شەریف هەژاریی : بۆ گرنگه ـ مێژووی سیاسیی قاسملووی بیرمه‌ند بزانین ؟
21:28 - 13 پووشپەڕ 2718
Unknown Author
شەریف هەژاری
بۆ ئه‌وه‌ی به كلتوری شۆڕشگێڕیی و داهێنانی تێزه سیاسییه‌كانی قاسملوو ئاشنا ببین و بزانین چۆن ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا پراكتیزه ئه‌كرێ ، چۆن شۆڕشگێڕیی ڕاسته‌قینه‌یی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌بوون !
به‌لام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ( مێژوونووس ، سیاسیی ، ڕووناكبیر ، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ) ـن ئه‌وا تێگه‌شتن له بیرتیژی قاسملوو هه‌م بۆ هوشیاریی خودی و هه‌م بۆ چۆنیه‌تی مامه‌له‌ی واقیعییانه و هه‌لسه‌نگاندنی واقیعییانه بۆ كایه‌ی سیاسه‌ت گرنگ و پێویسته .
گرنگه بزانرێ قاسملوو كێ بوو !؟ تێفكرین و داهێنانه‌كانی له كایه‌ی سیاسیی دا كامانه بوون ( تێزه كانی قسملوو – بۆ قاسملوو به تاكه بیرمه‌ندی سیاسیی خاوه‌ن مۆرالی جیهانی رۆژهه‌لات داده‌نرێت لای سیاسیه‌كانی رۆژئاوا ؟) ، قاسملوو به كام دیسپلین و پره‌نسیپ تێزی مۆرالی له كایه‌ی سیاسیی دا پراكتیزه ئه‌كرد !؟ بۆ به تاكه داهێنه‌ری دروستكاری ( حیزبی سیاسیی خاوه‌ن دیسپلین ) داده‌نرێت له جیهانی خۆرهه‌لات دا !؟ به واتایه‌كی تر : چۆن قاسملوو له كۆمه‌لگایه‌كی خێڵه‌كیی دا ( حیزبی سیاسی ) ـی دامه‌زراند و دیموكراسیه‌تی كرد به هه‌ناوی شۆڕشگێڕیی دا و به حه‌قیقی پراكتیزه‌ی كرد! ؟ له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه قاسملوو چۆن سیاسه‌تی به دامه‌زراوه‌یی كرد له ناو تاكی كورد دا !؟
بێ گوومان ئه‌م پرسیارانه ئاو زۆر ئه‌كێشێ و شیكاری زۆری ئه‌وێ، به‌ڵام بۆیه خرایه‌ڕوو تا به دیقه‌ته‌وه لێیان وردبنه‌وه كه ده‌بنه ده‌روازه‌یه‌كی جیاكاری له نێوان قاسملوو هه‌م وه‌ك بیرمه‌ندێكی سیاسیی و هه‌م وه‌ك ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و ، هه‌روه‌ها شه‌ن و كه‌وی بكه‌ن له‌گه‌ڵ تێزه سیاسیه داهێنراوه‌كانی قاسملو و ، دواتریش به‌راوردی بكه‌ن به هونه‌ری پراكتیزه‌كردنی قاسملوو له كایه‌ی سیاسیی دا .
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا – وتارێكی ئاوها ناتوانێ كورتوپوخت وه‌لامده‌ری هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌دواداچوونی پێویستی بۆ نه‌كات ، به‌لكوو ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ ئه‌دات سه‌ره‌داوێكی كلتوری شۆڕشگێڕانه و به دامه‌زراوه‌یی كردنی سیاسه‌ت له تێفكرینه‌كانی قاسملووی حه‌كیم دا بخاته‌ڕوو .
به‌مپێیه سه‌ره‌قه‌له‌مێكی كورت له ( داهێنانی كلتوری دیموكراسی شۆڕشگێڕانه‌ی قاسملوو تا ده‌گات به شۆڕشی فیكسی ) ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌درێ .
واز هێنان له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خودی و خستنه پێشی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌وساوه‌كان .
قاسملوو له سه‌ره‌تاوه له خۆیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات . له لاوی‌دا ، خۆی یه‌كلائه‌كاته‌وه له نێوان ئه‌وه‌ی : وه‌ك گه‌وره‌ترین ئاغای موڵكدار شاهانه بژی یان وه‌ك بیرمه‌ندێكی مه‌زنی ئه‌كادیمیست له زانكۆ له‌پێشینه‌كانی جیهان وانه‌بێژ بێت ، یاخود ڕێگایه‌كی دیكه هه‌ڵببژێرێ و وه‌ك بیرمه‌ندێكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ حه‌سره‌ت و په‌ژاره‌ی چینی چه‌وساوه و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بێت و تێفكرینه‌كانی بۆ شۆڕشێكی یه‌كسانی بخاته‌گه‌ڕ .
باوكی قاسملوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گێكی گه‌وره‌ی ( نه‌ته‌وه‌یی ) كورد ده‌بێ و خاوه‌ن چه‌ندین گوند و چه‌ندان ژن ئه‌بێت ، هه‌رچه‌نده پیاوێكی نه‌ته‌وه‌یی شوێندیاری ناو مێژووی كورده ، كه‌چی ده‌بینین هزری یه‌كسانخوازی شۆڕشگێڕانه‌ی قاسملوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شوێن پرسیاره یه‌كسانخوازیه‌كاندایه و لێی ده‌پرسێت : بابه ئه‌و جوتیارانه بۆ به‌درێژایی وه‌رزی دروێنه كارت بۆ ئه‌كه‌ن ، كه‌چی تۆ به ته‌نها دوو به‌ش ده‌به‌یت و به هه‌موو ئه‌وان یه‌ك به‌ش ده‌ده‌ی !؟
ئه‌م پرسیاره ده‌ربڕی ڕۆچوونی یه‌كسانخوازیی هزری قاسملووه بۆ مرۆڤه‌كان و به یه‌كسان سه‌یركردنی هه‌مووان بێ جیاوازی ، چونكه ڕاسته ئه‌و سه‌رده‌مه قاسملوو لاو بووه ، به‌ڵام هه‌م مرۆڤێكی خوێنه‌واری خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می خوێندنگا و هه‌م دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ورمێ ئه‌بێت كه ناوه‌ندێكی سه‌ر به ڕێكخراوێكی لاوان و خوێندكارانی سه‌ر به كۆماری كوردستان بوو .
