شێرکۆ تابناک حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە

11:43 - 14 خەرمانان 2721

لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "پەیمان ڕۆستەمی" هاووڵاتییەکی کوردی بەناوی "شێرکۆ تابناک" بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کردووە.

دادگا ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "پڕوپاگەندا دژی نیزام بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری حکوومەتی ئێران" تاوانبار کردووە و ئەو حوکمە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێی ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادگایی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردبوو.