ئێرانی و دەرەوە لەسەر ئەم خاڵانە پێداگر بن.\"بەندێكی تری رێككەوتننامەی ئاماژەپێكراو، بۆ خەباتی كوردەكان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان تەرخان كراوە. لە رێككەوتننامەكەدا هاتووە \"هەردووك لا پشتیوانی لە خەباتی رەوای گەلی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان دەكەن و هاوكات لەسەر ئەو بڕوایەن كە هەرچەشنە دەستێوردانی پارچەیەك لە پارچەكانی دیكە سیاسەتێكی نەگونجاو و زیانبارە. هەر لەم ئاراستەیەدا بۆ پتەوكردنی پێوەندی و دەستەبەر كردنی جێگە و پێگەیەكی شیاوتر بۆ كوردی رۆژهەڵات و رەچاو كردنی سیاسەتێكی هاوبەش، بەپێی پێویست دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبەن.\"
تا ئەو جێگایەی من خوێندەواریم هەبێ و لە زمانی زگماكی خۆم تێگەیشتبم، هیچ رێككەوتنێكی دژ بە گەلی كورد و پارتەكانی تر نابینم، بەڵام چۆن كەسانێكی بەرچاوتەنگ ! بێ ویژدانانە بەرەنگاری و دژایەتیی ئەم هەڵوێستە دەكەن. جێی خۆی بوو بیكەن بە دەرفەتێك بۆ یەكریزِیی هەموو لایەك و لەو پێناوەدا زەختیان كردبا، هەر نەبێ لەسەر ئامانجە سەرەكییەكان رێك كەون.ئەو برایانەی كە پێشتر لە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵە جیا بوونەتەوە، ئەگەر بە شێوەیەكی زانستی و دور لە تانە و تەشەر! لەسەر ئەو رێككەوتنە بنووسن یان خود ئاخافتن بدەن، كەم كەس گلەیی دەكات، چونكە بە شێوەیەك لە شێوەكان خۆیان بە بەشێك لەوان (حدكا وكۆمەڵە) دەزانن و زۆریان بۆ نیگەرانن و دەیانهەوێ یارمەتیی فیكریان بدەن! لە رێگای چەواشەكاریی خۆیان بە زوڵم لێكراو و هەژمار بكەن!
سەیروسەمەرە لەوە دایە، كەسانێك كە سەر بە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران نەبوونە و نین، بوونەتە تیۆریسین و شرۆوڤەكاری سیاسەتی ئەم حیزبە! ئەو بەڕێزانە، باشتر وایە رەخنە و پێشنیارەكانیان تۆزقاڵێك پڕۆفیشنال بێت و ئێمەی خوێنەر وعەوداڵ لە ئینتێرنێتدا شتێكی باش فێر بین لە سایەی سە ریانەوە. خۆ سووكایەتی كردن نە باوی ماوە و كەسیش شەڕە جنێو ناخوێنێتەوە.
لەو سۆنگەوە رێكلام كردن بۆ پارتێكی تر چ مانایەكی هەیە و\"كجا مرحبا\" كە هیچ پێوندی بە مەسەلەكەوە نەبێت. یان ئاخۆ ماڵپەڕەكانتان سەربەخۆن؟ كە ئازادی بیروڕا بە تێزی فلانیستی و فیساریستی بڵاو دەكەنەوە.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، وێنەی شەمەندەفەرێكە كە هەر درێژە بە رێگای خۆی دەدات بو گەیشتن بە ئامانج، لە هەموو وێستگەكاندا كەسانێك دادەبەزن، پۆلێكی تر سوار دەبن بۆ گەیشتن بە شۆێنی مەبەست. جۆرێك لەو كەسانەی لە شەمە ندەفەرەكە دابەزیون، دڵیان شكاوە، یەكیان رای وایە دەڵێ: شەمەندەفەرەكە توند دەڕوا یان لەسەرەخۆیە، ئەوەی تریان دەڵێ: دەبوایە من لە شوێنێكی تر دانیشتبام ! نەیانهێشت. بەڵام ئەوانە نابنە رێگر لەو شەمەندەفەرە كە میللەتێك چاوەڕوانییەتی و بە فرمێسك و خۆێن رێگای بۆ خۆش كردووە. بێگومان بەسەر هەموو كەند و كۆسپەكاندا زاڵ دەبێ و دەگاتە ئامانج .