پاش تێ په‌ڕاندنی قۆناغه‌كانی خوێندن به پله‌ی یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵیشی دا تێكۆشانی سیاسیی و ڕووخانی كۆماری كوردستان . قاسملوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێك له زیره‌كترین خوێندكارانی ناو ئێران زه‌ماله‌ی خوێندنی فه‌ره‌نسای ئه‌باته‌وه ، له هه‌نگاونانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش هه‌ر سه‌رته‌ڵی ئازادیخوازان و بیریی یه‌كسانخوازیی بووه، بۆ نموونه : له پاریس ده‌ركرا و له‌لایه‌ن باڵوێزی ئێرانه‌وه زه‌ماله‌ی لێ سه‌نرایه‌وه به‌هۆی به‌شداری له خۆپیشاندان دژ به ڕژێمی حه‌مه ڕه‌زای شاهه‌نشا ! دواتریش كه ئه‌چێته چیكۆسلۆڤاكیا ، له‌وێش سیاسیه خۆراواییه‌كان و ئه‌كادیمیسته‌كان كه ده‌یناسن و به پێگه‌شتووی هزری سیاسیی و ئاستی ڕۆشنبیریی ئاشنا ئه‌بن ، ئه‌وا هه‌م كچه ئه‌وروپیه‌كی خوێندكاری فه‌لسه‌فه عاشقی ده‌بێ و ده‌بێته هاوژینی قاسملو و ، دواتر ئه‌و كچه ئه‌وروپیه ڕۆڵی مه‌زنی له شۆڕشی كورد و ناساندنی دۆزی كورد به ئه‌وروپیه‌كان هه‌بوو . هه‌روه‌ها هه‌م چه‌ندان كه‌سانی زانستیی و سیاسیی وه‌ك كارل یه‌خ و سه‌رۆكی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا دیدار بۆ قاسملوو ڕێك ده‌خه‌ن .
كاتێك قاسملوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان ، د‌رك ده‌كات پاش ڕووخانی كۆماری كوردستان ئه‌وا حیزبه‌كه‌ی قازی بووه‌ته به‌شێك له حیزبی تووده ، به لێزانینی عه‌قڵیه‌تی قاسملوو ئه‌توانێت حیزبی دیموكرات سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه و له حیزبی توده ( حیزبی شوعی ئێرانی ) جیای بكاته‌وه .
لێره‌دا قاسملوو له ڕووی مادییه‌وه هیچی به‌ده‌سته‌وه نابێت و هیچ ده‌وڵه‌تێكیش پشتیوانی نیه تا بناغه‌ی حیزبه‌كه‌ی پێ بنیادبنێته‌وه ، بۆیه به پێی چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ ( عه‌بدوڵا عیزه‌تپور ) ئه‌وا بۆیه‌كه‌مجار خستیه‌ڕوو كه : قاسملوو داوا له باوكی ده‌كات چ مووڵكێكی وه‌ك پشكی ( میراتی كوڕایه‌تی ) به‌رده‌كه‌وێت ئه‌وا پێی بدات و پاشان باشترین موڵكی حه‌قی شیریی خۆی ئه‌فرۆشێت و ئه‌یدات به چاپه‌مه‌نییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی حیزبی دیموكراتی پێ چاپ و بڵاوبكاته‌وه . (١) دواتر كاتێك قاسملوو چاپخانه‌كه ئه‌سپێرێت به هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ناوی عه‌بدوڵای ئیسحاقی ( ناسراو به ئه‌حمه‌د تۆفیق ) ، ئه‌حمه‌د تۆفیق غه‌در له قاسملوو و حیزبه‌كه‌ی ده‌كات و چاپخانه‌كه دێنێت بۆ باشوری كوردستان و فه‌رهودی ئه‌كات !!
پاش ئه‌مانه‌ش : كاتێك كه قاسملوو له ١٩٥٨ دا دێته باشوری كوردستان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كادیر و ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌بن بۆ سێ به‌ش ، به پلانی سه‌رۆكایه‌تی پارتیی و هاوڕێكه‌ی پێشووی ( عه‌بدوڵای ئیسحاقی ) ئه‌وا له تیرۆركردن ڕزگاری ده‌بێ و له عێراق ده‌رده‌كرێ ، سێ به‌شه‌كه‌ی حیزبی دیموكرات به‌م شێوه‌یه بووه :
A – باڵی سه‌ربه‌خۆخوازان كه بڕوایان به سه‌ربه‌خۆی بڕیاردان بووه له‌لایه‌ن قاسملوه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كران و بریتی بوون له كه‌سانی وه‌ك سه‌دیقی ئه‌نجیری و كه‌ریمی حیسامی و هه‌ندێكی تر .
B – باڵی سه‌ر به پارتی كه بڕوایان به‌وه بووه كه مه‌لا مسته‌فا پێشه‌واو سه‌رۆكیان بێ و قازی محه‌مه‌دیان به ترسنۆك و خه‌ڵه‌فاو له‌قه‌ڵه‌م داده ، بریتی بوون له عه‌بدولای ئیسحاقی ، ئه‌میری قازی و ڕه‌شیدی ئه‌حمه‌دی و … هتد .
C – باڵی سه‌ر به برایم ئه‌حمه‌د – مام جه‌لال بریتی بوون له هاشمی حه‌ق ته‌له‌ب ، حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار ، سه‌لاحی موهته‌دی و چه‌ند كه‌سێكی تر .
پاش ئه‌وه‌ی له سالانی١٩٦٠ تا ١٩٦٧ ده‌یان سه‌ركرده و كادیری دیموكرات به‌ده‌ستی عه‌بدولای ئیسحاقی و فه‌رمانده‌كانی پارتی شه‌هید ئه‌كرێن ، ئه‌وا قاسملوو هه‌میشه ویستوویه‌تی ڕێكیان بخاته‌وه و په‌یوه‌ندی به سه‌دیقی ئه‌نجیری و سلێمانی موعێنی ده‌كات و تیۆریسێنی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كداری دژ به ئێران ئه‌بێت .
له ١٩٧٠ وه كه مامۆستای زانكۆی به‌غدا بووه ، ئه‌كادیمیانه حیزبی دیموكرات سه‌ر له نوێ بنیاد ئه‌نێته‌وه كه له پراكتیك و ناوه‌ڕۆك دا ( حیزب ) بێت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسیی مۆدێرن ! هه‌ربۆیه هه‌م ژنه‌كه‌ی قاسملوو كه وه‌رگێڕی وه‌زاره‌ت ده‌بێ و هه‌م خودی قاسملووش كه پلانداڕیژی وه‌زاره‌ته ، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر خۆیان بگره ده‌ستهاتی پیشه‌كانیشیان ده‌خه‌نه خزمه‌ت هاوڕێكانیان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی حیزبی دیموكرات .
دوای ئه‌وه‌ی قاسملوو به شێوازێكی مۆدێرن و شۆڕشگێڕانه حیزبی دیموكرات داده‌مه‌زرێنێته‌وه ، ئه‌وا هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دا تێده‌كۆشێت كه هه‌م ئه‌خلاق له كایه‌ی سیاسیی دا پراكتیزه بكرێ و هه‌م به ڕۆچوونی له په‌تای كووشنده‌ی ناو مێژووی كورد ئه‌وا به هیچ جۆره خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌گلێن . بۆیه كاتێك له ١٩٧٥ حكوومه‌تی به‌عس له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا نێوانی تێك ده‌چێت ، داوا له قاسملوو ئه‌كات ئه‌بێت له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی ئۆرگانی حیزبه‌كه‌ی هێرش بكرێته‌سه‌ر پارتی و مه‌لا مسته‌فا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر پارتیی و عه‌بدولای ئیسحاقی چه‌ندان سه‌ركرده‌ی خۆرهه‌ڵاتیان شه‌هید كردبوو ، سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش ئه‌و تاوانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیریی نه‌ته‌وه‌یی – شۆڕشگێڕیی قاسملوو دانانێت , كه به بچووكترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستێت , قاسملوو ئاماده نابێت كارێكی وا بكات ، هه‌ر بۆیه دیسانه‌وه حكوومه‌تی به‌عس له عێراق دا ده‌ری ده‌كات . لێره‌دا له‌م ستوونه‌ی ئه‌م بابه‌ته ناتوانرێ زۆرینه‌ی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و قوربانیدانه خودیه‌كانی ئاماژه پێ بدرێ ، به‌تایبه‌ت غیره‌ت و جوامێریی قاسملوو كه چۆن ئه‌ندامه سه‌ركردایه‌تیه برینداره‌كانی یه‌كێتی وه‌ك ( حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی ) بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت به پێناسی كادری حیزبی دیموكراته‌وه دێنێته نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانیی و له ژێر ده‌ستی ڕژێمی جینۆسایدكاری به‌عس دا چاره‌سه‌ری ده‌كات . به‌مپێیه ، ئه‌توانین بڵێین : قاسملوو بۆ شۆڕش خولقابوو – خۆشی شۆڕش خولقێنه‌ر بوو ! له پال تیۆریاداڕشتن بۆ شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا تیۆریای یه‌كسانیشی به تێفكرین داده‌هێنا و له خودی خۆشیه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می پراكتیزه ئه‌كرد .
چۆن قاسملوو شۆڕشی ئه‌خولقاند :
رِوونه له شۆرشى گه‌لانی ئيَراندا ، زۆربه‌ى نه‌ته‌وه و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی ئيران له سه‌رخستنى دا به‌شداربوون ، به‌لَام ئه‌كريَت بوتريَت كه كورد رۆلَيَكى تايبه‌ت و شويَندانه‌رى تيَدا گێڕا و به‌شى شيَرى له قوربانيدان له‌و شۆرِشه‌دا خسته‌كار ، چونكه پێش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران ، تاكه رِيَكخراو كه تا راده‌یه‌كی باش ئاماده‌سازيى بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌ياندنى ئه‌و شۆرشه كردبيَت ‘ حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيَران ‘ بوو ، كه له‌و كاته‌دا تاكه پارتی سه‌ره‌كی و خاوه‌ن نفووزى خِۆرهه‌لَاتى كوردستان بوو . به‌تایبه‌ت به رۆیشتنه ناوه‌وه‌ی سكرتێری ئه‌و حيزبه دکتۆر قاسملوو ، ئه‌وا ‘ دکتۆر قاسملوو ‘ و به‌شيَك له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ی ناوه‌ندييان و دابه‌شبوونيان به‌سه‌ر شار و شارۆچكه‌كاندا و به‌شداربوونيان له سه‌ركردايه‌تى كردنى جوولَانه‌وه سه‌رشه‌قامييه‌كاندا ، به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه كاتێك بیرمه‌ندێكی سیاسیی وه‌ك ‘ قاسملوو ‘ نه‌خشه و پلانى بۆ ئاراسته‌ى به سه‌ركه‌وتن گه‌ياندنى ئه‌و شۆرِشه له شاره‌كانى ئيَران و به‌تايبه‌ت خۆرهه‌لَاتى كوردستان داده‌نا ، ئه‌و كات ‘ خومه‌ينى ‘ له پاريس پالَى لێ دابووه‌وه و خه‌ريكى مه‌كرى سيخورِانه‌ى بوو له‌گه‌ل ده‌زگا هه‌والگرییه جيهانييه‌كاندا و ، موجاهيدينى خه‌لقيش كه يه‌كيَك له به‌هيَزترين رِيَكخراوه فارسه‌كانى ئيَران بوو زۆربه‌ى سه‌ركرده و ئه‌ندامانيان له كونجى زيندانه‌كانى حه‌مه رِه‌زا شادا به‌ربينگيان گيرابوو . (٢) كه‌وابوو ، تیۆرداڕێژه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووخاندنی شا و پراكتیزه‌كردنی له شاره‌كانی ئێران‌دا و ئاماده‌یی بوونی بۆ پراكتیزه‌كردنی سه‌رپه‌رشتی كردنی خۆپیشاندانه‌كان كه خودی بیرمه‌ند قاسملوو هه‌نگاو به هه‌نگاوی ئاراسته‌ی ده‌كردن ، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه شۆڕشی ئه‌خولقاند .
قاسملو و به دامه‌زراوه‌یكردنی سیاسه‌ت و داهێنه‌ری حیزبی سیاسیی خاوه‌ن دیسپلین !
له‌م ته‌وه‌ره‌دا ، گه‌ر خوێنه‌ر به تێزه‌كانی قاسملوو هوشیار نه‌بێت ، ئه‌وا به ئاسانی و به‌چه‌ند دێڕێك له‌وه ناگات قاسملوو چۆن سیاسه‌تی به دامه‌زراوه‌یی كرد ، چۆن توانی ( حیزبی سیاسیی ڕاسته‌قینه ) ی خاوه‌ن دیسپلین له كۆمه‌لگایه‌كی خێڵه‌كیی و دواكه‌وتوودا دابهێنێت . به‌ڵام ئه‌توانرێ به چه‌ند نموونه‌یه‌كی ساده هه‌ندێ فاكت بخرێته ڕوو ، گه‌ر خوێنه‌ریش شه‌یدای تێفكرینی سیاسیی هه‌بوو ئه‌وا دواتر ئه‌توانێ به‌دواداچوونی زیاتر بكات . نموونه ساده‌كان چین ؟
قاسملوو تاكه ڕێبه‌ره له كورد و له جیهانی خۆرهه‌ڵاتیش دا كه بۆیه‌كه‌مجار دیسپلینی دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی له‌ناو شۆڕشی شاخ و شار دا پراكتیزه كرد . قاسملوو بۆ یه‌كه‌مجار شێوازی هه‌ڵبژاردنی نهێنیی بۆ سه‌ركرده‌كانی حیزب هێنایه ناو كایه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی كورد و جیهانی خۆرهه‌ڵات . چ خۆی و چ سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حیزبه‌كه‌ی هه‌میشه له كۆنگره‌دا به هه‌ڵبژاردنی ئازادانه و نهێنیی بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵ ده‌بژێران و ، دواتریش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش ئه‌ندامانی ژوری سیاسی‌یان هه‌ڵ ده‌بژارد و ئه‌ندامانی ژوری سیاسیش سكرتێریان بۆ چوار ساڵ هه‌ڵ ده‌بژارد تا كۆنگره‌یه‌كی تر كه كۆنگره‌كانی حیزبی دیموكرات له نێوان دوو ساڵ تا چوار ساڵ ده‌بوو ببه‌سترانایه .
یه‌كێك له تێزه به‌ناوبانگه‌كانی قاسملوو: ئه‌خلاقه له كایه‌ی سیاسیی دا .
قاسملوو به‌و تێزانه‌ی دایهێنابوون توانیبووی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه و كادیر و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كه‌ی به‌جۆرێ به دیسپلین بكات ، كه له هه‌موو هه‌نگاوێكی سیاسی‌یان دا مۆراڵ پراكتیزه بكه‌ن . له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و ڕێزگرتن له ( سه‌ركرده‌ی سیاسیی حیزبه‌كانی تر ، پیاوانی ئاینی ، دیله‌كانی داگیركه‌ر ، چینی چه‌وساوه ، چینی سه‌رمایه‌دار ، چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له گه‌نج و پیر و ڕه‌گه‌زی ژن ) . هه‌ربۆیه تاكه‌كان و ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كه‌ی به جۆرێك ڕێكخستووه و به دامه‌زراوه‌یی كردووه ، كه كوردناسه خۆراواییه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی حیزبه كوردیه‌كانی دیكه زۆر به ئاسانی هه‌ست به‌و دیسپلین و جیاوازییه بكه‌ن كه پێشمه‌رگه و كادیر و سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكرات هه‌یبووه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كادیری حیزبه‌كانی تردا .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سكرتێر و ژووری سیاسیی و كادیره‌كانی دیموكراتی په‌روه‌رده‌ی قاسموو وه‌ك پێشمه‌رگه‌كان خواردن و شوێنی خه‌وتن و به‌شداری به‌ره‌كانی جه‌نگ بوون ، بۆیه گه‌ر له مێژووی حیزبه كوردیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كه ڕامێنین بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه كه زۆرترین ڕێژه‌ی سه‌ركرده‌كانی دیموكرات له تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی دا شه‌هیدبوون . ئیتر با جنێودان و تۆمه‌ت دروستكردن و زۆر كایه‌ی دیكه‌ی نه‌شیاوی تر بووه‌ستێت كه له دیسپلینی داهێنه‌رانه‌ی قاسملوو دا یاساغ كراون بۆ تاك به تاكی حیزبه‌كه‌ی ، كه قاسملووی بیریار هه‌نگاو به هه‌نگاو و ئاست به ئاستی به دامه‌زراوه‌یی كردبوو
به‌راوردێك له نێوان سه‌ركرده ( ئاسایی و ئایدۆلۆژیه‌كانی ) كورد و قاسملووی بیرمه‌ند دا !
ئاشكرایه كه به‌راوردكردن له نێوان سه‌ركرده ئاسایی و ئایدۆلۆژیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رێكی بیرمه‌ندی وه‌ك قاسملوو ئاسانه . چونكه هه‌م ئاستی فكریی و خوێنده‌واریی و هه‌م تێزه داهێنراوه‌كانی قاسملوو بۆ كایه‌ی سیاسیی واده‌كات كه بالانس نابێت له نێوان به‌راوردكرنه‌كه‌دا .
قاسملوو وه‌ك سه‌ركرده ئاسایی و ئایدۆلۆژیه‌كانی كورد نه‌بوو كه هه‌میشه پڕوپاگه‌نده‌ی دیموكراسیه‌ت بكا و ، له كرده‌وه‌ش دا پێچه‌وانه بێت . به‌ڵكوو قاسملوو تاكه ڕێبه‌ری سیاسیی بوو كه پڕاوپڕ تیۆریا داهێنراوه‌كانی پراكتیزه ده‌كرد ، كه به ڕێبه‌رێكی سیاسیی پراگماتیكی ڕاسته‌قینه ناوی ده‌برێت .
بۆنموونه : كه‌س نییه هێنده‌ی ( مام جه‌لال ، مه‌سعود به‌رزانی ، ئۆجه‌لان و نه‌وشیروان مسته‌فا ) باسیان له دیموكراسیه‌ت كردبێ . كه‌چی هیچ جارێك نه‌بووه كه خۆیان به هه‌ڵبژاردنی نهێنیی و ئازادانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی حیزبه‌كانیانه‌وه هه‌ڵبژێردرابن وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و دواتریش بۆ ژوری سیاسیی و ئینجا بوون به سكرتێر بۆ چوار ساڵ تا كۆنگره‌یه‌كی دیكه ده‌به‌سترێت . به‌لكوو به چه‌پڵه ڕێزان كراونه‌ته سه‌رۆكی هه‌میشه‌یی حیزبه‌كانیان .
به‌ڵام قاسملوو له كرده‌وه‌دا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان بوو ، قاسملوو كلتورێكی داهێنا كه له ١٩٧٣ وه تا ١٩٨٩ له سه‌ری ڕۆشت كه كۆنگره به‌ستن له خراپترین دۆخیش دا چوار ساڵ زیاتری به‌سه‌ردا تێ په‌ڕ نه‌بێ ، هه‌روه‌ها داهێنانی كلتوری هه‌ڵبژاردنی نهێنیی و ئازادانه بوو له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه ، كه سه‌ره‌تا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردران و پاشان ئه‌ندامانی ژوری سیاسیی و ئینجا به ئازادانه ئه‌ندامانی ژوری سیاسیش یه‌كێك له خۆیانیان ده‌كرده سكرتێری گشتی بۆ ماوه‌ی چوار سال و تا كۆنگره‌ی داهاتوو . هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌كادیمییانه و بێ لایه‌نه‌نانه له مێژووی كۆنگره‌كانی حیزبی دیموكرات بڕوانین ئه‌وا ده‌بینین چه‌ندین جار قاسملوو له خۆ پاڵاوتنی بۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی ئه‌وا ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌متر بووه له هه‌ندێك له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ركردایه‌تی كه نه خێڵ و نه ناوچه و نه كه‌سیان له پشت بووه ، به‌ڵكوو لێوه‌شاوه‌یی و توانای خۆیان وای كردووه ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره بۆ لای خۆیان كه‌مه‌ند كێش بكه‌ن .
كه‌وابوو قاسملوو به‌م دیموكراسیه‌ته ڕاسته‌قینه‌یه سه‌لماندی كه ئه‌گوونجێت دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه له كۆمه‌ڵگای خێڵه‌كی كوردی دا پراكتیزه بكرێت له شاخ بیت یان له شار و گوند .
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆر په‌یڤ و درووشم و كرده‌وه‌ی سه‌ركرده ئاسایی و ئایدۆلۆژییه‌كانی كورد هه‌یه كه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ و دیسپلینی ( حیزب ) یبوون و ( دیموكراسی ) بوون دا هاوته‌ریب نایه‌ته‌وه ، ئه‌مه مانای دژایه‌تی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كورد نییه ، به‌ڵكوو ئه‌مه شیكارییه‌كی سیاسییانه‌ی هاوسه‌نگه ، كه كورترین و بچووكترین نموونه ئه‌خه‌ینه به‌ر باس و دواتر خوێنه‌ر ئه‌توانێ ورد شوێنی زۆر نموونه‌ی دیكه بكه‌وێت .
ئۆجه‌لان به نووسین هه‌یه‌تی كه ده‌ڵێت : ( من ڕێبه‌ری گه‌لی كوردم و دایكی منیش دایكی هه‌موو گه‌لی كورده ) . ئه‌م قسه‌یه واته من یه‌كسانم به هه‌موو گه‌لی كورد و من بۆچوونم هه‌رچۆن بوو واته هه‌موو گه‌لی كورد بۆچوونیان وایه .
مام جه‌لال : به ڤیدۆ و به نووسراویش هه‌یه كه ده‌ڵێت : ( ئێوه بۆ منن و من بۆ هه‌مووتانم ) . ئه‌م قسه‌یه‌ش به مانای بچووكردنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كورده له خودی خۆیدا .
مه‌سعود به‌رزانی له كۆنگره‌ی پارتی به ئاشكرا ڕایگه‌یاند : ( من گه‌ر حیزبی پارتیشم نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر عه‌شیره‌ته‌كه‌م ده هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه ) . ئه‌م رسته‌یه‌ش به‌مانای بچووككردنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كورد و پارتیه له ئاست عه‌شیره‌ته‌كه‌یدا و پاشانیش له ئاست خودی خۆیدا !
با دواین په‌یڤی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌رگرین : ( من وتوومه گه‌ر پارتی جنێو به خۆم بدا ئه‌وا جنێو به مه‌سعود بده‌ن ، گه‌ر به خێزانه‌كه‌میان دا ئه‌وا به خێزانی بده‌ن ، گه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیان دا ئه‌وا به پارتی بده‌ن ) .
ئه‌م په‌یڤانه ( ئیدی كرده‌وه‌كانیان و ڕێگاكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ش با بووه‌ستێت ) دیسانه‌وه بوونیه‌تی كلتوری عه‌شایه‌ریی و پشتگوێ خستنی دیموكراسیی ڕاسته‌قینه و پراكتیزه‌نه‌كردنی مۆراڵ له كایه‌ی سیاسیی دا ئه‌سه‌لمێنێت .
بێگوومان مه‌به‌ستمان كاری ڕێكخراوه‌یی و ( حیزب ) ـه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی مۆدێرن و له فۆرمه مۆدێرنه‌كه‌ی دا ، به‌و واتایه‌ی كه بیرمه‌ندانی سیاسیی پێیان وایه كه : لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیریان عه‌شایه‌رییه ئه‌وا له قۆناغی مۆدێرن دا ئه‌و بیره‌یان له ناوچه‌گه‌ری و خودپه‌رستی دا ده‌خه‌نه‌گه‌ر ، به‌و مانایه‌ی بیری ناوچه‌گه‌ریی و خودگه‌رایی قۆناغی مۆدێرنه‌ی بیری عه‌شایه‌رییه . ئه‌م سه‌ركرده ئاسایی و ئایدۆلۆژییانه‌ی كورد هێشتا هه‌نگاوی دیموكراسیی ڕاسته‌قینه و خودنه‌ویستیان پراكتیزه نه‌كردووه تا به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی ڕێكخراوه‌كانیان ( حیزب ) بێت و خۆشیان سه‌ركرده‌یه‌كی ناعه‌شایه‌ری قۆناغی مۆدێرنه بن .
به‌لام قاسملوو له كرده‌وه و له ده‌برین دا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده سیاسییه ئاسایی و ئایدۆلۆژییه‌كانی كورد بوو . ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشترئاماژه‌ی بۆ كرا ، هه‌م بۆ بیرمه‌ندییه‌كه‌ی و هه‌م بۆ ئه‌و تێزه سیاسییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قاسملوو به تێفكرین و زانستییانه دایهێنابوون .
قاسملوو تێڕامابوو له ده‌ردی كووشنده‌ی ناو شۆڕش و كۆمه‌ڵگای كوردیی و مێژووی سیاسییه‌كانی كورد ، كه بێ گوومان سه‌ركرده ئاسایی و ئایدۆلۆژییه‌كانی كورد نه له ئاستی توانای داهێنانی فیكری سیاسیی ئه‌وادا بوون و ، هه‌ن و ، نه له ئاستی ئه‌كادیمیی و زمان زانینیشی دان !
بۆیه كه به‌لگه‌كان شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ین ، بۆمان ساغ ده‌بێته‌وه ، كه قاسملوو به ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه : مرۆڤی دیموكرات له حیزبی دیموكرات دا ده‌بێت دژ به جنێوفرۆشیی و ناوزڕاندن و تۆمه‌ت درووست كردن بێت . هه‌روه‌ها گه‌ر له‌و ده‌یان ڤیدیۆیه وردبینه‌وه كه ئێستا له یوتوب دان ( وه‌ك له ڤیدیۆكانی میتینگی قاسملوو بۆ هه‌زاران كه‌س له خه‌لكی مه‌هاباد و سنه و شاره‌كانی تریش دا به ڕوونی گوێمان لێی ده‌بێت ) ئه‌وا كاتێك خه‌لكه‌كه دروشم ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن : بژی دكتۆر قاسملوو ! قاسملوو ڕاسته‌وخۆ هاوار ده‌كا و داوای لێبوردنیان لێ ده‌كات كه دروشمه‌كانیان پێ ده‌بڕێ و ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه : دروشمی بژی د.قاسملوو و بژی تاكه‌كه‌سێك جا ئه‌و كه‌سه چ قاسملووی سكرتێر بێت یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌وا له ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموكرات دا قه‌ده‌غه‌یه بوترێت .
چونكه ناكرێت حیزبێك له تاكه كه‌سێك دا بچووك بكرێته‌وه و تاكه كه‌سێك شكۆی حیزبێك بۆ خۆی بچڕێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی داهێنان و تێكه‌ڵكێش كردنی لوتكه‌ی ڕه‌وشتی دیموكراسییانه‌یه له ناو شۆڕشی كورد دا، كه تاكه‌كانی تا ئه‌و سه‌رده‌مه خێڵكییانه ( حیزب !!) ایه‌تیان ده‌كرد ، كه‌وابوو قاسملوو وه‌ك سوقه‌رات و ئه‌فلاتوون له داهێنانی ڕه‌وشتی سیاسیی و پراكتیزه‌كردنی دا هه‌م حه‌كیم و هه‌م مامۆستای گه‌له‌كه‌ی بوو !
ته‌نانه‌ت ڕۆژئاواییه‌كانی وه‌ك بێرنارد كۆشنه‌ر و مادام میته‌ران و فردریك تیسۆ و كارل یه‌خ و زۆری تریش به حه‌كیمی سیاسیی و بیرمه‌ندی سیاسیی مۆدێرن و مامۆستای سیاسیی خۆیانی ده‌زانن ، ئه‌مه‌ش ته‌نها بیره مه‌زنه‌كه‌ی بووه كه وای كردووه هێنده كاریگه‌ر بێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ی قاسملوو نه‌وتی هه‌بووبێ و به ڕۆژئاواییه‌كانی دابێت و به‌رژه‌وه‌ندی پێكیانی به‌ستبێته‌وه !
به‌ڵكوو وه‌ك بێرنارد كۆشنه‌ر ئه‌ڵێت : قاسملوو هه‌م مامۆستا‌م بوو ، هه‌م له ته‌واوی ڕێبه‌رانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئه‌سته‌مه كاراكته‌رێكی وا بێته‌وه بوون . یان وه‌ك خۆراواییه‌كان ئه‌ڵێن : قاسملوو مرۆڤی ناچار به بیركردنه‌وه ده‌كرد! كێیه كه‌سێك ئه‌خاته دۆخێكه‌وه كه ناچار به بیركردنه‌وه‌ی بكات ؟ بێ گوومان تێفكرینه‌كانی بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفانن !! ئینجا چ كه‌سانێكیش دووچاری تێفكرینی زیاتر بكه‌یت : بێرنارد كۆشنێر ، كارل یه‌خ ، مادام میته‌ران ، كه ئه‌مانه كه‌سانی ئاسایی و ساده نه‌بوون تا به ئاسانی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دانێیت و دووچاری بیركردنه‌وه‌ی نوێیان بكه‌یت !!
قاسملو و داهێنانی شۆڕشی فیكس !
وه‌ك ڕوونه لای ئه‌وانه‌ی كه ئه‌كادیمییانه و نالایه‌نگرانه له مێژووی قاسملو و حیزبی دیموكرات دا ڕۆچوون ، ئه‌وا به‌هۆی تێفكرینه‌كانی بیرمه‌ندێكی وه‌ك قاسملووه‌وه كۆمه‌ڵێك داهێنانی هێنابووه كایه‌وه كه توانیبووی هه‌م سیستمی سۆسیالیزم و هه‌م سیستمی دیموكراسیی تێكه‌ڵ كێش بكا، وه‌ك داهێنانی ( سۆسیالیزمی دیموكراتیك ) كه له‌م سیستمه‌دا ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بیرمه‌ندێكی وه‌ك قاسملوو دایهێنابوو بۆ ئه‌و سیستمه ته‌واو جیاواز بوو له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه بیرمه‌ندانی خۆراوایی له‌سه‌ریان نووسیوه .
قاسملوو له ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك بیرمه‌ندێكی سیاسیی تێفكرینه‌كانی گه‌شته ئاستێك كه پێی وابوو ، هه‌رچه‌نده شۆڕش به دیسپلین بكه‌یت ئه‌وا كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن له ناو شۆڕشی كورد دا كه به‌هۆی باكگراوندی عه‌شایه‌ریی و ناوچه‌گه‌رییه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شۆڕش به ئاقاری ناوچه‌یی و عه‌شایه‌ریی دا ببه‌ن . بۆ ئه‌مه‌ش دركی به‌وه‌كرد ، كه ترسناكترین فاكت بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی ناوچه‌خوازییه له ناو ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كه‌یدا . بۆنموونه : ڕاسته مه‌هاباد لانگه‌ی شۆڕه سوارانه و زۆر تێكۆشه‌ری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه ، به‌ڵام بێ گوومان ئه‌كرێت هه‌ر له مه‌هابادیش دا كه‌سانێكی ئۆپۆرتۆنیست یان جاشبیر بێنه بوون و بیانه‌وێت مێژووی پڕ – شكۆی مه‌هاباد و شۆڕشگێڕه ڕاسته‌قینه‌كانی به ئۆپۆرتۆنیستانه كه‌ڵك لێ وه‌رگرن ، یان بۆ شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م نموونه‌یه هه‌ر ڕاسته .
قاسملوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی ناوچه‌گه‌ریی و كوێخایه‌تی بگرێت ، هات به ئاشكرا لیستێكی ڕاگه‌یاند به ناوی ( لیستی فیكس ) ، ئه‌و لیسته كۆمه‌ڵه ناوێكی له خۆی ده‌گرت كه قاسملوو بڕوای وابوو شۆڕشگێڕی ڕاسته‌قینه‌ن و بڕوایان به بیریی ناوچه‌گه‌ریی و عه‌شایه‌ریی و كوێخایه‌تیی و ته‌مبه‌ڵی نییه له ناو كایه‌ی سیاسیی دا .
هه‌ربۆیه ، له ده‌نگدانی نهێنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی هه‌شتی حیزبی دیموكرات دا لیسته‌كه‌ی قاسملوو ( لیستی فیكس ) ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان به‌ده‌ست هێنا ، به‌مه‌ش تا خۆی شه‌هید نه‌بووبوو – ڕێكخراوه‌كه‌ی له په‌تای ناوچه‌گه‌رایی و بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی خێڵایه‌تی – ده‌رباز كرد . كه پێموایه ئه‌م كاره‌ی قاسملوو شۆڕشێكی نوێ بوو دژ به‌و كه‌سانه‌ی كه بێ توانا‌و بێ كه‌فائه‌تن و به خۆهه‌ڵواسین به شارچێتیی و بیریی خێڵایه‌تیی دا ده‌یانه‌وێت پله و پایه بۆ خۆیان بچڕن ، هه‌ربۆیه من لیستی فیكسم به ( شۆڕشی فیكس ) ئاماژه‌م پێدا و به شۆڕشیشی ئه‌زانم بۆ دژایه‌تی ئه‌و كاراكته‌ره ته‌مبه‌ڵانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به بیریی شارچێتییه‌وه پۆستی سه‌ركرده‌یی بوون بچڕن . شیاوی باسه ، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی بڕوایان به بیریی ته‌نگه‌تیله‌ی عه‌شایه‌ریی و ناوچه‌گه‌ری هه‌بوو له كۆنگره‌ی هه‌شتی ساڵی ١٩٨٨ ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌یان نه‌هێنایه‌وه ، ئه‌وا له حیزبی دیموكرات جیابوونه‌وه و ئێستاش خالید عه‌زیزیان داناوه وه‌ك سكرتێری خۆیان . یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕیزی ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی ساڵی ١٩٨٨ بۆی باسكردم كه : كاتێك چوونه‌ته لای مام جه‌لال و باسی جیابوونه‌وه‌یان له حیزبی دیموكرات دا كردووه ، ئه‌وا مام جه‌لال كه نه‌وشیروان مسته‌فاش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه ڕاسته‌وخۆ پێی وتوون : ( ئێستا قاسملوو ڕێبه‌ری گه‌لی كورده و كه‌سمان ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ین ! ئێوه بچنه نزیك باره‌گاكانی براده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان و پێیان ئه‌ڵێم هاوكاریتان بكه‌ن تا بزانین خوا چی ئه‌كات !!).
دبلۆماسیه‌تی قاسملوو .
وه‌ك به‌ده‌سه‌لاترین سه‌ركرده‌ی ئێستای یه‌كێتی كه له مشتومڕێكی ساڵی ٢٠٠٧ دا پێی وتم : قاسملوو ده‌وڵه‌تێك بوو له دبلۆماسیه‌ت دا . ئه‌وا پێموایه پڕ – ماناترین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دبلۆماسیه‌تی قاسملوو ئه‌و دێڕه‌ی ئه‌و سه‌ركرده هه‌ره باڵاده‌سته‌ی یه‌كێتیه و دبلۆماسیه‌تی قاسملوو و زۆر ڕه‌هه‌ندی دیكه بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵم .
ده‌ره‌نجامی كورتی ئه‌م بابه‌ته :
هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ( كوران و كچانی ) كورد له ژێر خراپترین هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و بڕین دا ساڵانه یادی قاسملوو ئه‌كه‌نه‌وه و وێنه و تراكته‌كانی بۆ داده‌نێن و سرودی له‌سه‌ر ده‌چڕن له شار و شارۆچكه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا ، ئه‌وا ئه‌یسه‌لمێنێت بیر و تێفكرینه‌كانی قاسملوو له گشت ڕێبه‌رانی كورد زیندوو تره له ناو كۆمه‌ڵگا دا و، خه‌ڵكانێكیش كه به بێ هیچ هۆكارێكی ( مادی ) گیانبازانه به‌و فیداكارییه هه‌ڵده‌ستن ئه‌وا ساغی ئه‌كاته‌وه كه كانیاوی هزر و ئه‌ندێشه‌ی قاسملوو له هه‌ڵ قوڵانی به‌رده‌وام دایه و كاریگه‌ریی ئه‌ندێشه‌كانی قاسملوو نه‌ك به داگیركه‌ران بگره دوای ڕزگاركردنی پارچه‌كانی كوردستانیش ده‌یان توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی و سیاسیی و مێژوویی له‌سه‌ر ئه‌كرێ و، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ملیۆنان مرۆڤی هوشیار داده‌نێت و تێزه‌كانی وه‌ك بیرمه‌ندێكی سیاسیی بۆ كایه‌ی سیاسیی له حكوومه‌تداریی و حیزبایه‌تیی دا پشتی پێ ده‌به‌سترێت .
په‌راوێزه‌كان :
(١) ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له به‌رگی دووه‌می كتێبی ڕامانێك له تراژیدیای براكان وه‌رمگرتووه، كه به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه و سێ كتێبی ئاماده‌ی دیكه‌م به هۆی دۆخی داراییه‌وه ئه‌وا بۆ ماوه‌ی چوار مانگه نه‌متوانیووه چاپی بكه‌م ، بۆ ورترد ناسینی قاسملوو ئه‌وا ده‌كرێ سود له كتێبی ، شه‌ربف هه‌ژاری : ڕامانێك له تراژیدیای براكان ، به‌رگی دووه‌م ، چاپ نه‌كراو . وه‌ربگیردرێت ، كه چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو به‌شی خۆرهه‌ڵات و باشوری كوردستان و وه‌لامده‌ری زۆر لایه‌نی سیاسیی و مێژوویی تێكۆشانی كورده له نێوان ساڵانی : ١٩٥٨-١٩٧٠.
( ٢ ) بۆ زیاتر بڕوانه : شه‌ریف هه‌ژاری : ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ١٩٧٩ – ١٩٨٠ له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا دا ، وه‌رگێڕانی : ڕه‌زا فه‌تحوڵانه‌ژاد ، ل٧ .
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.